مناڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مناڵان

منداڵ یان مناڵ بە مرۆڤی بچووک دەوترێت کە ھێشتا پێنەگەیشتووە.[١][٢] لە چاو یاسادا، مناڵ نەفامە، واتە بە تەمەنی یاسایی یان تەمەنی مەزنایەتی نەگەیشتووە و ناتوانێت بۆ خۆی بڕیاری جیددی بدات، بۆیە بەگشتی ماف و بەرپرسیارەتیی لە پیاوەکان کەمترە.

مناڵ ھەروەھا دەتوانێ بە واتای ڕۆڵە و فرزەند بێت، واتە بۆ ئاماژە بە پەیوەندیی کەسێک لەگەڵ دایک یا باوکیدا بە کار ببرێ.[٣] یا دەتوانێ نیشانەی ئەندامەتیی کەسێک لە کۆمەڵە یا ھۆزێکدا بێت، یا ئەوەی کە نیشانەی خەڵکی شوێنێک بوون بێ، وەک «مناڵی فڵان شار».

پێناسە[دەستکاری]

قۆناغی مناڵی بڕگەیەکی ھەستیارە لە ژیانی مرۆڤدا. بۆ دیاریکردنی سنووری ئەم قۆناغە، دەکرێ لە چەندین ڕوانگەوە سەیری بکرێ: لە تێڕوانینێکی گشتیدا، دەوترێ کە مرۆڤ لەو ساتەوە کە لە دایک دەبێ تا ۱۳ ساڵ بە مناڵ لە قەڵەم دەدرێ؛ لە ڕوانگەی یاسایی و کۆنڤانسیۆنی مافەکانی مناڵانەوە، ئەم قۆناغە تا ۱۸ ساڵ دەخایێنێ و، ھەرکەس تەمەنی خوار ۱۸ ساڵ بێ وەک مناڵ مامەڵەی لەگەڵا دەکرێ؛ لە ڕوانگەی دینی ئیسلامەوە، کچ لە ۹ ساڵ و کوڕ لە ۱۵ ساڵدا پێدەگەن و لە قۆناغی مناڵی تێپەڕ دەبن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.thefreedictionary.com/Child
  2. ^ http://oxforddictionaries.com/definition/english/child ٢١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "مناڵ | ھەنبانە بۆرینە | ڤەژین‌لێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2022-05-06.
  4. ^ شەبانی, ئەحمەد. فەلسەفە بۆ منداڵان. نشر ناوند. p. 19.