چواردە خاڵەکەی ویڵسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چواردە خاڵەکەی ویلسۆنەوە ڕەوانە کراوە)
دەقی ئەسڵی چواردە خاڵەکەی ویڵسن ٨ی کانوونی دووەمی ١٩١٨.

چواردە خاڵەکەی ویڵسن بریتیە لەو چواردە بنەمایەی کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وودرۆ ویڵسن کۆنگرێسی پێ کۆکردەوە لە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٩١٨دا. ئەم خاڵانە بە وتەی ویلسۆن بۆ پاراستنی ئاشتی لە دنیای دوای شەڕی جیھانیی یەکەم دابین کرابوون. لە خاڵی ١٢یەمی بڕیارنامە ئاماژە بە سەربەخۆیی نەتەوەکانی ژێر دەستی عوسمانی کراوە کە کوردیش یەکێک بووە لەو نەتەوانە. دواتر ئەم مافە سەربەخۆییە بۆ کوردەکان لە پەیمانی سیڤەردا بەدی ھات.[١] نەخشەیەکیشی خستە بەردەم کۆنگرێس بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی کوردستانی گەورە.[٢]

نەخشەکەی ویڵسن بۆ ئەرمینیا و کوردستان

خاڵەکان[دەستکاری]

کورت کراوەی چواردە خاڵەکە:

  1. بێستانی سیاسەتە شاراوەکان و بەستنی پەیمانی ئاشتی لە نێوان بەشداربووانی شەڕی جیھانیی یەکەم
  2. ئازادکردنی ھاتوچوو لە زەریاکاندا
  3. لابردنی بەربەستکاریە گومرگیەکان و ئازادکردنی بازرگانی
  4. کەمکردنەوەی ڕادەی چەکەکان
  5. کۆتایی ھێنان بە شەڕ و پێکدادان لە سەر موستەعمەرەکان
  6. خاڵیکردنی خاکی ڕووسیا
  7. سەربەخۆیی بەلجیکا
  8. خاڵیکردنی فەڕانسە و گەڕاندنەوەی ئەلزاس و لورن بە خاکەکەی
  9. دیاریکردنەوەی دووبارەی سنوورەکانی ئیتالیا
  10. ئوتۆنۆمی کەمینەکانی (ئەقەلییەت) ئیمپراتۆری نەمسا- مەجارستان
  11. خاڵیکردنی خاکی سربیا و مۆنتینیگرۆ و ڕۆمانیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی بالکان
  12. سەربەخۆیی نەتەوەکانی ژێردەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و نێونەتەوەیی کردنی داردانێل
  13. سەربەخۆیی دووبارەی پۆڵەندا
  14. پێکھێنانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Mayی 2009. Retrieved 29ی Mayی 2009. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  2. ^ جۆن برۆیک (٦ی کانوونی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). "بۆچی کوردستانێک بوونی نیە". Archived from the original on 7ی Novemberی 2019. Retrieved 9ی تشرینی دوومی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help)
  3. ^ http://books.google.ie/books?id=ia5tHVtQPn8C&pg=PA41&dq=%22fourteen+points%22+%22+through+the+Dardanelles%22&hl=en&sa=X&ei=EWnvUN_bDMO5hAelt4HIDw&sqi=2&ved=0CC8Q6AEwAQ#v=onepage&q=%22fourteen%20points%22%20%22%20through%20the%20Dardanelles%22&f=false ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.