ئیبراھیم کایپاککایا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبراھیم کایپاککایا

لەدایکبوون١٩٤٩
مەرگ١٨ ی ئایاری ١٩٧٣
نەتەوەتورک
ناسراوە بەیەکێ لەھەرە سەرکردەکانی کۆمۆنیزم لە تورکیا
حیزبی سیاسیحیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) (TKP/ML)
بزاڤماویزم

ئیبراھیم کایپاککایا (لەدایکبووی ١٩٤٩ – مردووی ١٨ی ئایاری ١٩٧٣)، ئیبراھیم یەکێ بوو لە سەرکردە ھەرە دیارەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە تورکیا وە ئەو دامەزرێنەری حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیزم-لینینیزم (TKP/ML) بوو.[١]

ھەر لەدوای کوودەتای ساڵی ١٩٧١ لە تورکیا، حکوومەتی تورکیا ھەڵمەتی دژی بزووتنەوە کۆمۆنیستەکان لەو وڵاتە دەست پێکرد وە ئەوان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی مەکینەی حیزبی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیزم-لینینیزم، لە ھەڵمەتەکانی حکوومەتی ئەوسای تورکیا ئیبراھیم کایپککایا و بەشێ لەھاوپۆل و ھاوکارانی دەستگیرکران لە بەندیخانەی ئامەد، لە ئەنجامدا ئیبراھیم کایپاککایا بەندکرا و لە ژێرئەشکەجەی تووندی زۆرتر لە چوار مانگ و لەپاشان برینداربوونی سەری بە گولە لەلایەن لێکۆڵەرەوانە ئینجا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای میت، پارتەکەی کایپاککایا مەترسیدارترین کۆمەڵەی چەپ بوونە لە تورکیا بۆ ھەر حکوومەتێکی ناچەپ لەو وڵاتە.[٢] ئیبراھیم لە ئێستادا وەک درووشمی بەرگری دەناسرێت لەلایەن ھەوادارانییەوە وە ئەو بە کۆکەرەوەی بیرۆکە و تایبەتمەندی سەرکردایەتی و بیرمەند دادەنرێ لە مارکسیزم - لینینیزم - ماویزم.

ژیان[دەستکاری]

کایپاککایا لەدایکبووی ١٩٤٩، ئیبراھیم لەوکاتە بیرۆکەی شۆرشگێری بە خەیاڵی ھات کە خوێندکار بوو لە بەشی زانستی ماتماتیکی لە زانکۆی ئیستەنبوڵ ئەوکات پەیوەندی بە یانەی ئایدیای چەپەوە دەکات، لە ئازاری ١٩٦٨ دەبێتە سەرۆکی ئەو یانەیە یان ڕێکخراوەیە، ئەو لە تشرینی دووەمی ١٩٦٨ لەلایەن زانکۆی ئستەنبۆڵەوە دەردەکرێت ئەمەش لەپاش ئامادەکردی نامیلکەیەک بوو لە دژی ھاتنی ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا. کایپاککایا لە ڕۆژنامەی (کرێکار-جوتیار) دەینووسی وێڕای نووسینی وتار بۆ گۆڤارەکانی Aydınlık (واتە:ڕووناککردن) و TÜRKSOLU (چەپی تورک).

باری حیزب دوای مردنی[دەستکاری]

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا لەساڵانی ١٩٧٣ تاکوو ١٩٧٣ خۆی ڕێکخستەوە، لەسالی ١٩٧٨ کۆنگرەی یەکەمی بەست، لەسالی ١٩٨١ حیزبەکە لەگەڵ پارتی بەلشەویکی باکووری کوردستان یەکی گرت کە ھاوئایدۆلۆژیا بوون، دوایی چەندین جار ناوی حیزبەکە گۆڕدرا، ئەمڕۆش حیزبەکە نێوی لەو ١٢ ڕێکخراوە تیرۆریستییە چالاکانە کە حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە ڕاوەدوونانیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ editor1. "Who we are | | TKP-ML Resmi Internet Sitesi" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2020-04-20. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  2. ^ Törne, Annika (5 November 2019). Dersim – Geographie der Erinnerungen: Eine Untersuchung von Narrativen über Verfolgung und Gewalt (بە ئەڵمانی). Walter de Gruyter GmbH & Co KG. p. 118. ISBN 978-3-11-062771-8.