زانیاری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆدە ئەسکییەکان بۆ وشەی "Wikipedia" کە بە دوانی نیشاندراون، ئەو سیستەمە ژمارەیییەی کە زۆربەی کات بۆ بەکۆدکردنی زانیاری بەکاردەھێنرێت.

زانیاری وەکوو چەمکێک خاوەنی گەلەک واتایە، لە بەکارھێنانی ڕۆژانەوە ھەتا ئامادەکارییە تەکنیکییەکان. چەمکی زانیاری زۆر لە نزیکەوە گرێدراوی تێگەیشتەگەلێکە وەکوو constraint، ڕاگەیێنی، کۆنترۆڵ، دراوە، فۆرم، ڕێکارنامە، زانین، ڕامان، ھاندەری ئاوەزی، شێوەئاسا، پێزانین، و نواندنی زانین. لە بەرتەسکترین واتای تەکنیکیی خۆیدا، زانیاری پاشیەکییەکی ڕیزدارە لە ھێماکان.

وشە ئینگلیزییەکە، information، بەئاشکرا لە وشەی لاتینیی "informare"ەوە گیراوە کە واتە: "شێوەبەخشین بە ھزر"، "ڕێکوپێککردن"، "فێرکردن".

ئەگەرچی زۆرجاران زانیاری و دراوە (Data، داتا) لە جیاتیی یەکتر بەکاردەھێنرێن بەڵام لە ڕاستیدا زۆر جیاوازییان ھەیە. دراوە کۆمەڵێک زانیاریی بێ‌پێوەندییە و ھەتا بەدروستی ھەڵنەسەنگێندرێت بێ‌کەڵکە. پاش ھەڵسەنگاندن، پێوەندییە جێی سەرنجەکانی نێوان دراوەکان ئاشکرا دەبن و دراوەکان دەگۆڕدرێن و دەبن بە زانیاری. لەوانەیە دوو دراوەی ھاوشێوە بۆ دوو ئامانجی جیاواز بەکاربھێنرێن و ببن بە دوو زانیاریی جیاواز. کەوایە دراوە ھەتا نەگۆڕدراوە بۆ زانیاری بێ‌کەڵکە و ناکرێت ناوی زانیاریی لێ بنرێت. لە زانستی کۆمپیوتەردا، زانیاری شتێکە بەم شێوەیە: ناوی تایبەتمەندییەکی شتێک = دراوە. بۆ نموونە: ژمارەی ئەندامانی ماڵپەڕ = ١٢٠. لەم وتەیەدا، "١٢٠" دراوەیە بەڵام ھەمووی وتەکە، "ژمارەی ئەندامانی ماڵپەڕ = ١٢٠"، زانیارییەکە و پەیامێکی پێیە.

وەکوو پەیامێک[دەستکاری]

زانیاری وشەیەکە بە گەلەک واتەوە. واتاکەی گرێدراوی ئەو بەستێنەیە کە وشەکەی تێدا وەدەرکەوتووە. بە کورتی، زانیاری پەیامێکە وەردەگیردرێت و فام دەکرێت. بە پێی دراوە، دەکرێت زانیاری ئاوەھا پێناسە بێت: کۆمەڵێک ڕاستی کە شایەنی ئەوەن دەرەنجامیان لێبگیردرێت. لەبەر ئەوەی کە زانیاری ئەو ئاگادارییەیە کە بە ھۆی کۆڵێنەوە یان ئەزموون یان فێرکارییەوە پەیدادەبێت، خاوەنی زۆر لایەنی دیکەشە. بەڵام بەگشتی، زانیاری ئەنجامی کارلەسەرکردن، یاریـپێکردن، و ڕێکخستنی دراوەیە بە جۆرێک کە بە زانینی ئەو کەسەی کە وەریدەگرێت زێدەبکات.

زانیاری دۆخی سیستەمێکی ڕەچاوکراوە. پەیام زانیارییەکەیە کە بەدیھاتووە.

زانیاری چلۆنایەتییەکی پەیامێکە لە بنێرێکەوە بۆ یەک یان چەن وەرگر. زانیاری ھەمیشە سەبارەت بە شتێکە (ڕوودانی پێشھاتێک، نرخ، ئەخلاق، و ...). ئەگەر بەم جۆرە چاوی لێ بکرێت، ئیتر زانیاری پێویست ناکات ڕاست بێت؛ بۆی ھەیە ڕاستییەک بێت یان درۆیەک، یان تەنانەت تەنیا دەنگی شکاندنەوەی دارێک بێت. تەنانەت نۆیزێکی تێکدەری بەکارھێنراو بۆ بەرگری لە ھەڵقوڵانی ڕاگەیێنی ژی دەکرێت چەشنێک زانیاری بێت. لەگەڵ ئەوە، بە شێوەیەکی گشتی، ئەگەر نرخی زانیاری لە پەیامێکی وەرگیراو بچێتە سەرەوە، پەیامەکە ڕاستترە.

