ڕێکخراوە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ڕێکخراوە یان ڕێکخراو (بە کوردیی سەروو: سازی) دەزگایەکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجگەلی ھاوبەشی ئەندامانی گرتۆتە بەر و زاڵە بەسەر بەجێھێنانی ئەرکەکانی خۆیدا و سنوورێکی ھەیە کە لە دەوروبەری جیای دەکاتەوە. ھەر ڕێکخراوەیەک پێکھاتەی تایبەتی خۆی ھەیە و لەوانەیە لە چەندین بەشی جیاواز پێک ھاتبێ. بەشێک کە لە زۆربەی ڕێکخراوەکاندا بەدی دەکرێ کۆڕی بڕیاردەری ڕێکخراوە-یە کە لەلایەن ئەندامانەوە ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری ڕێکخراوەکەیان پێ سپێردراوە.
جۆرەکانی ڕێکخراوە گەلێکن، بۆ نموونە: ڕێکخراوە حکوومەتییەکان، ڕێکخراوە ناحکوومەتییەکان، ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان، ھێزە چەکدارەکان، دامەزراوەکان، بەشدارگەکان (کۆمپانیاکان)، ھەرەوەزییەکان، زانکۆکان، و ھتد.