سێکۆلاریزم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سێکۆلاریزم ، سێکیولاریزم، سێکۆلاریسم، سێکیولاریسم (بە ئینگلیسی: Secularism ) بریتییە لە بڕوایێ، کە دامەزراوە حوکمییەکان و پیاوانی دەوڵەت، لە دامەزراوە ئایینییەکان و پیاوانی ئایینی جیا دەکاتەوە. ئەم باوڕە لەڕاستیدا ڕیشەی لە سەردەمی ڕٶشنبیری ئەورووپا، داکوتاوە. چەمکی وەک، جیایی دین لە سیاسەت ، جیایی کەنیسە و حکوومەت لە ئەمریکا و لائیسیتە لە فەڕەنسا ، لە سەر بنەماکانی سێکیولاریزم داڕێژراوە.

نووسراوەکانی ئاستین کلارین[دەستکاری]

سێکولاریزم یەکێک لە گرینگترین رووداوەکانی دونیای رۆژئاوایە . ئاسەوار و توانایی ھەمەلایەنەی سێکولاریزم نەتەنیا جیاوازیی رۆژئاوای ئەوڕۆی لە رۆژئاوای سەدەی ناوەڕاست خستۆتە بەرچاو، بەڵکوو ئەوی لە بواری جیاوازی فەرھەنگییشەوە لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی جیھان دەخاتە بەرچاو. رۆژئاوای ئەوڕۆ بە گشتی بە ھۆی رووداوی ڕەوتی سێکولاریزم بۆتە ئەو رۆژئاوایە کە ئێستا ھەیە، بە باوەڕی ھێندێکان ئەو ھەلومەرجە بەڵگەیەکە بۆ ڕیزگرتن لە سێکولاریزم و بۆ ھێندێکشیان بەڵگەیە بۆ دژایەتی کردنی . بەڵام سێکولاریزم چییە و لە کوێوە ھاتووە؟ بۆچی روانینی سێکولار لە دونیای رۆژئاوادا بۆتە شانازی نە لە جێگاکانی دیکەی دونیایەدا؟ بەشکوم فام و تێگەییشتنێکی ڕوونتر لە سێکولاریزم یارمەتیدەر بێ تا نەخش و ئاسەواری ئەو لەسەر کۆمەڵگای ئەوڕۆیی باشتر ھەست پێبکەین. بێ بوونی فامێکی درووست لە سێکولاریزم نە دەکرێ پاریزگاری لێبکرێ و نە دژایەتیشی بکرێ.......

مانای سێکولاریزم[دەستکاری]

وێنەی جۆرج یاکووب ھالی ئووک

(دۆزینەوەی ڕیشەی سێکولاریزم لە بەرھەمەکانی جۆرج یاکووب ھالی ئووک دا) وێڕای گرینگیی سێکولاریزم، ھاوفکرییەکی ئەوتۆ لە سەر مانای ئەو چەمکە نییە. بەشێک لەو مەسەلەیە بەو ھۆیەوە کە تێگەیشتن لە ”سێکولاریزم” دەکرێ بە مانای جۆراوجۆر بەکار بێت. لەگەڵ ئەوەش کە ئەو مانایانە لێکتر نیزیک بن، بەڵام جیاوازییەکانیان ئەوەندە ھەن کە لە مەبەستی تێگەییشتن ‌لە سێکولاریزم دژوار بکا. وشەی سێکولاریزم لە زمانی لاتین دا بە واتای ”ئەوڕۆیی”و ”سەر بەو جیھانە” یە ھاتووە و دژ بە ” سەربە دینی ”و ”ڕووحانی” ئەوڕۆکە کاتێکی لە سێکولاریزم وەک یەک شێوەپەروەردە و ڕاھێنانی کۆمەڵایەتی باسدەکرێ ، ئەغڵەب مەبەست لە بیر و بۆچوون و فەلسەفەیەکە کە ئەخلاقی ئینسانی بە بێ تێوەگلانی دین دادەڕێژێ و بە دوای پەرەپێدان و گەشەکردنی زانست و کەرەسەی زانستی بۆ مرۆڤایەتی یە. وشەی سێکولاریزم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٤٦ زایینی جۆرج یاکووب ھالی ئووک ی ئینگلیسی بۆ ناساندنی بیرێکی نوێ کە تەنیا بە ئاستەنگ و پرسیارگەلێکەوە خەریک دەبێ کە بە پێواری ئەزموونی ژیانی ئەو دونیایە دەکرێ تاقی بکرێنەوە، کەلکی لێوەرگرت. ھالی ئووکئاشتیخوازێکی سوسیالیست بوو کە لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە دەوڵەت دەبێ لە حەولی دابینکردنی پێداویستی یەکانی ئێستا و پێویستی چینی کرێکار و لێقەوماوان دا بێ، نە پێویستی یەکانی ژیانی دوای مردن و ڕووحی خەڵکی. ھەر وەک لە باسەکەی سەرەوە ئاماژەی پێکرا، دەکارکردنی سەرەتایی وشەی سێکولاریزم دژایەتی لەگەڵ دینی پێوەدار نەبووە، بەڵکوو ئاماژەی ئەو بەو بیرە بوو کە دەوڵەت دەبێ تەنێ دەفکری ژیانی ئەوڕۆیی خەڵکدا بێ نە دڵەڕاوکەی ژیانی دوای مردن ئەو خەڵکە. بێشک ئەو باوەڕە لەگەڵ زۆربەی سیستمە باوەڕییەکان، لەوان مەسیحییەتی سەردەمی ھالی ئووک نەدەگونجا، بەڵام بەو مانایەش نەبوو کە نکوڵی لە سیستیمە دینەیەکان ناکا. دواتر ھالی ئووک مانای ڕاشکاوانەتری بۆئەو وشە ڕسکاندووەی‌ی خۆی ھێنایە گۆڕێ. سێکولاریزم بە دوای پەرەسەندنی فیزیکی، ئەخلاقی و فکری سروشتی مرۆڤە تا بەرزترین ڕادەیەک کە دەلوێ. ئەو پەرەسەندنە مەبەستی سەرەکی ژیانێکە کە ھەموو بوارەکانی گەشە و گەشانەوەی ئەخلاق و سروشتی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە بێجگە لە بێ خودایی. تئیسم ( باوەڕ بە خودا ) بوون لە ئینجیل دا بۆ گەشە کردن و سەرکەوتوویی مرۆڤ ڕێبازگەل و کردەوەگەلی مادی پێشنیار دەکا و ئەو ھاوبەشییانە بەستێنێک بۆ یەکێتی ئەو دووە دادەنێ، تا ئەو جێیە کە بکرێ ژیان بە عەقڵ دابڕێژین و بە خزمەت بیڕازینێنەوە. دەبینین کە پێداگری ئەو ھەروا لە سەر بەرژەوەندی ماددی و ئەو دونیایییەیە ‌و نە کاروباری غەیری ماددی، ڕووحانی، یان ژیانی دوای مردن. لێرەش دیسان دە شیکردنەوە و شرۆڤەی ئەودا دژایەتێک دەگەڵ دین وەبەرچاو ناکەوێ. کاکڵی سێکولاریزم لە دەستپێکدا وەک فەلسەفەیەکی غەیرە دینی (نەک دژەدینی) دێتە گۆڕێ کە سەرقاڵی پێداویستی یەکان و ئاستەنگەکانی ژیانی ئەو دونیایە دەبێ نە پێداویستی یەکان و دڵەڕاوکێیەکان ژیانی ئەگەری دونیای دوای مردن. بەڵام فەلسەفەی ماتریالیستی یش ھەر بە سێکولاریزم دادەنێ. فەلسەفەیەک کە ھەم کەرەسەگەلی لەبارکردنی ژیان و ھەم سروشتی دونیایە بە ماددی دابنێ. ئەوڕۆکە بە گشتی ئەوتۆ فەلسەفەیەک بە ئومانیزم ( مرۆڤگەرایی ) یان ئومانیزمی سێکولار دەزانرێ، وسێکولاریزم لانیکەم دە زانستی ئینسانی دا بە واتای زۆر بەرتەسکتردا دێتە بەرچاو. مانای سەرەتایی ”سێکولار” ولەوانەش مانای ھەرە گرینترینی ئەو ڕەوتی ” غەیری دینی ”بوونی ئەوە دە ‌ئەوتۆ کەلک لێوەرگرتنێکدا ڕەوتیک بە سێکولار دەزانرێ کە دونیایی و شارەستانییەتی (مەدەنی ) .دە واتای دووھەمیدا بە ڕەوتێک دەگوترێ کە لە دژبەری ڕەوتی موقەددەس و خەوش ھەڵنەگردا دێ. دەو چەمکەدا شتێک بە سێکولار دادەنرێ کە بۆ پەرەستن و کڕنۆشبردن نابن، بەڵکوو بۆڕەخنەلێگرن و پێداچوونەوە دەبن.

ڕیشەی دین لە سێکولاریزم دا[دەستکاری]

(سێکولاریزم وەک ڕاھێنانێکی جێی شانازی بۆ مەسیحییەت)