ئەم نموونەیە وای داناوە کە بنێرێکی دیاریکراو و لانیکەم یەک وەرگر بوونیان ھەیە. زۆرێک لەو پاڵاوتنکارییانەی کە بۆ ئەم نموونەیە کراون بوونی زمانێکی ھاوبەشیشیان بە پێویست زانیوە کە بنێرەکە و لانیکەم یەکێک لە وەرگرەکان لەو زمانە تێبگەن.

جۆراوجۆرییەکان لە پێناسەکردنی زانیاریدا زۆرن. یەکێکیان زانیاری ئاوەھا دەناسێنێت: ئەو شتەی کە بۆی ھەیە لە ڕێگای پەیامێکەوە ڕابگەیێنرێت ئەگەر لە بنێرەکەوە کە لە پەیامەکە تێدەگات بنێردرێت بۆ وەرگرێک کە ئەویش توانای تێگەیشتن لە پەیامەکەی ھەیە. لە یەکێکی‌تریاندا، پێویست ناکات بنێرەکە بتوانێت لە پەیامەکە تێبگات یان تەنانەت ئاگای لەوە بێت کە پەیامێک بوونی ھەیە؛ ئەوە زانیاری دەکاتە شتێک کە دەتوانرێت لە ژینگەوە دەربھێنرێت، بۆ نموونە، بە ھۆی ڕوانین، خوێندنەوە یان پێوانەکارییەوە.

بیردۆزی ڕاگەیێنی پێوانەیەکی ژمارەییی دابینکردووە بۆ پێواندنی نامسۆگەریی دەرھاتێک[١]. بۆ نموونە، ئێمە دەتوانین بێژین "سیگناڵەکە داگری ھەزاران بیت زانیاری بوو" (واتە بۆ زانیاری یەکەی پێوانمان ھەیە). بیردۆزی ڕاگەیێنی ھۆگری بەکارھێنانی چەمکی ئانترۆپیی زانیارییە کە بەگشتی لە پاڵ بیرکاری ئەمریکی کڵاد شانن دەدرێت.

شێوەیەکی تری زانیاری زانیاریی فیشەرە، چەمکێک لە ڕۆناڵد فیشەرەوە. زانیاریی فیشەر ئەو ڕادە زانیارییەیە کە پەیامێک سەبارەت بە پارامەترێکی ناشایەنی لێـڕوانین ھەڵیگرتووە.

وەکوو تێچووی ھەستی[دەستکاری]

ھەندێکات وەکوو چەشنێک تێچوو بە ئۆرگانیزمێکەوە (زیندەوەرێک) یان بە کەرەستەیەکی داڕێژراوەوە چاو لە زانیاری دەکرێت. تێچووەکان دوو جۆرن. ھەندێک لە تێچووەکان لەخۆوە گرنگییان ھەیە بۆ کاری ئۆرگانیزمەکە (بۆ نموونە، خوادەرمەنی) یان بۆ کاری کەرەستەکە (بۆ نموونە، وزە). ئەمانە پێیان دەوترێت تێچووی ھۆیی[٢]. تێچووەکانی تر، کە پێیان دەوترێت "زانیاری"، تەنیا لەبەر ئەوە کە گرێدراو و ئاوێتەی تێچووە ھۆیییەکانن و دەکرێت بۆ پێشبینیکردنی ڕوودانی تێچووە ھۆیییەکان لە کاتێکی تر (و ڕەنگە لە شوێنێکی تردا) بەکاربھێنرێن، بۆ ئۆرگانیزمەکە یان بۆ کەرەستەکە گرنگییان ھەیە. ھەندێ زانیاری لەبەر گرێدران و ئاوێتەبوون بە زانیاریی دیکەوە گرنگییان ھەیە، بەڵام پێویستە کە سەرەنجام پێوەندییەک بە تێچوویەکی ھۆیییەوە بوونی ھەبێت. لە کردەوەدا، زانیاری زۆرتر لەلایەن ھاندەرێکەوە ھەڵگیراوە و پێویستە پێش ئەوەی لە ئۆرگانیزمەکە یان لە کەرەستەکەدا بەکاربھێنرێت، سیستەمێکی ھەستیی پسپۆڕ (ھی ئۆرگانیزمەکە یان کەرەستەکە) بیدۆزێتەوە و تێچووە وزەیییەکان بەھێزی بکەن. بۆ نموونە، ڕووناکی بۆ گیا و ڕووەک زۆرتر تێچوویەکی ھۆیییە، واتە ڕووناکی لەخۆوە بۆ کاری ڕووەک (ڕۆشنەپێکھاتن) گرنگیی ھەیە، بەڵام بۆ ئاژەڵان زانیاری دابیندەکات. ڕووناکیی ڕەنگیی کە لە گوڵێکەوە دەدرێتە دەرەوە بۆ کاری ڕۆشنەپێکھاتن زۆر لاوازە، بەڵام ھەر ئەو ڕووناکییە لەلایەن سیستەمی بیناییی ھەنگەوە دەدۆزرێتەوە و سیستەمی دەماریی ھەنگەکەش زانیارییەکە بەکاردھێنێت بۆ نیشاندنی ڕێ بە ھەنگەکە بەرەو گوڵەکە، ئەو شوێنەی کە شیلە و تۆزەگوڵ و ھەڵاڵە پەیدادەکات، کە بۆ ئەو تێچوی ھۆیین.

