کۆمپیوتەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کۆمپیوتەر ئامێرێکە بۆ زۆر مەبەست بەکاردێ، ئەکرێ پرۆگرام[١]کرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان ژیربێژی(بیرکاری) ئەنجام بدات. [٢]

بەکارھێنەر دەتوانێت لە رێگای مشک (ماوس) و کیبۆرد‌ەوە داواکاریەکانی خۆی ئاراستەی کۆمپیوتەر بکات وە کارەکان لەرێی شاشەی کۆمپیوتەرەکە پێشان دەدرێ.

وێنەی کۆمپیوتەرێکی نوێ لەبەرهەمەکانی ئەیسەر.

کۆمپیوتەری ئەمرۆ بەستراوەتەوە بە چەند شتێکەوە ،لەوانە: سیدی،فلۆپی، ئینتەرنێت ،فلاش دیسک،چاپکەری پەڕە (پرێنتەر)....ھتد

وە کۆمپیوتەر بە گشتی دەکرێتە دو بەش:

رەقەکاڵا و نەرمەکاڵا

پێرست

رەقەکاڵا [دەستکاری]

بریتین لەو پارچانەی کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک (مۆنیتەر(شاشه‌)،کیبۆرد،ماوس(مشک)،کەیس)

ماوس(مشک) [دەستکاری]

ماوس ئامرازی نیشانکردنه‌. به‌ شێوه‌یه‌کی فیزیایی،ماوس پێکدهێت له‌ ئامرازێکه‌ که‌وا ده‌گیرێت له‌ ژێر یه‌کێک له‌ ده‌سته‌کانی به‌کارهێنه‌ر.

نەرمەکاڵا [دەستکاری]

بریتین لەو بەرنامانەی کە یارمەتی بەکارھێنەر دەدەن کە کار بە کۆمپیوتەر بکەن و کارەکانیان ئاساتر بێت

مایكرۆپرۆسێسۆر [دەستکاری]

تائێسته له‌نێوان شاره‌زایاندا له مشت و مڕدایه. خاڵی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتنی PC مایكرۆپرۆسێسۆره، كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1968 له لایه‌ن ئه‌ندازیارێكه‌وه كه له Texas Instroments كاریده‌كرد دۆزرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به لێپرسراوه‌كانی بهێنێت له سوده‌كانی هه‌روامایه‌وه و دوای 3 ساڵ بۆ جارێكی تر دۆزرایه‌وه. مایكرۆپرۆسیسۆر بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن Intel –ه‌وه كه‌وته بواری بازرگانییه‌وه و شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه دۆزه‌ره‌وه‌ین.

پەراوێز [دەستکاری]

  1. سەرچاوەی زاراوە [فەرهەنگی زکورد]
  2. پێناسەی کۆمپیوتەر لە [ویکی ئینگلیزی]