ناوی پاوان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ناوی پاوان یان ناوی دۆمەین مۆرکێکی ناسێنەرە کە ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی، دەسەڵات، یان کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرانە و کارگێڕانە لە ئینتەرنێتدا پێناسە دەکا. ئەو ناوانەی خانەخوێش کە سەرچاوەکانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت، وەکوو وێبگەکان، دەستنیشان دەکەن ژی ناوی پاوانن. ناوگەلی پاوان بەھۆی ڕێساکان و ڕەوتانەکانی سیستەمی ناوی پاوانەوە (Domain Name System یان DNS) پێک دەھێنرێن.

ناوگەلی پاوان لە گەلێک بواری جۆربەجۆری تایبەت بە تۆڕبەستنەوە و ناونیشاندان و ناولێنانەوە بەکار دەبردرێن. ئەوان لە ئاستەکانی ژێرینی پاوانی ڕیشەدا، کە خۆی بێناوە، جێگیر دەکرێن. بە کۆمەڵەی ئەو ناوانەی پاوان کە لە یەکەمین ئاستی ژێر ڕیشەدا جێگیر بوونە دەوترێ پاوانە ئاست-سەرەکان (top-level domains)، کە بریتییە لە:

لە زنجیرەپلیکانەی DNSدا، لەژێر ئەم پاوانە ئاست-سەرانەدا، ناوگەلی پاوانی ئاستی دووھەم و ئاستی سێھەم جێ دەگرن کە ئەو بەکارھێنەرانەی وا دەخوازن وێبگە یان سەرچاوەگەلی گشتیی دیکە لەسەر ئینتەرنێت دابنێن، دەتوانن کرێیان بکەن بۆ خۆیان. تۆمارکردنی ناوگەلی پاوان زۆرتر لە ئەستۆی تۆمارکەرانی ناوی پاوانەوەیە کە ڕاژەکانیان بە گشت کەسێک دەفرۆشن.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر