بالکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بالکان
بەشێکە لە
کیشوەرئەورووپا
پۆتانی شوێن٤٢°٠′٠″N ٢٢°٠′٠″E
بەرزترین خاڵMusala
ھاوسنوورە لەگەڵ
ڕووبەر٤٧٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map
باڵکان

بالکان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەورووپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکه‌ی ٤٦٦,۸۷۷ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ میلیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بالکان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی بولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماری سربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەی ئەورووپادا.

پێناسە و سنور[دەستکاری]

نیمچەدوورگەی باڵکان[دەستکاری]

زۆرجار بە باڵکان دەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە دەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی دەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا دەریای ئیدریاتیک و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیونی و دەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە کیشوەری ئورووپاوە.

بالکان[دەستکاری]

لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتەگەورەکان، لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشان دەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.

وڵات‏‏‏ە‏‏‏كانی باڵکان

سنور[دەستکاری]

ڕووباری زانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک و دەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.

وڵاتەکانی بالکان[دەستکاری]

ناوچەی نیمچە دوورکەی بالکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە:

ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان ڕۆمانیا و سلۆڤێنیا و مۆلداڤیا لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

وێکپیدیای عەرەبی