تا ئەو جێگایەی کە ئەوڕۆ چەمکی سێکولاریزم بە گشتی دە دژایەتی لەگەڵ دیندا دێتە گۆڕێ، ڕەنگبێ زۆرکەس نەزانن کە سێکولاریزم لە دەستپێکەوە لە بەستێنی دین دا ڕسکاوە. ئەو تەوەرە ھەروا لەوانەشە بۆ زۆریەک لە بەپارێزەکانیش کە پەرەسەندنی سێکولاریزم بە قەباحەت و کارەسات لە دونیای مۆدێڕندا دەزانن، سەرسوورھێنەر بێ. لەڕاستیدا دەتوانرێ ریشەی جیاوازیی نێوان دەستەڵاتی دونیایی و دونیای دوای مردن لە کتێبی ئینجیلی چاخی نوێ بدۆزینەوە. لەو کتێبەدا وتارێک لە عیسا مەسیحەوە ھاتووە کە دەڵێ ”ئەرکی سەزار بە سەزار و ئەرکی خوداش بە خودا بسپێرن ” دواتر ئاگووستین قەددیس کە لە زاناترین ئیلاھییات زانانی مەسیحییەت بوو، جێوازی بەرچاوتر و لێزانانەتری نێوان ئەو دوو دەستەڵاتە ھێنایە کایەوە. ئەو نێوانی دوو ”شار”جیوازی دانا و یەکیانی بە شاری دونیا واتە civitas terrense ئەویدەکەیانی بە شاری خودا واتە civitas ناساند. ”شاری دونیا ”و ”شاری خودای”دوو وشە بوون کە ئاگووستین بۆ شیکردنەوەی مەبەستی خودا لە گەشەی مێژوویی دەکار کرد.بەڵام خەڵکانی دی لەو دوو وشەیە بۆمەبەستگەلێکی ترکەلکیان وەردەگرت. ھێندێک کە بەدوای ڕێگایەکەوە بوون وەک پاساو بۆ سەلماندنی سیستیمی پاپ ( سەرۆک قەشەی کاتولیک ) دەیانگووت کە تەشکیلاتی کلیسای کاتولیک ھەر ئەو ”شاری خودا”یە و ھەر بەو ھۆیەش دەوڵەتەکانی مەدەنی دەبێ وەفاداری خۆیان بۆ کلیساکان ڕابگەیێنن. ھێندێکی دیکەش کە بە دوای پاساو بۆ سەلماندنی سەربەخۆیی دەوڵەت لە دەستەڵاتی کلیساوە بوون دەیانگووت مەبەستی ئاگووستینی لە شاری خودا و شاری دونیا نیشاندەری ئەو گرینگی یەیە کە شاری دونیا ھەیەتی. بەڵام دەئاکامدا ئەو پاریزگاری ڕووحانی یە ‌ لە سیستێمی دەوڵەتی مەدەنی سەربەخۆ لە کلیسا بوو ،کە دەستەڵاتی بە دەستەوە گرت . دە ئوروپای سەدەی ناوەڕاست دا وشەی لاتینی Saecularis یان بۆ پەسنی ”حاڵی حازر ” دەکار دەکرد. ھەروەھا بەو ڕووحانییانەی کە سوێندی ڕببانییەتیان نەخواردبوو سێکولاریان پێدەگوتن. ئەو ڕووحانیانەی کە لە جیاتی ھەڵبژاردنی ڕێبازی خۆ تەریککردنەوە و گۆشەنشینی ڕاھیبانە، خەریکی کار وباری دونیایی و ئەوڕۆیی بوون یش ھەر سێکولاریان پێدەگوتن. لە سەر ئەو باوەڕە کە چونکوو ئەو ڕووحانییانە کاری ”‌دونیایی ” دەکەن، ناتوانن خاوەنی ئەو ھەلومەرجە ئەخلاقی و کردەوە ئیلاھییە بن کە تاک دەبێ بیبێ. لەبەروەیکە ئەو کەسانە ”دونیا ”یان ھەڵبژاردووە ، ئەوانیان بە نەبوونی خلووسی نییەت کە بوونی لە ھەر ڕووحانێکی پایەبەرز چاوەڕوان دەکرا، دادەنا. بەڵام کەسانێک کە سوێندی ڕەببانییەتیان خواردبوو دەیانتوانی ببنە خاوەنی ئەو ستانداردە کە یەک ڕووحانی پایەبەرز دەبێ بیبێ. ھەر لەبەروەش دە سیستێمی ڕەدە بەندی کلیسادا شتێکی بە دوور لە نەریت نەبوو کە بە چاوێکی نزمتر چاو لەو ڕووحانییانە بکەرێ کە بە سێکولار ناسرابوون. بەم شێوەیە دەبینین کە تەشکیلاتی کلیسا تەنانەت لە سەدەکانی یەکەمی مەسیحییەتیشدا لە نێوان سیستیمێکی دینی تەواو عەیار و سیستیمێکی دینی بە عەیاری کەمترەوە، کۆمەڵایەتی و ئەو دونیایی جیاوازیان دادەنا. ئەو جیاوازی دانانە دواتر بووە ھۆی جێوازیگەلی تر کە باوەڕمەندان بە خودا لەنێوان ئیمان و شعوور، دە نێوان خوداپرستانەی وەحی و خوداپەرەستانەی سروشت دا دایاندەنا. ئیمان و وەحی ھەر لە کۆنەوە دەستەواژەیەکی بە موڵکی بێ ئەملاو ئەولای کلیساکان بوو. بەڵام بە تێپەڕبوونی زەمەن، ھێندێک لە زانایانی بواری خودا ناسی بەڵگەیان دەھێناوە کە ھەرێمێکی جیاواز لە ماریفەت ھەیە کە سەر بە عەقڵ و شعوور و مشووری مرۆڤایەتییەوە.‌ بەو جۆرە ئەوان خوداناسانەی سروشتیان ھێنایە گۆڕێ. لەو خوداناسانەی سروشتی دا ماریفەت بە خودا نە تەنیا دەتوانێ لە رێگای ئیمان و وەحی یەو بێ، بەڵکوو عەقڵی مرۆڤ یش دەتوانێ بە دیتن و سرنجدا ن دە سروشت دا بەو ماریفەتە خودایی یە بگا.

لە زۆوە باوەڕ بەوە بووە کە ئەو دوو ھەرێمەی ماریفەت ،واتە عەقڵ و وەحی، پەیوەندییەکی ھاوبەشی سازدەکەن.بەڵام ئەو یەکێتییە ھێندەی نەخایاند. لە سەرەخۆ تاقمێ لە زانایانی بواری خوداناسی،کە گرینگتریئنیان denus skots و wiliam ukami بوون. دەیانگووت کە تەواوی ئیمانی مەسیحییەت لە سەر بنەمای وەحی یە، ولەبەروەشە کە پڕە لە دژیەکتری (تەناقووز ) کە سەر لە عەقڵی مرۆڤایەتی دەشێوێنن . ئەو زانایانەی بواری خوداناسی بەو ئاکامە گەییشتن کە عەقڵی مرۆڤ و ئیمان بە وەحی تا سەر ناتوانن بەیەکەوە بسازێن. عەقڵی مرۆڤ دەبێ لە ھەرێمی ئەزموونیدا خۆبە شتەھایەکی ماددییەوە خەریک بکا، ئەگەر چی ڕەنگبێ عەقڵێ مرۆڤایەتی یش ھەر بەو ئاکامە بگا کە ئیمانی دینی و ئیمان بە وەحی متافیزیکی پێیدەگا. بەڵام ناتوانێ عەقڵ و وەحی دە یەک سیستێمی لێکۆڵێنەوە دا بەشداری بکرێن. ئیمان ناتوانێ بنەمای عەقڵ بێ ، و عەقڵ یش ناتوانێ بنەمای ئیمان بێ. دوایین ھەنگاوی بەرەو سێکولاریزم ،ئەرکی سێکولارەکانی دژ بە مەسیحییەت نەبوو، بەڵکوو ئەرکی ئەومەسیحییە بە ئیمان و باوەڕمەندانە بوو کە لە وێرانییەکانی کەوتوو لە شەڕی مەزھەبی وەگیان ھاتبوون. بەدوای ڕێفۆڕمی دینی ( ڕێفۆڕماسیۆن ) شەڕێکی یەکجار زۆر لە سەر ئەوەیکە باوەڕی درووستی دینی کامیانە ساز بوو. شەڕگەلێک کە سەرتاسەری ئوروپای گرتبۆوە. لە وەڵاتانی پڕۆتستان ،ڕێفۆڕمی دینی ھەووەڵین حەول بوو بۆ دابینکردن و سەلماندنی نەریتی کۆمەڵگای دینی لای توێژگەلێکی یەکجار بەرین لە کۆمەڵەی سیاسی، بەڵام ئەو حەولە بە بۆنەی بوونی جێوازێیەکی زۆر و ڕوو بە گەشە دە نێوان ئەو تاقمە ودەستانەدا بێ ئاکام مایەوە. دەئاکامدا جەماوەر وە دوای ڕێچارەیەک بۆ خۆپاراستن لە شەڕ و تەنگژە کەوتن. بەرھەمی ئەویش بوو بەوە کە خەڵک بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە کەمتر ڕاھێنان و فێرکردنەکانی تایبەت بە دینی مەسیحییەتیان دەکار دەکرد و تەنیا لەو بوارانەیان کەلک وەردەگرت کە وا زۆر گشتی و لەگەڵ عەقڵ گونجاوتر بوون. ئەو ڕووداوە لە لای گەلانی کاتولیک ھێندێکی جیاوازی ھەبوو. لەوەیکە کلیسای کاتولیک ھەمووانی بە تۆبزی دەکردە دەستەمۆی بێ ئەملاو ئەملای تەشکیلاتی کلیسای کاتولیکی ڕوومی. لە سەروەشڕا کاتولیکەکانی یش ھێندێک تامی ئازادیان چێشت. ئەو ڕووداوە لە سەرەخۆ بوو بە ھۆی زۆرتربەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتی کلیسا دە کار وباری سیاسی دا. خەڵک لێیانحاڵی بوو کە دەتوانن ھەرێم و بوار گەلی یەکجار زۆریان بۆ کەلکوەرگرتن لە بیر وباوەڕی و ڕاوێژی خۆیان ببێ ،بێ وەیکە دەستەڵاتی کلیسایان لە سەر ببێ. ئەو ڕەوتە تا دەھات جیایی نێوان کلیسا ودەوڵەتی بەربەرینتر دەکرد و ئەوجووتەی زیاتر لە یەکتر جیا دەکردەوە. بە جوریک ئەو جیایی یەی نێوان دین ودەوڵەت وەپێش وەڵاتانی پڕۆتستان کەوت . ھەڵبەت بە ھۆی خدەی کلیسای کاتولیک، کورتکردنەوەی دەستەڵاتی کلیسا لە ھەرێمی گشتی کۆمەڵگا ئاوێتەی گۆڕانکارییەکی سەرسوورھێنەری کۆمەڵایەتی بووکە بۆوێنە ھەرە بەرچاو شۆڕشی فەڕانسە دە ساڵی ١٧٨٩ دا. شۆڕشێک کە دوای ئەو گشتە ھەڵسوکەوتە زۆرە دەئاکامدا ساڵی ١٩٠٥ قانوونی لائیسیتە، واتە جیایی تەواو وکامڵی پێکھاتەکانی دینی لە دەوڵەتی لێکەوتەوە. حەول بۆ جوێکردنەوەی ئیمان و عەقڵ وەک ڕووخسارێکی جێواز لە ماریفەت بە دڵی دەستەڵاتدارانی کلیسا نەبوو . لە لایەکی ترەوە ،کلیسا بە جورێکی ڕوولە زیادبوون لە گەشەکردنی بیرکردنەوە بە پێی عەقڵ لەمەڕ فەلسەفە و خوداناسی دڵگرانتر دەبوو لەبەروەیکە بزووتنەوەی عەقڵانی، عەقڵی مرۆڤایەتی بە سەرچاوەی سەرەکی بۆ دیاریکردنی ئەوەیکە چ درووستە و چ نادرووستە ،دەزانی. بۆیە کلیسا لە جیاتی سەلماندنی جیایی خۆی لە کار وباری مەدەنی، دەفکری سەرکوتی ئەو بیرۆکانە دا بوو. بەو ھیوایە کە بیرۆکەی ئیمان لە پێش عەقڵەوە دێ ،داسەپێنێ. ئیمانێکی بە درێژایی سەدەکان پێناسەیەک بۆ مەسیحییەت بوو و بێرۆکەی عەقڵ گەرایی خستبووە ژێر دەستەڵاتی خۆیەوە.‌

سێکولاریزم وەک یەک فەلسەفە[دەستکاری]

