دراوە
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە داتاەوە)
زاراوەی دراوە یان دراوەکان[١] ئاماژە بەو تایبەتمەندییانە دەکا کە پێوەندییان بە چەندایەتی یان چۆنایەتیی گۆڕەکێکەوە ھەیە. دراوەکان زیاتر بەرھەمی لێڕوانین و پێوانەکارین و وەکوو خوارترین ئاستی دەرھەستکاری چاویان لێ دەکرێ کە زانیاری و دواتر زانایییان لێ بەدەست دێ. دراوەی خاو (Raw data) یان درواەی پێوەنەئاژۆتراو (unprocessed data) بە دەرچووەکانی (ژمارە، نووسە، یان وێنە) کەرەستەکانی کۆکەرەوەی زانیاری دەوترێ کە چەندێتییە فیزیکییەکان دەکەن بە ھێما.