نۆکیا
| جۆر | گشتی |
|---|---|
| بازرگانی دەکات لە | OMX: NOK1V , NYSE: NOK , FWB: NOA3 |
| پیشەسازی | Telecommunications ، ئینتەرنێت ، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر |
| دامەزراوە لە | تامپێر ، فینلاند ، ئیمپراتۆریەتی ڕووسی (١٨٦٥ز) بە ناوی نۆکیا (١٨٧١ز) |
| دامەزرێنەر(کان) | فرێدریک ئایدستام ، لیۆ مێچەلین |
| شوێنی سەرەکی | ئیسپۆ ، فینلاند, یەکێتیی ئەوروپا |
| ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | هەموو جیهان |
| بەڕێوەبەران | ژۆرما ئۆلیلا (خاوەن) ستیفن ئیلۆپ (بەڕێوەبەر) |
| بەرهەمەکان | مۆبایل سمارت فۆن کۆمپیوتەر مۆبایل نێتوۆرک |
| خزمەتگوزارییەکان | نەخشە میوزیک نامەناردن میدیا ...هتد |
| داهات | 42.45 ملیار € (٢٠١٠) |
| کارمەندان | 132.430 (کۆتایی ٢٠١٠) |
| ماڵپەڕ | http://www.nokia.com |
نۆکیا (بە ئینگلیزی: NOKIA) ناوی شەریکەیەکی چەندنەتەوەییە کە لە بواری دەم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتێل و بێتەل چالاکی دەکات. ئێستا گەورەترین کۆمپانیای پێک‌ھێنانی تەلەفۆنی تاکەکەسی یان مۆبایل لە دونیادایە.
نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە شاری ئەسپۆ، نزیکی ھێلسینکی پایەتەختی وڵاتی فینلاندە بەڵام لە چەندانە لە شارەگەورەکانی دیکەش نوێنەرەیی سەرەکییان ھەیە. نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فنله‌ندیه، سه‌ره‌تا ساڵی 1865 له شاری هلنسكی فنله‌ندا بونیاتنراوه، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته‌و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێكردوه، ساڵی 1972و به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین هاند مۆبایلی به‌رهه‌م هێناوه، حاڵی حازر ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ی له زۆرێك له‌شاره‌كانی دنیادا هه‌یه له‌وانه‌ش شاره‌كانی ئه‌سینا‌و په‌كین‌و تۆكیۆ، لقیشی له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهاندا هه‌یه‌و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له سه‌ر ئابوری ولاته‌كه‌ی و به‌رده‌وام بووه له پێشخستنی پیشه‌سازیی مۆبایلدا، هه‌روه‌ها ئامێره‌كانی كامێرا‌و یاری و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له بواری ریكلامیشدا كارده‌كات، كۆمپانیای نۆكیا ناوی له‌لیستی چوار بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانیدا هه‌یه‌و به‌شداره تیایاندا. پێنجه‌م به‌ناوبانگترین ماركه‌یه له جیهاندا، به‌رهه‌مه‌كانی له 211 وڵات‌دا خراوه‌ته روو، كۆمپانیای نۆكیا له سه‌ر ئاستی جیهان هێنده به‌ناوبانگه كه‌م كه‌س ده‌زانێت كۆمپانیایه‌كی فنله‌ندیه. قه‌باره‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی نۆكیا له ساڵی 2006 دا به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا 20 زیادی كردوه‌و گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 53 ملیار دۆلار، له راستیدا فرۆشی نۆكیا زیاتره له رێژه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندیی فنله‌نده كه بودجه‌كه‌ی به 39 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. وامه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی كارمه‌ندانی نۆكیا له‌سه‌رجه‌م كۆماپانیاكانی فنله‌نده‌و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی جیهان زیاتر بێت، له ساڵی 1992 كه نۆكیا بوبه كۆمپانیای تایبه‌ت به دروستكردنی هاند مۆبایل توانیویه‌تی زیاتر له 40 هه‌زار بواری كاركردن بۆ خه‌ڵك بدۆزێته‌وه. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه جۆری به‌رهه‌مه‌كانی نۆكیا له ئاینده‌دا روبه‌ڕوی مه‌ترسی ببێته‌وه به‌تایبه‌ت كه ده‌یه‌وێت له بازاڕه تازه دروستبوه‌كانی وه‌ك چین‌و هیندستاندا پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات كه ئامێری هه‌رزانیان تیدا ده‌فرۆشرێت. یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دیكه، كه مه‌ترسی بۆ ئاینده‌ی نۆكیا دروست ده‌كات ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی فرۆشی له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا كه‌مبوته‌وه. هه‌ر بۆیه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌دا نۆكیا كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه مۆدیلی جۆراوجۆر له سه‌ر سیستمی (سی دی ئێم ئه‌ی) بخاته بازاڕه‌وه كه له ئه‌مریكادا خواستی زۆری له‌سه‌ره. به‌ڵام له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت له بیرمان بچێت كه تا ئێستاش كۆمپانیای نۆكیا بێ ركابه‌ره‌و باشترین كۆمپانیای دروستكردنی هاند مۆبایله له جیهاندا، به‌رده‌وامیشه له خستنه رووی باشترین‌و جوانترین دیزاین به نرخێكی گونجاو. جگه له به‌رهه‌م هێنانی هاند مۆبایلیش كۆمپانیای نۆكیا گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی كامێرای ژماره‌ییه له‌جیهاندا، هاوكات گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی ئامیری ئیشپێكردنی موزیكی ئێم پی سرییه.
ڕوگەش