ئەگەرچی مانایەکی سێکولاریزم لاوازکردنی دین دە ھەرێمی کارو باری مەدەنی یە، بەڵام ئەغڵەب ئەویان بە یەک سیستێمی فەلسەفی زانیوە کە خاوەنی پاشەرۆی شەخسی، سیاسی، فەرھەنگی تایبەت بە خۆییەتی. سێکولاریزم وەک یەک فەلسەفە تاڕادەیەک دەگەڵ سێکولاریزم وەک یەک پێکھاتەی کۆمەڵایەتی جێوازی ھەیە. بەڵام سێکولاریزم چ شێوە فەلسەفەیەکە ؟ فەلسەفەی سێکولاریزم بە شێوەی جۆراواجۆر شرۆڤەیان کردووە، کە ھەڵبەت ھەر ھەمووشیان و‌ێکچوویەکی گرینگیان دەگەڵ یەکتر ھەیە. جورج یاکووب ئووک، ڕسکێنەری وشەی سێکولاریزم مانای فەلسەفییەکەی بە ڕاشکاوانەترین شێوە دە کتێبی سێکولاریزمی ئینگلیسی دا ئاوا باس دەکا: سێکولاریزم سیتێمی ئەرکداری لەمەڕ ژیانی ئەو دونیایە یە. سیستێمێک کە تەنیا لە سەر بنەمای لەبەرچاوگرتنی مرۆڤایەتی پێکھاتووە و بە گشتی کەسانێک ھەڵگری ئەو باوەڕەن کە ئیلاھییاتیان پێ ناڕوون، ھەڵگری کەمو کوڕی ،وجێ باوەڕ‌نەبوون دەزانن، کۆڵەکەکانی سێکولاریزم وەک دە بابەتەکانی پشوودا باسمان کرد ئەو خاڵانەی ژێرەوەن:

١_ باشکردنی ژیانی ئەو دونیایەی خەڵک بە کەلکوەرگرتن لە کەرەسەکانی ماددی.
٢_ ئەگەر شتێک بە نێوی موعجیزە بی ئەوە لە ئەو دونیایە یە.
٣_‌ بەرژەوەندی دەکاری چاک دایە ، چ خێری دونیای دوای مەرگ ببێ یان نەبێ.
٤_ چاکە دەو دونایەیەدا چاکە و درێژە پێدانیشی بەرژەوەندی تیدایە.

ڕابێڕت گڕین ئینگڕسۆن، زانا و ئازادەی ئەمریکایی سێکولاریزمی ئاوا تاریف دەکا، سێکولاریزم دینی مرۆڤایەتی یە، بە کارو باری ئەو دونایەیەوە خۆ خەریک دەکا، خوازیاری ئەو شتانەیە کە سەرکەوتوویی و تێر وتەسەلی دانیشتوانی ئەو دونیایەیی بە دواوە بێ. سرنجی ئێمە بەرەو دونیایەکی دیکەی ڕادەکێشێ کە ژیانی تێدایە، بەو واتایە یە کە ھەر ئینسانێک خاوەن بایەخە، خاوەن بیری سەربەخۆیە، کورسی لە مەنبەر بە بایەختر دادەنێ، و دەڵێ: ئەوانەی کە دەکێشن ڕەنج، دەبێ ببنە خاوەن گەنج و ئەوانەی زێر پاشەکەوتە دەکەن دەبێ دەست و پێ بە کۆت بن. (ئەوە ڕەخنەیەکە دژ بە سەرەڕۆیی دەستەڵاتدارانی کلیساکان ،لە ڕاست خەڵکی ھەژار یان دیلی ئەڕواح و جەندۆکە وقەشەکان ).بزووتنەوەیەکە دژ بە فەوتانی ئەو ژیانە دەڕێگای ژیانێکی دیکەدا کە ھیچکاممان ھیچی لێنازانین، ئەو بزووتنەوەیە لە خوداکانی دەوێ خەریکی کاری خۆیان بن تا ئێمە بۆ خۆمان و بۆ مرۆڤایەتی بژین، بۆ ئێستا نە بۆ ڕابردوو ، بۆ ئەو دونیایە نە بۆ دونیایەکی دیکە .تێدەکۆشێ ئێمە لە توند وتیژی و خەراپە، لە نەزانی و ھەژاری و نەخۆشی ڕزگار بکا. ویرژیلیۆس دە کتێبەکەیدا بە نێوی زانیاری دینی ،دەتاریفی سێکولاریزمدا ئاوادەڵێ سیستمێکی بەرینی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی یە بە پێی بەرژەوەندی بۆ باشتر کردنی چۆنیەتی ژیانی مرۆڤ، بە بێ تێوەگلانی دین و تەنیا لە لایەن عەقلی ئینسانی، زانست و پێکھاتەکانی کۆمەڵایەتی یەوە بەڕیوە دەچێ. سێکولاریزم یەک ڕوانگەی بەر‌چاوە کە لایەن زۆربەوە سەلماوە و مەبەست لەو ئەو بەریوەبردنی کار وبار و چالاکی یەکان و پێھاتەکان بە مەبەستی غەیرە دینی و ھاوتەریب دەگەڵ بەختەوەری و ڕزگاری دونیایە دا دەبێ. دەو دوایانەداش بێڕنارد لووئیس چەمکی سێکولاریزم ئاوا باس دەکا. وشەی سێکولاریزم ھەووەڵ دە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە دە زمان ئینگلیسی دەکارکراوە، و ناوەڕۆکێکی ئیدۆئۆلۆژییانەی بووە. لە دەستپێکی دەکارکردنیدا لە شێوە ڕاھێنانێک دەدوا کە بە پێی ئەوچالاکییەکان دەبێ بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاقێک بێ کە بەختەوەری دونیایی ئینسانانی لێبکەوێتەوە، و شتەھایەک لە مەڕ ھێزی مێتافیزیکی و دونیای دوای مردن و بابەتی لەو شێوەیە دەبێ وەلابنرێن و پاشان سێکولاریزمیان بەو مانایە بەرینترە دەکاردەکرد کە پێکھاتەکانی جەماوەری، بە تایبەت فێرکردن و ڕاھێنانی گشتی دەبێ سێکولار بێ نە دینی. دە سەدەی بیستەمدا، ئەو وشەیە واتای بەربەرینتری وەخۆگرت، کە لە ماناکانی ڕابردووی و نوێی وشەی سێکولار سەرچاوەی گرتبوو. ئەوڕۆ ئەغڵەب وێڕای ”جیایی پێھاتەکانی دینی و دەوڵەتی ”کەکەلکی لێوەردەگیرێ. کە تا ڕادەیەک بەرابەرە دەگەڵ وشەی فەڕانسەیی یەکەی لائیسیتە کە کەوتۆتە سەر زمانەکانی دیکەش. بەڵام ھێشتا دە زمانی ئینگلیسی دا دەکار ناکرێ. بە پێی ئەو تاریفە ،سێکولاریزم یەک فەلسەفەی پۆزیتیڤە کە بە خڕی بەختەوەری ژیانی ئەو دونیایەی ئینسانەکان دەگرێتە خۆ. باشبوونی ھەلومەرجی ئینسانەکان بە یەک تەوەری ماددی دادەنێ، ونە ڕووحانی ، وبە باشترین ڕێگا بۆ وەدەست ھێنانی ئەو ژیانە بەختەوەرانە دە حەول وتێکۆشانی ئینساناندا دەبینێ نە دە دیلی و عەبد بوونییان لە ڕاست ھێزی میتافیزیکی دا .


