کۆمەڵکوژیی دەرسیم
کۆمەڵکوژیی دەرسیم، بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دەرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە.
ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە. ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ١٣ ھەزار کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم.
پێرست |
[دەستکاری] سەرکوتکردنی شۆڕشی سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژی دەرسیم
شۆڕشی سەید ڕەزا دەرسیمی، کە حەوت ساڵ بەدوای شۆڕشی کۆماری ئاگری ھاتە ئاراوە. بە ھاوئاھەنگی ڕێبەرانی کورد کە لە کورپیک لەگەڵ سەید ڕەزا چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو شۆڕش دەستی پێکرد. دەوڵەتی تورکیا، ھێزێکی لە دژی ئەوان لە ناوچەکانی ئەرزنگان، ئەرزرۆم، مەلاتیە و دیاربەکر دامەزراند.[١]
جەلال بایار سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا، عیسمەت پاشای بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکە دانا. ئەڕتەشی تورک لە سەرجەم چەکەکانی، دژی شۆڕشگێران کەڵک وەردەگرت. لەو کاتەدا ئاڵپدۆگان بۆ سەرکوتی سەید ڕەزا ھەڵبژێردرا. ئاڵپدۆگان دووجار شاری دەرسیم و ناوچەکانی دەوروبەری بۆردومان کرد، بە شێوەیەک کە ھاوڵاتیان بۆ چیاکان و ئەشکەوتەکان پەنایان دەبرد.[١]
لە نموونەیەکدا بە فەرمانی ئاڵپدۆگان، یەکێک لە ئەشکەوتەکانی کوتوزیکداغ لە دۆڵی ایسکۆرلا کە ٢٥٠٠ ژن و مناڵ و پیر لە ھاوڵاتییە عەلەوییەکانی شاری دێرسیم پەنایان بۆ بردبوو، سەربازەکان ڕێگاکانی چوونە دەرەوەیان بە دینامیت تەقاندەوە و کەرەستەکانی ئاگرکەرەوەیان بۆ ناو ئەشکەوتەکە ھاویشت و لە ئاکامدا سەرجەم ھاوڵاتیانی ناو ئەشکەوتەکە بە زیندوویی سووتان و ژێرخاک کران.[٢]
[دەستکاری] لە سێدارەدانی سەرانی شۆڕشی سەید ڕەزا
لە ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ١٩٣٧ ڕێبەرانی شۆڕش دەستگیر کران و سەید ڕەزا، لەگەڵ دوو کوڕ و چەند کەس لە ڕێبەرانی شۆڕش لەسێدارە دران. [١]
[دەستکاری] داوای لێبوردنی ئەردۆغان بەرامبەر بە کوشتارەکە
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بە ناوی دەوڵەتی تورکیاوە داوای لێبوردنی کرد بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی نێوان ساڵانی ١٩٣٧ تا ١٩٣٩ی شاری دێرسیم.[٣] [٤] ئەردۆغان "کۆمەڵکوژیی دەرسیم"ی وەکو "تراژیدیترین ڕووداوی مێژووی نزیکی تورکیا" وەسفکرد.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ ١٫٠ ١٫١ ١٫٢ آخرین مستعمرە، بحران کردستان ترکیە از آغاز تا کنون/ بئوار الیما/ ص ٥١
- ↑ قیام و نهضت علویان زاگرس یا تاریخ تحلیلی اهل حق/ محمد علی سلطانی/ تهران-مؤسسه فرهنگی سها/ ص 218
- ↑ بهرامبهر كوشتاری دهوڵهت دژ به كورده عهلهویهكان، ئهردۆگان داوای لێبوردنی كرد (کوردی). ماڵپەڕی sbeiy. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١.
- ↑ دهوڵهتی توركیا سهبارهت به "كۆمهڵكوژیی دهرسیم" بهڕهسمی داوای لێبووردنی كرد (کوردی). ماڵپەڕی xendan. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١.