زانیاری بریتییە لە ھەر چەشنە تێچوویەکی ھەستی. کاتێک زیندەوەرێک کە خاوەنی سیستەمێکی دەمارییە تێچوویەک وەردەگرێت، دەیکاتە سیگناڵێکی کارەبایی. ئەمە لەلایەن ھەندێ کەسانەوە وەکوو زانیاری چاوی لێدەکرێت.

وەکوو کاریگەرییەک کە دەبێتە ھۆی گۆڕانێک[دەستکاری]

زانیاری بریتییە لە ھەر چەشنە شێوەئاسایەک کە دەسەڵاتـڕۆیە لە پێکھێنان یان گۆڕانی شێوەئاساکانی تردا. لەم ڕاستێنەیەدا، پێویستییەک بە ھزرێکی ھۆشیار نییە بۆ ھزرکردن و تێگەیشتن لە شێوەئاساکە. بۆ نموونە، دی ئێن ئەی لەبەرچاوبگرن. پاشیەکییەک لە نیوکلیۆتایدەکان شێوەئاسایەکە کە بەبێ ھیچ پێویستییەک بە ھزرێکی ھۆشیار کاریگەر و دەسەڵاتـڕۆیە لە پێکھێنان و پەرەپێدانی ئۆرگانیزمێکدا. بیردۆزی سیستەمەکان ھەندێجار وا دەێتە پێش چاو کە لەم ڕاستێنەیەدا ئاماژە بە زانیاریی دەکات، و وای دادەنێت کە زانیاری ھیچ ھزرێکی ھۆشیار تێوەناگلێنێت، و دەکرێت بەو شێوەئاسایانەی لە سیستەمدا بڵاودەبنەوە بوترێت زانیاری.

وەکوو تایبەتمەندییەک لە فیزیکدا[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیزانیاریی فیزیکی


لە ساڵی ٢٠٠٣دا، Jacob Bekenstein بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھۆگرییەکی خەریکی گەشە لە فیزیکدا بوونی ھەیە بۆ پێناسەکردنی جیھانی فیزیکی وەکوو "پێکھاتوو لە زانیاری" (و کەواتە زانیاری لەم ڕێگەوە پێناسە دەبێت) (فیزیکی ڕەنووسی چاو لێ بکە). زانیاری واتایەکی ئاشکرای لە فیزیکدا ھەیە.

وەکوو تۆمار (ڕیکۆرد)[دەستکاری]

تۆمارەکان شێوەی پسپۆڕانەی زانیارین. لە بنچینەدا، تۆمارەکان ئەو زانیارییانەن کە بەئەنقسەت یان وەکوو بەرھەمە تەنیشتییەکانی چالاکییە بازرگانییەکان یان مامەڵەکان بەرھەمھاتوون و لەبەر بایەخیان دەپارێزرێن و ڕادەگیردرێن. لە ئەساسدا، بایەخەکەیان ئەوەیە کە ئەوان بەڵگەکانی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەن، بەڵام ھەروەھا لەوانەیە کە لەبەر بایەخە زانیارییەکەیان بپارێزرێن و ڕابگیردرێن.

سەرچاوەکان و پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. the Uncertainty of an outcome؛ نامسۆگەری بناغەی بیردۆزی شیمانەیە.
  2. Dusenbery, David B. (1992). Sensory Ecology. W.H. Freeman., New York. ISBN 0-7167-2333-6.