سێکولاریزم وەک یەک بزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

(سەلماندنی یەک پێکھاتەی خۆڕسکاوی سەر بە خۆ و جوێ لە دین ) ئەگەر چی ئەوڕۆ”سێکولاریزم” واتایەکی بەرتەسکتری وەخۆگرتووە ،بەڵام لایەنی فەلسەفی خۆی ھەر وا پاراستووە ، بە تایبەت کاتێکی کە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێتە گۆڕێ . دە سەراسەی مێژووی سێکولاریزم دا ،ئەو چەمکە زۆر شێلگیرانە داخوازی پێکھاتنی یەک ھەرێمی سەربەخۆ و خۆ ڕسکاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە کە ناتوڕالیست یان ماتریالیست بێ . گۆڕەپانێکی کە لە سەرووی دین و بە دوور لە باوەڕگەلی بە ھێزی لەسەرووی سروشت (مێتافیزیکی ) . پێشووش ، دە وڵاتانی مەسیحی دابوونی دەوڵەتیان بە یەک پێداویستی دەزانی کە بۆ ڕاگرتنی نەزمی گشتی پێویستیان پێیدەبێ . بەگشتی دەوڵەت بە پێکھاتەیەک دەژمێردرا کە دە خزمەت دەستەڵاتدارانی گەندەڵە وبەرھەڵستێکە کە جەماوەری خەڵک لە ئەرکی سەرەکییان کە بریتی لە گوێڕایەڵی لە کلیسا بێ ،دەگێڕێتەوە .بە پێچەوانەی دەوڵەت کە پێیوابوو کلیسا پێکھاتەیەکی موقەددەسە کە دەوڵەت دەبێ سەر بە ئەو بێ . ئەگەر چی دەوڵەت دەتوانێ بەرپرسی پاراستنی نەزمی گشتی بێ ، بەڵام بەرپرسیارەتی گرینگتر لە سەر شانی کلیسایە کە بەرپرسی ئەڕواحی خەڵک و بەختەوەری ژیانی دوای مردنیانە . وردە وردە چەمکی دەوڵەت وەک مەرجێکی پێویست ، سەلمێندراوی خۆی لە دەست دا . بۆ وێنە ،توماس ئاکویناس ، گەورە زانای خوداناسی کلیسای کاتولیک پێداگری لە سەر وەیکە دەوڵەت جێی باوەڕی خودایە دەکرد، لەبەر ئەوەی کار و ئەرکی دەوڵەت دەبێ ببێتە ئەوە کە ھەلومەرجی کۆمەڵایەتی وا بخولقێنێ کە بەختەوەری ژیانی دوای مردنی خەڵک دابین بکا . بەو پێیە ،ئاکویناس یش دەوڵەتی لە سەرووی کلیسای دادەنا ، بەڵام ئاکامی کردەوەکانی ئەوی بە نێگاتیڤ نەدەزانی . بەڵام دەگەڵ پێکھاتنی ڕێنسانس لە ئیتالیا ، ئەو ڕوانینە ئیسلاحکراوەش ئاڵوگۆڕی بە سەرداھات . ڕێنسانس شوڕشی بیر و ڕا بە کردەوە ھاتە مەیدان و تەواوی ئوروپای گرتەوە . ھەر لە دەستپێکی چاخی ڕێنسانس ، نووسەرانی وەک دانتە لە سەر ئەو باوەڕە بوون کە حاکمانی دونیا ماف و ئەرکیان ھەیە کە بە بێ ھیچ گوێڕایەڵییەک بۆ کلیسا حکومەت بکەن . ئەو ڕوانگەیە تا دوایی سەدەکانی ناوەڕاست پەرەی نەستاند ، بەڵام بە تێپەڕ بوونی زەمەن ئەو خاڵە بنەڕەتییانەی فەیلەسوفەکانی سیاسی ڕێنسانس ، وەک ماکیاوێلی ، دە سەرتاسەری ئوروپادا بە جوانی وەرگیرا . بەڵام دابڕانی یەکجاری لە ڕابردوو ، دەستکەوتی فەیلەسوفانی سیاسەت نەبوو ،بەڵکوو ئاکامی تەنگژە و جێوازی بۆچوونەکان دە نێو مەسیحییەت دا بوو . بیر و ڕای سوننەتی لە سەرئەو باوەڕ بوو کە ڕاھێنانئ مەسیحییەت دەبێ بەڕیوەبەری کۆمەلگای مەدەنی بێ. بەڵام ئەو تێڕوانینە دە ماوەی شەڕەکانی مەزھەبی سەردەمی پڕۆتستانەکان ڕوو بە فەوتان بوو . دەو سەر‌دەمە پڕ لە کێشە و ئاژاوە یەدا مەسیحییەکان دەستیان دابووە کوشتاری یەکتر و دەوڵەتە مەسیحییەکان ھەڵیاندەکوتایە سەر دەوڵەتە مەسیحییەکانی تر . بەڵام ھەر زوو خەڵک بەو ئاکامە گەییشتن کە دەبێ مەسیحییەت لە لایەک و حکومەت و فەرھەنگ لە یەکی دیکەوە لە یەکتر جیا بکرێنەوە . خەڵک بە دوای ڕێگایەکەوە بوون کە ھەموو بە بێ لە بەر‌چاوگرتنی باوەڕگەلی دینی لە سەری پێکبێن بە مەبەستی بەڕیوەبردن و ھێوەرکردنەوەی کۆمەڵگا. بۆیە ھێندێک پەنایان بردە بەر فێر کردن و ڕاھێنانی مافی سروشتی ، ڕاھێنانێک کە لە فەیلەسوفەکانی چاخی باستانی یونان وەرگیرابوو ؛ ھێندێک یش بە لێکدانەوەی جێواز لە مەسیحییەت وەک دەئیزم ،خۆیان خەریک کردبوو . بزووتنەوەی ئومانیزمی یونانی یەکان و ڕوومی یەکانی چاخی باستان نەخشێکی بەرچاویان دەو ڕەوتەدا دەگێڕا . ھەڵبەت ئەوە بەو ‌واتایە نییە کە مەبەستی فەیلەسوف و سیاسەتوانانی ئەو چاخ لە جیای دەوڵەت و کلیسا ئەوە بووبێ کە ئەوڕۆ لە ڕۆژاوا ئێمە دەیبینین . چۆنیەتی ئەوڕۆ تەواو بۆ جەماوەری سەدەی شازدە نامۆ بوو ، و بەدوورە کە ئەگەر ھەر ئەوەی ئەوڕۆ بە ئەوان پێشنیار کرابوایە ، ئەوان وەریانگرتبا ، لەبەر ئەوەی ئەوان ھەر لە سەر ئەو باوەڕە بوون کە مەسیحییەت بۆ پاراستنی ئەخلاق و وەفاداری بە ڕێبەرانی سیاسی یەکان پێویستە. ئەوان بە دوای دابڕان لە مەسیحییەت و وەلانانی ئەو نەبوون ، بەڵکووھاتبوونە سەر ئەوە کە مەسیحییەت سەرچاوەیەکی وێجوو بۆ دامرکاندنی تەنگژەکانی دینی و سیاسی ئەو سەردەم نییە . شەڕ و پێکدادان کە وەک تاعوون کەوتبووە گیانی ئوروپا . کە وابوو ئەوان بە دوای سەردەمێکی نوێ بۆ بیر وڕای خۆیان بوون کە بە یارمەتی ئەو بتوانن گیر وگرفتی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان بە بێ تێوەگلاندنی ڕیبازی دینی یان ڕێبەرانی دینی چارەسەر بکەن . ھەنگاوێکی گرینگ دەو بوارەدا ،ھێنانە گۆڕێی باسی مافی سرووشتی لە لایەن زانایانی وەک ھابز و گڕۆتیووس بوو .ھوگۆ دوگوورت ، کە نێوی ھولەندییەکی ئەو گڕۆتیووس بوو ( مافناسێکی سەدەی ھەفدە یە کە کتێبێکی ناسراوی بە نێوی شەڕ و ئاشتی ھەیە ) لە گیانی خۆی مایەی دانا و فەر‌ھەنگی تووندئاژوانەی دینی ئەوسەردەمی ھولەندی کێشایە ژێر پرسیار تا بڵێ کە ئینسانەکان سەربەخۆن تا ھەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان ‌بە پێی پێداویستییەکانی خۆیان بگۆڕن . ئەو دەیگووت خەڵک مافی ھەیە کە خۆیان قانوونی خۆیان دابنێن ، ڕێکخراوی سیاسی خۆیان دابمەزرێنن ، و تەسمیم بگرن کە چۆن کار وباری سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆیان ڕێکوپێک بکەن وبەڕیوەبەرن . ئەوەش بەو مانایە نییە کە ئینسانەکان بە ڕاستی دەتوانن نەخشی سەرەکی بۆ بەختەوەربوونیان بگێڕن _ و ئەوە ڕاشکاوانەترین ھەڵوێستێک بوو کە لە ڕاست ئەو تووند ئاژوانەی دینی نواندی . بنەمای ئەو فەلسەفە حقووقی یە ، ئازادی مرۆڤ بوو . کە ئەو تێڕوانینە واتایەکی دونیاشمول ( ئونیوەرساڵ ) ی بە خۆوە گرتبوو تا بیر و بۆچوونێکی نوێ لە مەڕ ئینسان ودەوڵەت بێنێتە گۆڕێ .بە پێچەوانەی بۆچوونی کلیسای کاتولیک ، کە ماف یان بە پێی بایخەکانی مێتافیزیکی و لە ژێرچاوەدێری ناوەندی ئیمپڕاتوری سیاسی دەزانی . تێڕوانینی نوێ ، پارێزەری سەربەخۆیی گەلان و دەوڵەتە نەتەوایەتییەکان بوو وخەڵکیان بە خاوەن مافی خۆبەریوەبردن و چارەی خۆ نووسین بە بێ ھیچ چاوەدێرییەک و تێکەڵاوییەک لە لایەن کلیساوە دەزانی . دە ڕوانینی نوێدا ،لە دەوڵەتە مەسیحییەکان چاوەڕوان نەدەکرا کە لە سەر ھەموو شت پێک بێن ، بەڵام چاوەڕوان دەکرا کە ھەموو بەدوای بەرژەوەندی نەتەوایەتی خۆیانەوە بن . بەرژەوەندی و مەبەستگەلێک کە سەرۆکی وڵات بە گونجاوی دەزانێ .بە تێپەڕبوونی زەمەن ئەو ڕوانگەیە کەوتە نێو ئەو خانەیە کە ھەڵوێستی سیاسی دەبێ بە پێی ھەلومەرجی ھەرێمی وبە لەبەرچاوگرتنی جێوازییەکانی فەرھەنگی بگیرێ ونە لە سەربنەمای ڕیبازی دونیاشمولی( ئونیوەرساڵ ). لەسەروەشڕا ، ئەو نیسبەتگەرایی سیاسییە تەواو زاڵ نەبوو ، بەلکوو لە جیاتی ھەموو دونیاشمولگەرایی مەسیحییەت ، ڕۆاڵەتی سێکولار لە ڕاھێنانی دونیا شمولگەرایی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھاتە گۆڕێ . کە بە پێی ئەو ڕاھێنانانەی سێکولار ، جێوازی فەرھەنگی لە ڕاست وێکچوویی و یەکسانی مرۆڤایەتی ھیچ بایخێکی پێنەدەدرا . ھەموو مرۆڤەکان ، بە بێ جێوازی جێگای ژینیان ، خاوەنی پێداویستی و ویستگەلی بنەڕەتی وەک یەکن . دەئاکامدا ئەو تێڕوانینە بە گشتی سەلمێندرا کە ھێندێک خاڵی گشتی و دونیاشمولی ئابووری ، سیاسی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی ھەن کە دەبێ ببنە پێواری تایبەت بە داوەری لە مەڕ سیستێمی ئابووری ، سیاسی ، وکۆمەڵایەتی. دونیاشمولگەرایی مەسیحییەت ، کە بە وەدیھاتنی ڕێفۆڕمی پڕۆتستان برینێکی قووڵی دەلەشی کەوتبوو ، دەئاکامدادەروەستی دژایەتی دەگەڵ ئەو ڕوانگە و بۆچوونە دونیاشمولگەرایی نوێیە نەھات و تەسلیمی بوو .چون ھەم ڕوانگە نیسبیگەرایی و ھەم دونیاشمولگەرایی کە دوو بۆچوونی نوێ بوون بە تایبەتمەندی سێکولارییەوە ،دەوڵەتیان نە بە گوێڕایەڵی کلیسا و نە بە ‌پارێزەری بۆچوون وبایخگەلی مێتافیزیکی دەزانی . ئەو دوو ڕوانگەیە بەدوای دابینکردنی گۆڕەپانێک لە دەستەڵات بوون کە تێدا ماریفەت ، ھەڵسوکەوت ، بایخەکان ، و ھەڵ‌وێستەکان سەربەخۆبن کە بتوانرێ پێداویستییەکانی مرۆڤ ئازاد وسەربە خۆ وبە بێ ھیچ مەرج و بەڵێنێک لە ڕاست دەستەڵاتی کلیسا، لە لایەن پێھاتەکانی مرۆڤ دابین بکرێن.

سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن[دەستکاری]

