گرووپی ھاککەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرووپە هاکەرەکان
لقیڕێکخراوە
پێڕستlist of hacker groups

پێشان ھاککەری کڵاو سپی زۆر باوی ھەبوو زیاتر ھاک بۆ مەبەستی چاک بەکار دەھات، بەڵام بەم دوایییانە بۆ مەبەستی خراپ و بۆ مەبەستی ھێرشکردنە سەر ماڵپەرەکان و وەستاندنی و لەکارخستنی ھۆستەکان بەکارھات. لەوانەیە لە ساڵی ١٩٩٨-٢٠١٦ بەردەوام بووبێت.

ھاککەرەکان کێن؟[دەستکاری]

ھاککەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت چەند کردارێکی نائاسایی ئەنجام بدات کە ھەموو خەڵک پێی ناکرێت و دەشتوانێت پارێزگاری لە سیستەمەکان بکات بەپێی شارەزایییان. گەیشتن بە شوێنێکی نایاسایی و کۆنترۆڵکردنی شوێنەکە ئەوە مانای ئەوەیە ئەو شوێنەی ھاککرد (بڕی). ھاککردن لە زمانی کوردی لە بڕین نێزیکە، و ئەگەر سایتێک ھاک بکەی، ئەوا واتە سایتێکت بڕی. ئینجا چ سایت بێت چ کۆمپیوتەر بێت چ ئەکاونتێک بێت چ نێتوێڕکێک بێت. ھاککەر کەسێکی شارەزایە لە چەند سیستەمێک و بەپێی لێکدانەوە و تێکەڵکردنی شتەکان و بەکارھێنانی چەند پێداویستییەک دەتوانێت کرداری بڕین ئەنجام بدات.

ھاککەری کڵاو سپی[دەستکاری]

وایت ھات (کڵاو سپییەکان) کڵاو سپییەکان ئەو ھاککەرانە دەگرێتەوە کە بە مەبەستی خراپ کۆنترۆڵ و دەستکاری سیستەمەکان ناکەن بەڵکو خاوەن سیستەمەکە ئاگادار دەکەنەوە لەو ھەڵانەی ھەیەتی جگە لەوەش ھەوڵی پاراستنی سیستەمەکان دەدەن و زانیاری پاراستن بڵاو دەکەنەوە (بە ئینگلیزی: security information) و (بە عەرەبی: أمن معلومات) لە ھەمان کاتدا ھاککەری کڵاو سپی (یان وایت ھات) توانای کاولکردنی سیستەمەکەشی ھەیە، بەڵام ئەو کارە ناکەن وەک بڵێی بە ڕەوشتن (ھکر أخلاقی) و ئەوان کاری نایاسایی ناکەن، کە بەداخەوە ئەوانە لە ناو کورد ڕێژەیان زۆر کەمە!

ھاککەری کڵاو ڕەش[دەستکاری]

ھاککەرە کڵاو ڕەشەکان (یان بلاک ھات ھاککەرز) ئەو ھاککەرانە بە جۆرە ترسناکەکە لە قەڵەم دەدرێن و بە ھیچ شێوەیەک حساب بۆ ھیچ ناکەن و ئەوەی بێتە پێشیان دەیفەوتێنن ئەوەی ناوی سۆز بێت نیانە و ھەرچی بۆیان بڕەخسێت کۆنترۆڵی دەکەن و کاولی دەکەن بە چاک و خراپەوە وەک ھاکی ماڵپەڕ و سێرڤەر - نێتوڕک - ئیمەیل و ئەکاونت - کۆمپیوتەر - زانیاری دزین - ھتد.... جگە لەوەش ئەو جۆرەی ھاککەر زۆر زیرەکانە فێڵ لە یاسا دەکەن و بە ھیچ شێوەیەک نادۆزرێنەوە چونکە ئەگەر نەزانێت کاری ئاسایش چیە بۆ دۆزینەوەی خەڵک، ئەوا ئەو کارە ناکات! تەنانەت پۆلیس و ئاسایشی وڵاتیش ھیچ دەسەڵاتێکیان نیە بەرامبەر ئەو ھاککەرانە! ئەو ھاککەرانە زۆربەی کات بوتنێت بەکار دێنن بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆرترین ڤیکتم (توشبوو) و زۆربەی کات خەڵک توشی کێشە دەکەن.

سەر شێتەکان[دەستکاری]

سەر شێتەکان (بە ئینگلیزی: suicide hackers) ئەوانە زیرەکترین ھاککەرەکانن، بەڵام ھەمیشە ئەو زانستەیان بۆ کاری خراپ بەکار دێنن و ھیچ سوودێکیان نیە بۆ کۆمەڵگا و ھیچ حسابێک بۆ ئاسایش و پۆلیس و دەوڵەت و یاسا ناکەن و یاسا کەمترین شتە لای ئەوان، ھەمیشە مایەی زەرەرن بۆ بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت.

ھاکەری گرێی ھات[دەستکاری]

کڵاو سلڤەر (ڕەساسی) ئەو ھاکەرانە ھەڵسوکەوتیان لە نێوان ھاکەری وایت ھاک و بلاک ھاتە، ئەوانە لە کاتی ھاک کردن ئەگەر بزانن کارەکەیان سوودی ھەیە بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئەنجامی دەدەن بە چاک و خراپەوە و زۆربەی کات دزی دەکەن وەک دزینی ماستەر کارد لە ناو سایتەکان بەڵام ئەگەر شتێک سوودی نەبێت بۆیان خۆیان پێوە ماندوو ناکەن و دەستی لێ دەپارێزن و کاولی ناکەن.. واتە لەسەر ھەوەس کار دەکەن زۆر کاتیش لە یاسا و پۆلیس دەترسن..

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]