کۆمەڵکوژیی دێر یاسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵکوژیی دێر یاسین (بە عەرەبی: مذبحة دير ياسين‎) قڕکردن و دەرکردنێکی بەکۆمەڵ بوو لە نیسانی ساڵی ١٩٤٨ لە لایەن گرووپە جووەلەکەکانی ئیرگون و لیحییەوە لە گوندی دێر یاسین لە ڕۆژاوای ئورشەلیم ئەنجامدرا. زۆربەی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکە خەڵکی مەدەنی بوون، و منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچوویان تێدابوو و خەمڵاندنی ژمارەی قوربانییەکان لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٣٦٠ کەسدایە بەپێی سەرچاوەی عەرەبی و فەلەستینی،[١] و بەپێی سەرچاوە ڕۆژاواییەکان ١٠٩ کەس. [٢]

مەوقیفی ئەلبێرت ئەنیشتاین
چاپی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێر یاسین

کۆمەڵکوژیی دێر یاسین ھۆکارێکی گرنگ بوو بۆ کۆچی فەلەستینییەکان بۆ ناوچەکانی دیکەی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی دراوسێ، بەھۆی ئەو ترسەی کە لەنێو خەڵکی مەدەنیدا دروست بوو. ڕەنگە ھۆکاری شەڕی عەرەب و ئیسرائیل بووبێت لە ساڵی ١٩٤٨. ئەم کۆمەڵکوژییە ڕقێکی زیاتری بۆ ئەو ڕق و کینەیە زیاد کرد کە پێشتر لە نێوان عەرەب و ئیسرائیلییەکاندا ھەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kana'ana and Zeitawi, The Village of Deir Yassin, Destroyed Village Series, Berzeit University Press, 1988.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191217035546/https://books.google.com/books?ei=PEzlTLUwjKmdB-W1vJIN&ct=result&id=n5htAAAAMAAJ&dq=lohemet+Deir+Yassin&q=lohemet