(وەلانانی دین لە پێکھاتەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ) سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن پەیوەندی نیزیکیان دەگەڵ یەک ھەیە ، بەڵام یەک چەمک نین، جێوازی ناوەڕۆکی ئەو جووتە دەکرێ دە وڵامی ئەو پرسیارە ،کە دین دە کۆمەڵگا دا چ نەخشێکی ھەیە ، بدۆزرێتەوە . سێکولاریزم داخوازی ھەرێمێکە سەر بەخۆ بۆ زانست ، بایخەگەل و ھەڵسوکەتگەلێک کە بە دوور لە چاوەدێری دین بێ ، بەڵام بە ھیچ چەشنێک نکوڵی لە نەخشی دین دە کار وباری سیاسی و کۆمەڵایەتی دا ناکا . بەڵام سێکولاریزاسیۆن ، بە واتای وەلانانی دین لەو ھەرێمانە دێ . دە ماوەی ڕەوتی سێکولاریزاسیۆن دا ، پێکھاتەکان ( واتە ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ئابووری ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی ) لە ژێر دەستەڵات و چاوەدێری دین دێنە دەر . بەر لە سێکولاریزاسیۆن ، دین ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستەڵات وچاوەدێری بە سەر ئەو دامودەزگایانەدا بوو. دە حاڵەتی ڕاستەوخۆدا ئەو پێکھاتانە لە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی ڕێبەرانی دینی دا بوون ، بۆ وێنە تەنیا قەشەکان بەرپرس و بەڕێوەبەری مەدرەسەکان بوون . دە حاڵەتی ناڕاستەوخۆ دا ، ئوسوولی دین بنەمای بەڕەوەبەرایەتی ئەو پێکھاتانە بوو ، بۆ وێنە کاتێک مافی شارۆمەندێک بە پێی پێواری باوەڕمەندی بە دین ھەڵدەسەنگێندرا . چ دە دەستەڵاتی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی دینیدا ، کاتێک دەکرێ بڵێین سێکولاریزاسیۆن بە کردەوە دامەزراوە ‌کە دەستەڵاتی ڕێبەرانی دینی لە سەر ئەو پێکھاتانە ببڕێن و بسپێردرێنە دەست دەستەڵاتدارانی سیاسی ، یان ئەوەیکە ئاڵترناتیوێک بۆ دانانی لە جێی دەستەڵاتدارانی دینی بدۆزرێتەوە . ئەو ڕەوتە ئیمکانی ئەوە دەدا بە ئینسانەکان کە سەربەخۆیی خۆیان لە ڕاست ڕێبەرانی دینی بپارێزن _ و چیدی پێویست نەکا لە دەرەوەی کلیسا یان مزگەوت یان دەیرەکان یش ھەر چاو لە زار و گوێڕایەڵ بن بۆ ئەو ناوەندە دەستەڵاتدارانەی دینی . ئاکامێکی ئەو کردەوەیەی سێکولاریزاسیۆن ،(جیایی کلیسا و دەوڵەت)‌ لە یەکترن کە خۆی _ دەڕاستیدا ئەوچەمکە تا ئەو ڕادەیە وەبیرھێنەرەوەی سێکولاریزمە کە ئەودوو چەمکە جیای (دین و دەوڵەت) و (سێکولاریزاسیۆن) بە یەک شت دادەنرێن . بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بەرچاو بێ کە سێکولاریزاسیۆن ڕووداوێکە چەند لایەنە کە دە ناخی کۆمەڵگادا ڕوودەدا ، بە پێچەوانە جیایی دین ودەوڵەت تەنیا مانای سیاسی ئەو ڕووداوەیە دەگەیێنێ . جیاکردنەوەی دین ودەوڵەت دە ماوەی سێکولاریزاسیۆن دا بەو مانایە دێ کە پێکھاتە تایبەتییەکانی سیاسی _ کە بە ڕادەی جۆراجوۆر دە ژێر دەستەڵاتی دەولەتدا ، لە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی دین دێنە دەر . ئەوەش بەو مانایە نییە کە دوای سێکولاریزاسیۆن پێکھاتەکانی دینی ئیدی ناتوانن لەمەر کار وباری گشتی جەماوەری و سیاسیدا نەدوێن ، بەڵکوو بەو واتایە دێ کە ڕوانگەی پێکھاتەکانی دینی نابێ بە سەر کۆمەلگادا داسەپێندرێن ، و یان بە پێی ئەو ڕوانگەگەلە قانوونی بەڕیوەبەردنی کۆمەڵگا دابنرێن . دەکردەوە دا دەوڵەت دەبێ تا ئەو جێگایەی کە دەلوێ لە ڕاست باوەڕەکانی جۆراوجۆری دینی نێو کۆمەڵگا بێ لایەن بێ ، نە ڕێگر یان بێ و نە بەڕێوەبەر ویستەکانیان. ئەگەر چی سێکولاریزاسیۆن دەتوانێ بە شێوەیەکی ھێوەر و ئاشتەوایی یانە بەرەوپێش بچێ ، بەڵام زۆر جاران ئاوا نەبووە بە داخەوە . مێژوو نیشانیداوە کە ڕێبەرانی دینی خاوەن دەستەڵاتی ماددی ، ئەو دەستەڵاتەیان بێ بەربەرەکانی نەداوەتە دەست سیاسەتوانانی سێکولار . بە تایبەت کاتێکی کە ئەو ڕێبەرانە پەیوەندی زۆر نیزیکیان دەگەڵ ھێزە سیاسی بە پارێزەکانی کۆمەڵگا بووە ، ئەو بەربەرەکانییە تووندتر ودژوارتر بووە . دەئاکامدا ،سێکولاریزاسیۆن زۆر جاران ئاوێتەی شۆڕشی سیاسی بووە ،لە فەڕانسە کلیسا و دەوڵەت دوای شۆڕشێکی خوێناوی لەیەک جیا بوونەوە ، لە ئەمریکا ئەو جیایی یە ئاشتەوایی یانەتر بوو ، بەڵام تەنیا دوای شۆڕشێک و دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێ گونجا . دیارە کە مەبەستەکانی سێکولاریزم ھەمیشە بێ لایەنانە نەبووە ، و قەتیش پێویست نەبووە کە سێکولاریزم دژ بە دین بێ ، سەرەڕای وەیکە سێکولاریزم داشدار و ھاندەری ڕەوتی سێکولاریزاسیۆن یش بووبێ . ئەو کەسەی کە لایەنگری لە سێکولاریزم دەکا ، لانیکەم مەودایەکی بەر‌بەرینتر لە مەیدانی چالاکی دین بە پێویست دەزانێ ، بەڵام لەوانەشە کە ئەوتۆ کەسێک ، لانیکەم دە بواری کار وباری دیاریکراوی کۆمەڵایەتی یشدا باوەڕی بە گۆڕەپانێکی سێکولار بۆ چالاکییەکانی ھەبێ . کە وابوو ، جێوازی نێوان سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن ئەوەیە کە سێکولاریزم زیاتر باسێکی فەلسەفییە لە مەڕ چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگا ،بەڵام سێکولاریزاسیۆن حەولی دابینکردن و کەلکوەرگرتن لەو فەلسەفەیە یە _ حەولێک کە لە دەرفەتی پێویستدا تووند وتیژی یش ھەڵدەگرێ . لە کۆمەڵگای سێکولاردا دەنگی پێکھاتە دینی یەکان کپ ناکرێن . ئەو پێکھاتانە ھەر وەک خۆیان بە ئاشکرا لە مەڕھەموو بوارەکانی گشتی کۆمەلگادا خاوەنی بۆچوونی خۆیانن ، و بەڵام ھیچ ئیمکاناتێکیان لێ ناستێندڕیتەوە و ھیچ بەرھەڵستێکیان بۆ سازناکرێ و دەستەڵاتداری ڕێبەرانیان دەکڕێتە شتێکی تەواو خسووسی . ھەر کەس کە بیھەوێ بە داب ونەریتی تەواوی مەزھەبی ژیانی خسووسی خۆی دابین بکا سەربەخۆیە و ئازاد دەھەڵبژاردنی ئەو شێوە ژیانە دا ، بێ وەیکە لە لایەم دەوڵەتەوە ھانبدرێ یان بەرگری لێبکرێ .


