وتووێژ:ھۆشبڕی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو.. ئەم بابەتە مەبەستی "سڕکردن"ە ھیچ پەیوەندی بە ماددەی بێھۆشکەرەوە نییە. دەمەوێت ناوەکەی بگۆڕم بۆ "سڕکردن" یان "بێھۆشکردن".--Ferxwaz (لێدوان) ٠٧:١٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. تێیدا زۆری ئاماژە بە دەرمانەکانی بێھۆشی کردووە بەڵام وا باشترە لە مەبەستی سەرەکی جیا نەکرێتەوە. من بۆ Anesthesiaی ئینگلیزی بێھۆشی بە باش دەزانم. کورتە و مەبەست دەگەیێنێ. «سڕکردن»یش لای ئێمە بە شتێکی تر دەڵێن جا نازانم لە پزیشکیدا ئەمانە ھەر یەک شتن یان نا، دەنا «سڕکردن»یش بە باش دەزانم. لە «سڕکردن» مرۆڤ وەخەبەرە بەڵام لە "بێھۆشکردن"دا نا. سڕکردن بۆ کێشانی ددان دەبێ (مرۆڤ دەبینێ و دەبیسێ و تەنیا ھەست ناکا) بەڵام بۆ ئەو شتەی لە وتارەکەدا ھاتووە کە باسی نەشتەرگەری دەکات دەڵێن بێھۆشکردن و بێھۆشی (مرۆڤ نە دەبینێ و نە دەبیسێ و نە ھەست دەکا). سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:٠٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ڕاستی ئەم سڕ و ھۆشە پەیوەندی بە زاراوەوەیە نازانم چۆنە ئەمە ئیشی دکتۆرەکانە بەڵام ئەگەر سڕکردنەکە نەبێت ئەوا بێھۆشکردنەکە یاخۆ ھۆشبڕی ھەروەک لە فەرھەنگەکە ھاتووە دەبێت، بۆ ئەوەش بێھۆشی بێت یان بێھۆشکردن، ئەمە ئەوەندەی لە عەرەبی و ئینگلیزیەکەی گەیشتم باسی کرداری بێھۆشکردنە نەک خودی بێھۆشی. بۆیە "بێھۆشکردن، ھۆشبڕی" پێژنیار دەکەم.سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٤٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە. ھەڵبەت ھۆشبڕی کورتترە بەڵام گرفتێک نییە بیگوێزەوە بۆ ھەر کامێکی پێت باشترە.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٩:٥٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
زۆرچاکە دەیکەم بە ھۆشبڕی.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:١٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)