دین دە کۆمەڵگای سێکولار دا[دەستکاری]

جێی و ڕێی و نەخشی دین لە کۆمەڵگا دا دەتوانێ چبێ ؟ گووتمان کە سێکولاریزم دژی تێوەگلانی ڕووحانییەکانە دە کار وباری مەدەنی و گشتی کۆمەڵگادا ، دەی دە کۆمەلگایەکی سێکولاردا چ نەخشێک بۆ دین دەمێنێتەوە ؟ بۆ قەرارە ‌کە دین وردە وردە وبە لە سەرەخۆیی لاواز بکرێ و لە گۆڕەپانی کۆمەلگادا وەلابنرێ ؟ ئەرێ خەریک بوونی دین بە ھێندێک داب ونەریتی سەیر و ناگرینگ لە شان وباوی فەرھەنگی کەم دەبێتەوە ؟،ئەوانە ھەموو پرسیارگەلێکن کە دژە سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆنەکان بۆیان بۆتە تەنگژەی فکری . ئەوان دەڵێن کە دین گرینگتر لەوەیە کە بەو شێوەیە لە دەور بکەوێ . لەبەرچاوگرتنی شتێک لێرەدا گرینگایەتێکی تایبەتی ھەیە . زۆر جاران دەبیسین یان دەیخوێنینەوە کە سێکولارەکان دەیانھەوێ دین لە ژیانی گشتی وەدەر نێن و ئەوی بە ژیانێکی خسووسی سنووردار وبەرتەسک بسپێرن . پێیانوایە کە سێکولارەکان لە سەر ئەو باوەڕن کە لێر ولەوێ و لە کۆڕ وکۆبوونەوەی گشتیدا کەس نابێ لە دین بدوێ . ئەگەر چی لەوانەیە کە ھێندێک لە سێکولارەکان خاوەنی ئەوتۆ بیر وبۆچوونێک بن ، ئەو بەرداشتەش دەگەڕیتەوە سەر ئەوەی کە جێوازی بواری خسووسی وجەماوەری زیاتر یەک لێکدانەوەیان ھەیە . بە باوەڕی سێکولارەکان خسووسی بوونی دین بە واتای خسووسی بوونی چۆنیەتی حیسابی بانکی ئەم وئەو نییە ،کە کەس نابێ خۆی تێھەڵقوتێنێ یان لێی بکۆڵێتەوە . لە مەڕ جەماوەری بوون یش سێکولارەکان ،ئەوەی بە واتای لە ژێرچاوەدێری بە مەبەستی پاراستن و جەماوەری کردنی شتەکان . دەزانن ،کە وابوو ھەڵاواردەیی دین لە ژیانی گشتی کۆمەڵگا بە مانای شاردنەوە و پاوانکردنی دین لە بیر وڕای گشتی نییە . بەڵکوو بە مانای نەبوونی پشتیوانی دەوڵەت لە دین دەبێ . کە وابێ خسووسی کردنی دین ، بە واتای سڕینەوەی ئەو نییە ، بەڵکوو دەبتە ئەمرێکی خسووسی ئینسانەکان کە لە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنیان سەربەخۆ و ئازادن . جا کە وایە دەبینین کە ڕەوتی سێکولاریزاسیۆن یان فەلسەفەی سێکولاریزم بە ھیچ شێوەیەک پێویستی بە وەلانانی دین ناکا . سێکولارەکان لە مەڕ نەخشی گونجاوی دین دە کۆمەڵگادا ،بۆچوونی جۆراوجۆریان ھەیە . ھێندێک کەللەڕەقانە لە سەر ئەو باوەڕەن کە دین خێری بۆ کۆمەڵگا نییە و لە سەر ئەو باوەڕەن کە دەبێ لە سەرەخۆ بە یەکجاری وەلابنرێ . بەڵام زۆریش ھەن کە لە پاراستنی نەخشی دین دە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی باوەڕمەندان داکۆکی دەکەن . تەنانەت ھێندێک سێکولار ھەن لە پێکھاتەکانی کار وباری خێرخوازانەی دینی و چالاکی کۆمەڵایەتی ئەو پێکھاتانە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ھەژاری و ئێش و ئازاری بەشمەینەتان داکۆکی دەکەن . ئەگەر دین لە کۆمەڵگایەکی سێکولاردا لاواز دەبێ _ چارەنووسێکە کە ڕەنگبێ ڕووبدا ( نابێ ھەموو تاوانەکەی ڕاستەوخۆ بخەرێتە ئەستۆی سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن . ئەو دووە تەنیا دەبێ وەک ھۆلە بەرچاو بگیرێن کە بوونە کەم مەیلی جەماوەرلە ڕاست دین .لە یەک کۆمەڵگای ناسێکولار(مەزھەبی) جەماوەر ھەلومەرجی کەمتریان بۆ لە بەرچاونەگرتنی دین یان وەلانانی ئەویان ھەیە . ئەوتۆ خەڵکێک ڕوو دەھەر جێگایەک کە بکەن یان ڕووبەڕووی چاوەدێری دەستەڵاتدارانی دینی دەبنەوە ، یان دەبێ گوێڕایەڵی ڕێبەرانی دینی بن کە سەراسەری ژیانیان ،لە ژێرچاوەدێری ئەوان دایە . دە کۆمەڵگایەکی سێکولاردا ھیچکەس بە تۆبزی ناکرێ کە دەستەمۆی دین یان بایخەکانی دین بکرێ ، مادام خۆی بە دڵ لە دین داکۆکی نەکا . ئەگەر تاقمێکی زۆر لە خەڵک خۆیان دینیان ھەڵنەبژاردبێ ، تەشکیلاتی دینی بە ھۆی لەکەمیدانی لایەنگەران و ئەندامانی داھاتی کەم دەبتەوە . ھەڵبەت دەبێ حەق بە ڕێبەرانی دینی بدرێ کە دەو کاتانەدا ئەگەر لە ھەلومەرجەکە ناقایل بن، دژایەتی سەرۆکەکانی دین دەگەڵ سێکولارەکان و سێکولاریزاسیۆن دوو ھەڵەی گەورە وەخۆی گرتووە. ھەڵەی ھەووەڵ ئەوەیە کە ئەوان بەرپرسیارەتی ئەوتۆ تەنگژەیەک داوێنە سەر شانی سێکولارەکان ، ئەوان لە جیاتی وەیکە ھێرش بکەنە سەر سیکولارەکان کە بۆچی ئیزنتان داوە بە خەڵک کە دین وەلانین ، دەبێ سرنج بدەنە ئەو بەشە و پرسیار بکەن کە ئەرێ بۆ خەڵک لە دین وەرگەڕاون ؟ ھەڵەی دووھەم ئەوەیکە ، ھەر حەولێک وەک ھێرش بۆ سەر سێکولاریزم لە بنەڕەتەوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە نوێنەرانی دین ،ناتوانن پشتیوانی جەماوەری خەڵکیان بێ ،ئەگەر دیاریکردن و ھەڵبژاردنی دین وەک شتێکی تاکەکەسی و خسووسی لە لایەن خەڵکە چاولێبکرێ . ئەوبابەتە دەتوانێ بەتەواوی درووست بێ ،کە قەبووڵکردنی ئەو ڕەوتە بۆ دەستەڵاتدارانی دین دەبێتە کارەسات _ ئەگەر چی ھێشتاش ئەو ڕێبەرانەی دینی دژ بە سێکولاریزم ئەو شتەیان لە بەر چاو نەگرتووە .ئەوان بە پێی بەڵگەگەلێک ، کەلە تێگەیشتنی ئەو نوکتەیە خۆ دەپارێزن کە ئەو دینەی کە بە تۆبزی وزەبر و زەنگ و بەنادڵی بە سەر خەڵکدا دادەسەپێ خاوەن ئەو ڕێزە نییە کە دەبێ بیبێ . ئەگەر ڕێبەرانی دین بە ڕاستی ھاتبنە سەر ئەو باوەڕە کە تۆبز و زەبر و زەنگ تەنیا ڕێگایەکە بۆ پاراستنی دین ، ئەوان سەلماندوویانە کە دین خۆی دە خۆیدا ئەو تەقدووسەی کەلێی دەدوێن نییەتی._ و ئەو بۆچوونە کە سێکولارەکان جەختی لە سەر دەکەنەوە و دەڵێین بۆ بەختەوەری گشتی جەماوەر پێویست ناکا کە خۆمان بە دین ھەڵاوەسین.


ڕخنەگرانی سێکولاریزم[دەستکاری]

(سیکولاریزم بۆ خۆشەویستی ھەمووان نییە ؟) پێویست بە گوتن ناکا کە ھەموو بە گشتی سێکولاریزمیان بە دڵ نییە . تانانەت ئەوڕۆش ھەن کەسانێک کە نە ھەر سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆنی دە بەرژەوەندی گشتی دا نابینن ، بگرە بەڵگەش دیننەوە کە سێکولاریزم سەرچاوەی ھەموو نەخوشینییەکانی کۆمەڵگایە . بە باوەڕی ئەوان ،نکۆڵی لە سێکولاریزم و پەسەندکردنی بنەمایەکی دینی بۆ سیاسەت و فەرھەنگ ،کۆمەڵگایەکی سەقامگیرتر ، بە ئەخلاقتر، و دەئاکامدا نەزمی کۆمەڵگایەکی باشتری لێدەکەوێتەوە ، بەڵام ئەرێ ڕەخنەگران لە سێکولاریزم ڕاست دەکەن ؟ یەکێک لە باوترین ڕەخنەکان لە سێکولاریزم وەک یەک فەلسەفە ڕەخنە لە جەختکردنەوەی سێکولاریزم لە سەر ژیانی ئەو دونیایییە یە لە جیاتی ژیانی دوای مردن یا بەختەوەری ڕووحی مرۆڤ . بە پێی بنەمای سێکولاریزم ، کار و کردەوە و باوەڕی ئێمە دەبێ زیاتر و گرینگتر لە ھەموو شت لە سەر بنەڕەتی ڕەوتی ئێستا و حاڵی حازر بێ و ئەو کارانەش ‌ بۆ ژیانی خۆمان و ئینسانەکانی دیکە بێ . سێکولارەکان ھیچ جەخت لە سەر نکۆڵی لەژیانی دوای مردن ناکەن ، بەڵام باوەڕمەندن و دەڵێن بوونی ئەگەری ژیانی دوای مردن نابێ ببتە ھۆی ئەوەیکە ھەموو ھەلومەرجێکی باش و ھەڵکەوتوو بدرێتە کەسانێک کە خۆیان بە دین ھەڵواسیوە و دەڵێن کە ئەوە داماننا کە دوای مردن زیندوو دەبینەوە ، لە بەروەیکە ھیچ پێکھاتنێک لە مەر ئەو شتە و ڕێگاگەلی گەییشتن بەو بەختەوەرییە کە دوای مردن قەرارە ببێ دە نێوان دا نییە ،نابێ ھیچ ڕێگایەک بە ڕێگایەکی دیکە بە باشتر یان نیزیکتر دابنێن . لەبەر وەی ئێمە ناتوانین لە سەر ئەو شتە پێک بێین ، کە ئەرێ لە بنەڕەتەوە ئەوانەی کە دین باسیان دەکا ھەن یان نا ، وئەگەر ھەن ژیانێکی بەختەوەرانەی دوای مردن پێویستی بە چ شێوە ژیانێکە لە سەر ئەو دونیایە ،کە وابێ خەریکبوون بە کار وباری مێتافیزیکی و لە سەرووی سروشت ناتوانی ھەڵسوکەوت و مەبەست و باوەڕگەلێکی عاقڵانەی ئێمە بێ . ھەڵبەت ئەو ڕوانینە تەواو دژی ڕاھێنانەکانی زۆربەی ‌دینەکانی دونیایە یە . دینەکان یش داخوازی باشترکردنی ژیانی مرۆڤایەتی ھەن ،بەڵام داخوازییەکانیان زۆرجێوازە دەگەڵ ھی سێکولارەکان . دڵکورکەی بنەڕەتی دین ئاکامی ڕووح ، کردەوەی ئێمە یان شیرەی شتێکی دیکەیە کە لە ژورووی دونیای مادی ئێمەوە یە . کە وابوو ئامانجی دونیایی و مادی یان پێ ناتەواوە و تەنانەت بە نەگونجاوی یشی دەزانن لەبەر وەیکە بە پێی باوەڕی دینی ،کار وباری دونیایی ئامانجێکی درووست نییە بۆ ژیان . چ ڕەخنەگران لە سێکولاریزم ڕاست بکەن یان ھەڵە ،ئەو ڕەخنەیە لە سێکولاریزم وەک فەلسەفەی شەخسی دادەنرێ ، بەڵام کاتێکی سێکولاریزم وەک فەلسەفەیەکی سیاسی لە بەرچاوبگیرێ ، وسێکولاریزاسیۆن یش وەک ڕووداوی سیاسی و کۆمەڵایەتی دابنرێ ، ئەو ڕەخنەیە بێ ئینسافانەیە . لەبەروەیکە ئەگەر ئێمە دایبنێن کە ڕاھێنانی دینی ڕێگایەکی درووستە ، دەستەڵاتی سیاسی یان کۆمەڵایەتی ئەو ڕاھێنانە بە سەر ھەموو جەماوەری خەڵک نابێتە پاساوێکی گونجاو . لەوانەشە خەڵک تەسمیم بگرن کە لەژیانی شەخسی خۆیاندا سێکولار نەبن ، تەنانەت لەوانەشە ئەو تەسمیمە درووست بێ ، بەڵام خۆیان دەبێ ئەوە ھەڵبژێرن نە ئەوەیکە کەسانێکی دیکە تەسمیمیان بۆ بگرن . سێکولاریزم وەک فەلسەفەیەکی شەخسی ، نکۆڵی لە دەستتێوەردانی بوونەوەر یان بایخەگەلی لەسەرووی سروشت لە ژیانی تاکەکاندا دەکا ، بەڵام سێکولاریزم وەک فەلسەفەیەکی سیاسی تەنیا نکۆڵی لە دەستتیوەردانی بوونەوەر یان با‌یخەگەلی لە سەرووی سروشت دە کار وباری کۆمەڵایەتی دا دەکا. ڕەخنەیەکی دیکە لە سێکولاریزم ،کە دەپەیوەندی زۆر نیزیک دەگەڵ ڕەخنەی پێشوودا ، ئەوەیە کە سێکولاریزم ناتوانێ بنەمای قایم بۆ ئەخلاق پێکبێنێ . بە گوتەی ڕەخنەگرانێک کە ئاماژەیان پێکردووە ، ئەخلاق پێویستی بە وەرگرتنی بایخگەلی لەسەرووی سروشت (مێتافیزیکی ) ، ئەبەدی و موتڵەق ھەیە و فەلسەفەکانی ماتریالیستی یان ئەو دونیایی یانە ناتوانن ئەو بنەمایانە دابڕێژن .کاتێکی کە نیزامەکانی سیاسی و کۆمەلایەتی پشت دەو جۆرە بنەمایانە بکەن ، دەو بوارەشدا قسەیەکیان پێ نییە کە بیکەن _ونیزامی کۆمەڵایەتی دە نەبوونی ئەخلاق تووشی تێکە ولێکە و گەندەڵی دەبێتەوە ، ئەو بێ سەرەو بەرەیی یە فەوتانی لێدەکەوێتەوە . ئاستەنگی سەرەکی ئەو ئیرادە ئەوەیە کە بۆچوونی زۆر ھەن کە ناتوانرێ بسەلمێندرێن ،وەک کە دڵێین ، ئەگەر بایخەکانی لەسەرووی سروشت ھەبن ، ئەگەر ئەو بایخانە بۆ پاراستنی ئەخلاق پێویست بن ، و ئەگەر فەلسەفەی ماتریالیستی نەتوانێ بنەمایەک بۆ ئەخلاق دابین بکا _ و زۆریەک لە فەڕزییە و بۆچوون و ئەگەرەکانی دیکە کە درووستبوونیشیان ھەر جێی پرسیارن ، ئەوکات ئەو ئیرادە دەتوانێ بە جێ بێ ، مخابن ، ھەر یەک لەو فەڕزییە و بۆچوونانە زۆر بە سانایی دەکرێ ھەڵە بن ، و بەڵگەگەلێکی بە ھێزمان ھەیە کە تا بڵێین کە زۆربەی ئەو بۆچوونانە بە ڕاستی ھەڵەن ، بۆ ڕەتکردنەوەیان ھەر ئەوەندە بەسە نیشانی بدەین کە یەکێک لەو بۆچوونانە ھەڵەیە ،وتا ئەو جێگایە کە زۆربەی ئەو فەڕزییانە جێی دوڕدۆنگین،خودی ئێرادەکە دەخۆیدا جێی دوڕدۆنگییە . موشکیلێکی دیکەی ئەو ئیرادە ئەوەیکە ئەگەر تەنانەت قەبووڵیشی بکەین کە ھەموو ئەو بۆچوونانە سەرجەم بە گشتی لە جێی خۆیان بن ،چۆن دەتوانین قەبووڵی بکەین کە بە مانای خاسی شتەکە درووستن ؟بە واتایەکی ھاسانتر ، ئێمە ناتوانین بوونی بایخەکانی کەلە سەرووی سروشتن بە گشتی قەبوول بکەین، بەڵکوو دەبێ بوونی بایخەگەلی خاس ، ونیزامی ئەخلاقی خاس قەبووڵ بکەین . بەڵام کام نیزامی باوەڕمەندی دینی دەبێ قەبووڵ بکەین و وەک بنەمای نیزامی کۆمەڵایەتی و سیاسی کەلکی لێوەربگرین تا دەستەڵاتداری بکا لە سەر ئەو کەسانەی کە خاوەن باوەڕ بە دینێکی دیکەن ؟‌ ئەگەر وڵامی ئەو پرسیارە نەتوانرێ بدرێتەوە ئەوکات بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و پلوڕاڵ گەرا قەبووڵکردنی سێکولاریزم لە بەروەیکە لە ڕاست داخوازی تایبەتمەندی دینەکانی جۆراوجۆر بێلایەنە ،گونجاوتر و شیاوترە. لەبەر وەیکە سێکولاریزم لەھیچ جۆرە نیزامێکی دینی داکۆکی ناکا ،لە سەرووی دانانێ و بە سەر خەڵکیشیدا داناسەپێنێ . دەئاکامدا ،ئیرادی لاوازی دیکەش کە دێنە گۆڕێ ئەوەیەکە ڕەوتی سێکولاریزاسیۆن دەبتە ھۆ کە خەڵک لە ڕیشەکانی دینی و فەرھەنگی خۆی نامۆ دەبن . بە گشتی ئەو ئیرادە لە لایەن مەسیحییەکانی بە پاریز دێتە گۆڕێ ،بەڵام موسڵمانان و یەھوودییەکانی بە پاریز یش ھەر ئەو ئیرادەیان لە سێکولاریزم گرتووە. بە بۆچوونی ئەوان فەوتانی دەستەڵاتی دین دە کۆمەڵگای سێکولاردا دەبتە ھۆی ئەوەیکە خەڵک کەمتر دەرفەتی پێڕاگەییشتنیان بە ئوموڕاتی دینیان کە میراتێکی فەرھەنگییانە دەبێ . ئەو پاساوە سرنجڕاکێشن ،بەڵام بێ بنەمان ، درووستە کە ئەمرکایییەکان ئەوڕۆ زۆر کەمتر لە ئەمریکاییەکانی سەدەی نۆزدە لە مەسیحییەت دەزانن . ئەو چۆنیەتییە لە ڕوانگەی ڕاھێنانانەوە جێی داخە ،بەڵام ناتوانێ یەک پاساوی سیاسی یا کۆمەڵایەتی بێ . خەڵک لە مێژووی یونانی باستان و سیاسەت و فەرھەنگی ڕۆم یش کەمتر لە سەر ڕابردووی ئەو دووە دەزانن _فەرھەنگگەلێک کە بێ شک نەخشی گرینگیان دە ڕسکانی فەرھەنگی ڕۆژاوا دا ھەبووە . ئەوە نەزانییەکە کە جێی داخە ، بەڵام بەو مانایە نییە کە دەبێ بایخەکانی دینی یونانی یان ڕۆمی بێنینە ناو نەزمی سیاسی یان پێکھاتەکانی فەرھەنگی خۆمان . نەبوونی زانیاری خەڵک لە مێژووی مەسیحییەت و نەریتەکانی ئەو یش بەو ڕادەیە جێی داخە ، نە زیاتر . ھەڵبەت سەرۆکە بە پاریزەکانی دینی دەگەڵ ئەو وڵامە نین . کاتێک ئەربابەکانی دین دەستیان لە دەوڵەت و فەرھەنگ کورت دەبتەوە ،ئیمکانی وەدەستھێنان و وەرگرتنەوەی ئەو دەستەڵاتە لەکیس چووانەیان ھەر دێ کەمتر و دژوارتر دەبێ .جا دیارە ئەوان دەگەڵ ئەو ھەلومەرجە ناگونجێن _ بەڵام دە کۆمەلگای سێکولار دا دەوبوارەدا ئەوتۆکارێکیان لە دەست نایە . ئەگەر باوەڕەکانیان خوازیاری بێ، تەنیا سەبارەت بە خۆشەویستی باوەڕەکانیانە لە لای خوازیاران .کاتێک کە ڕێبەرانی دینی لە دەوڵەت یان فەرھەنگ یارمەتی وەردەگرن ، لە بنەڕەتەوە سەلماندوویانە کە باوەڕیان بە تەنیایی توانایی ڕاکێشانی سرنجی خوازیاران نییە . بەڕوونی ھیچ ھەڵەیەک دەوئیدیعایەدا نییە، کە خەڵک نابێ سێکولاریزم وەک فەلسەفەیەکی شەخسی چاوی لێبکەن _ دە بازاڕی باوەڕاندا بوونی ڕوانگەگەلی جۆراوجۆر و دژبەیەک دەستکەوتێکە بۆ دیموکڕاسی ، بەڵام تەنیا ئەو فەلسەفانە خوازیاری وەلانانی پێکھاتەکانی سێکولاریزم وەک گوڕەپانێکی گشتی جەماوەری بۆ دیالۆگی دینە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی سرنجی شارۆمەندان بۆ لای خۆیان بن ،کە بەدوای زاڵبوون بە سەر کۆمەلگا و داخستنی ئەو دووکان وبازارە پلوڕاڵیییەوەن بۆ خۆ داسەپاندن .



سێکولاریزم[دەستکاری]

سێکولاریزم بە گشتی بە مانای بەرھەڵستکاری بۆ خۆتێوەگلانی دین دە تەواوی کارو باری گشتی کۆمەڵگا دا دێ .ئەو بۆچوونە بە گشتی ڕیشەی دەچاخی ڕوونبونەوەی جەماوەری لە ئوروپا دا ھەیە .چەمکەکانی وەک جیایی دین لە سیاسەت ، جیایی کلیسا لە حکومەت لە ئەمریکا ، و لائیسیتە لە فەڕانسە لە سەر بنەمای سێکولاریزم دامەزراون .مەبەست و بەڵگەکان بۆ سەلماندنی سێکولاریزم زۆر بەر بەرینن . دە لائیسیتەدا لە ئوروپا باسکراوە کە سیکولاریزم جووڵانەوەیەکە بەرەو مۆدێڕنیتە ( نوێژەنکردنەوە ) و دووربوونەوە لە بایخەکانی دینی . ھێندێک بەڵگە دەھێننەوە کە سێکولاریزم لە ئەمریکا زیاتر خەریکی بەرھەڵستکاری لە تێوەگلانی دین دەحکومەتدا بووە ،بەڵام بە پێچەوانە دە بەستێنی کاری کۆمەڵایەتی دا کەمکار بووە- لە زۆر وڵاتان جووڵانەوەی ڕامیاری جۆراوجۆری سێکولاریزم بە ھۆگەلی جۆراوجۆر پشتیوانی لێکراوە .وشەی سێکولاریزم بۆ ھەووەڵین جار لە لایەن نووسەری بریتانیای .جۆرج ھالی ئووک دە ساڵی ١٨٤٦ زایینیدا دەکارکراوە . لەسەروەشڕا کە ئەو چەمکە نوێ بووە ، بەڵام مانای گشتی ئازادی کە سێکولاریزم لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە ، بە درێژایی مێژوو ھەر ھەبووە . بیرۆکەکانی سەرەتایی سێکولار دەتوانرێ دە بەرھەمی ( ئەو گەشەیە ) ی (ئۆرۆس ) دا ببیندڕیتەوە . ئەو و ڕێڕەوانی مەکتەبی (ئۆرئۆئیسم ) باوەڕیان بە جیایی دین لە فەلسەفە بوو .ھالی ئووک بیرۆکەی کە دین وکۆمەڵگا لێک جوێ بن ،بێ وەیکە حەولی دابێ کە ڕەخنە لە بیر و باوەڕی دینی بگرێ، ھێناوێتە گۆڕێ . ھالی ئووک لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە سێکولاریزم وەک ڕەوتێکی دژە مەسیحییەت نایەتە کایەوە ، بەڵکوو سەربەخۆ دەبێ و سێکولاریزم تەنیا دەپژێتەسەر ئەوە کە تاقەڕێگای ڕوون سێکولارە.زانیارییەکانی سێکولار بە شێوەیەکی ڕوون دەو ژیانەدا بەرچاودەکەون و دەتوانن ھەر دەو ژیانەشدا تاقی بکرێنەوە .تا ئەو جێگایە کە چەمکی سێکولاریزم دە بواری جۆراوجۆردا کەلکی لێوەردەگیرێ ، مانای ڕوونی یشی ھەر بە پێی گوێنی دەکارکردنی دەتوانێ جێواز بێ . فەلسەفەی سێکولاریزم لە سەر ئەو بناخەیە دانراوە کە ژیان بە لە بەرچاوگرتنی بایخەکان ماقووڵە و دونیاش بە کەلک وەرگرتن لە بەڵگە و مەنتیق و بێ کەلک وەرگرتن لە واتاکانی وەک خودا یان خوداکان و یان ھەر ھێزێکی تری لەسەرووی سروشت(مێتافیزیکی ) ، باشتر دەکرێ شرۆڤە بکرێ .دە حکومەتدا مانای سێکولاریزم ، نەبوونی ئاسەواری تیوەگلانی باوەڕ‌گەلی دینی دە کار وباری حکومەتدا و لە پێشەوەبوونی مافی مرۆڤ لە پێش ھەموو بایخەکانی بە زەین داھاتووی ھەر دەستە وتاقمێکی دیکە یە .لە ڕوانگەی کۆمەڵناسانەوە، سێکولاریزم بە ھەر ھەلومەرجێک دەگوترێ کە تێیدا ،کۆمەڵگا بایخەکانی مەزھەبی کەمتر ئاوێتەی ھەڵوێستەکانی بکا ویان ئەوبایخانە، کەمتر ببنە ھۆی وەدیھێنانی دووبەرکی وئاژاوە یان بەگژیەکداچوون.وشەی سێکولاریزم دە زمانی لاتینی دا بە مانای ( ئەوڕۆیی )،( دونیایی )، ( دونیایانە ) و بە پێچەوانەی ( دینی ) یان ( ڕووحانی ) یە . ئەو‌ڕۆ کاتێک لە سێکولاریزم وەک یەک ڕا‌ھێنان (دوکتورەین ) دەدوێن ، مەبەست لە ھەر فەلسەفەیەکە ، کە ئەخلاقی بێ ھیچ پەیوەندێک بە دوگماتیسم و دەمارگرژی دینی بنیات دەنێ و بەدوای پێشوەخستن وگەشەپێدانی زانستگەل و فەنگەلی مرۆڤایەتیەوە دەبێ . سێکولاریزم ئەگەر چی لە زۆر وڵاتان زیاتر ناوەڕۆکی سیاسی ھەیە و لە جیاتی مۆرکێکی سیاسی کەلکی لێوەردەگیرێ بەڵام لە بنەڕەتڕا مانای( زانست ناسانە )ی ھەیە ھەر بۆیەشە دە زۆربەی نووسراوەکان لە سەر ئەو چەمکە بە ئەوڕۆیی و دونیایی لێکدەدرێتەوە . بێڕنارد لووئیس مانای سێکولاریزم ئاوا لێکدەداتەوە : وشەی سێکولاریزم لەدەستپێکەوە دە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدە دە زمانی ئینگلیسی دا دەکارکراوە ، و ئەغڵەب ھەڵگری ناوەڕۆکێکی ئیدۆئۆلۆژیکی بووە . دەھەووەڵین جاری کەلک لێوەرگرتنی باسی وەک شێوە ڕا‌ھینانێک کراوە کە بە پێی ئەو دەبێ لە سەر بنەمای لە بەر چاوگرتنی ئەخلاقێک بێ کە پەیوەندی بە ڕزگاری دونیایی مرۆڤایەتی یەوە بێ ، و لەبەرچاوگرتنی ھێزی مێتافیزیکی و ژیانی دوای مردن دەبێ وەلابنرێ . پاشان سێکولاریزم یان بە مانای بەرینتر دەکارکرد و پێکھاتەگەلی گشتی ، بە تایبەت ڕاھێنانی گشتی دەبێ سێکولار بێ نەک دینی . ئەوڕۆ ئەوەیان ئەغڵەب وێڕای ( جیایی ) پێکھاتەکانی دینی و دەوڵەتی دەکار دەکرێ ، کە تاڕادەیەک بەرابەرە دەگەڵ وشەی فەرانسەییەکەی laicisme (لائیسیتە ) کە ڕێی دە زمانەکانی دیکەش کەوتووە بەڵام ھێشتا دە ئینگلیسی دا دەکار ناکرێ . دەپەیوەندی دەگەڵ دەوڵەتدا ،ئەوڕۆ زۆربەی دەوڵەتە گرینگەکانی دونیایە سێکورلاریزم و دیموکڕاسی یان سەلماندووە . ئاکامی بەکردەوەی سێکولاریزم ،جیایی کلیسا و دەوڵەتە _ دەڕاستیدا ئەو ئاکامە بە چەشنێک وەبیرھێنەری سێکولاریزاسیونە کە ئەغڵەب ئەو جووتە بە یەک چەمک دادەنێن ، و ئەغڵەب لە جیاتی (سێکولاریزاسیۆن ) لە جیایی کلیسا لە دەوڵەت دەدوێن . بەڵام دەبێ لەبەرچاوی بگرین کە سێکولاریزاسیۆن ڕەوتێکە چەند لایەنە کە دە ناخی کۆمەڵگا دا ڕوودەدا ، دە حاڵێکدا ‌ جیایی دین و دەوڵەت لێکدانەوەی بواری سیاسی ئەو ڕەوتەیە . جیایی دین و دەوڵەت دە ماوەی سێکولاریزاسیۆندا بەو مانایەیە کە پێکھاتەکانی تایبەت بە سیاسی _کە بەڕادەی جۆراوجۆر لە ژێر چاوەدێری دەوڵەتدان _ لە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی دین ڕزگار دەبن . ئەوە بەو مانایە نییە کە دوای سێکولاریزاسیۆن پێکھاتەکانی دینی ئیدی ناتوانن لە مەڕ کار وباری گشتی و سیاسی بدوێن ، بەڵکوو بەو مانایەیە کە بیر وبۆچوونی پێکھاتەکانی دینی نابێ بە سەر کۆماڵگادا زاڵ بن وبەڕێوەبەرایەتی وەستۆبگرن ، و یان نەکرێتە سەرچاوەی داڕشتنی سیاسەتە گشتییەکان بۆ بەڕێوەبەری کۆمەڵگا . بە کردەوە ،دەوڵەت دەبێ تا ئەو جێگایەی کە دەکرێ و دەلوێ لە ڕاست بیر و باوەڕی دینە جێوازەکانی کۆمەڵگا بێ لایەن بێ ،واتە نە بەرھەڵسەتکاریان بێ و نە بەڕیوەبەر و لایەنگری وێستەکانیان . سێکولاریزم ئەغڵەب لە ژێر تیشکی چاخی ڕووناکبیری لە ئوروپا دا دێتە گۆڕێ کە ئاسەواری سەرەکی بە سەر کۆمەڵگای ڕۆژئاواوە ‌ بووە . جیایی دین لە سیاسەت لە ئەمریکا و لائیسیتە لە فەڕانسە بە چەشنێکی بەرین لە سەر بنەمای سێکولاریزم داڕێژراون . ھەڵبەت بیرۆکەی جیایی دین و دەوڵەت لە ڕۆژھەڵات یش لە ھیند لە دەورانی زۆر زووەوە ڕیشەی داکوتاوە . دەوڵەتی نوێی ھیند یش لە سەر بنەمای بایخەکانی سێکولاریزم سازکراوە وتاڕادەیەکی یش دەو بوارەدا سەرکەوتوو بووە . بە باوەڕی سێکولاریستەکان باشترە سیاسەتوانان بۆ ھەڵوێست گرتن لە جیاتی بەڵگەی مەزھەبی لە بەڵگەگەلی سیکولار کەلک وەرگرن ، ھەر بۆیەشە دە ھەڵوێستەکانی سیاسی بە مەبەستی چارەسەری ئاستەنگەکانی وەک لەبەر بردنی منداڵ (کورتاژ )، لێکۆڵینەوە لە مەڕ سلولی چاوگە ، و فێرکردن و ڕاھێنان و ئامۆژگاری سێکس ، ڕێکخراوە سێکولارەکانی وەک Center for Inquiryلە ئەمریکا زۆر پێداگری لە سەردەکا . تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە سەر لائیسیتە،‌ دروشمی کۆماری فەرانسە لە دوای پەسەندکردنی قانوونی جیایی دین لە سیاسەت دە ساڵی ١٩٠٥ دا لە سەر ناقووسی یەک کلیسا لە ئایس لە ھەرێمی ( وار ) نووسراوە . ئەوتۆ نووسراوەیەک زۆر دەگمەنن و ئەو نووسراوەیە دە جێژنی ساڵوەگەڕی دوسەت ساڵەی شۆڕشی فەڕانسە دە ساڵێ ١٩٨٩ دا نوێژەن کرایەوە . دە زمانی فەڕانسەیی و ھێندێکی دی لە زمانەکانی ڕوومی و ئیتالیایی دا ( laticia ) یان ( laicismo) وەک ھەمبەری سێکولاریزم ھاتووە و بە مانای تێوەنەگلانی دین دە کار وباری دەوڵەتی و سیاسەت ویان بە پێچەوانەوە واتە تێوەنەگلانی دەوڵەت دەکار وباری پێکھاتەکانی دینی . ئەگەر چی وا دەردەکەوێ کە ھیچ وشەیەک دە زمانی ئینگلیسی دا ناتوانی مانای ڕاستەقینەی laicite ی کە لە وشەی یۆنانی λαϊκόςیەوە ھاتووە وبە مانای سێکولارە بگەیێنێ . لە نێوان لائیسیتە و سێکولاریزم جێوازی ھەیە و لائیسیتە یەک بیرۆکەی سیاسی یە کە بە پێی ئەو دین لە سیاسەت جوێ یە و ئەو بیرۆکەیە بە مەبەستی بەرینکردنی ئازادی یەکانی دینی پێشنیار کراوە ، دەحاڵێکدا سێکولاریزم بە مەبەستی سڕینەوەی ئیمان دینی لە ڕەوتی ڕۆژانەی ژیانی جەماوەر پێشنیارکراوە ، لە سەروەشڕا جاری وایە چەمکی سێکولاریزم و سێکولاریتە بە مانای لائیسیتە دەکار دەکرێ . کەسێکی باوەڕمەندە بە لائیسیتە بە لائیک دەناسرێ . لایەنگرانی مەکتەبی لائیسیتە لە سەر ئەوباوەڕەن کە ئەو چەمکە بە مانای ڕزگاری دینە و کە وابوو چالاکی یەکانی دینی دەبێ دە چوارچێوەی قانوون دا وەک ھەموو چالاکی یەکانی دیکەی کۆمەڵگا خۆ بنوێنێ و شتێک نییە لە سەرووی قانوونەوە بێ . دەوڵەت لە ڕاست بۆچوونەکانی مەزھەبی دا ھیچ چەشنە ھەڵوێستێک ناگرێ و تاکەکانی مەزھەبی یش ھەر وەک باقی دانیشتوانی کۆمەڵگا سەیر دەکا . ڕەخنەگران بە تایبەت شێوەی تورکی لائیسیتە و بەر‌ھەڵستکاری دەگەڵ چارشێو و سەرپێچی ژنان (حیجاب ) لە فەڕانسەی وەک بەڵگە دێننەوە کە ئەو ئیدۆئۆلۆژی یە دژی مەزھەبە و بە کردەوە ئازادی یەکانی دینی بەرتەسک دەکاتەوە (کەمدەکاتەوە ) . دەکتێبی سێکولاریزمی ئینگلیسی داکە ھالی ئووک ساڵی ١٨٩٦ نووسیوێتی تا جێیەکی پەیوەندی بە ئەخلاقی سێکولارەوە ھەیە دەڵێ : سێکولاریزم شێوە و قانوونێکی ژیانە کە لە سەر بنەمای ئینسان بە واتای وشە بنیات نراوە و بە گشتی بۆ ئەو کەسانەیە کە باوەڕی مەزھەبی و خوڕافی یان بە ناتەواو یان بە جێی مەتمانە نەبوون ویان بۆ باوەڕ پێکردن نابن زانیوە .و چوار خاڵی لە خۆی گرتووە کە بریتین لە :

١- باشبوونی چۆنیەتی ژیانی ئینسان لە بواری ئابووری یەوە.
٢- زانست تەنیا کەرەسەیەکە کە ئینسان بۆ ڕزگاری دەستی وێڕادەگا.
٣- ئەوەیکە بەرژەوەندی دەچاکە کردن دایە ،جا چ دونیایەکی دی دەکار دابێ یان نەبێ.
٤- چاکەدەو دونیایەدا چاکە و ئاکامی درێژەی ئەوچاکەش ھەر بەرژەوەندی یە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای سویدی