مین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مینی تی ئێم - ٣٥ی سۆڤیەت لە مۆزەی چیای ساپون لە سێڤاستۆپۆل

مین یان ماین (بە ئینگلیزی: - Mine) ھەندێک مادەی تەقەمەنی یان شتێکە کە لە داپۆشراوێکی ئاسنی، داری یان پلاستیکی دا و لە جۆر و قەبارەی جیاواز وەدی ھێنراوەن و بۆ لە ناوبردنی ئۆتۆمبیل، کەشتی یان فڕۆکە و بۆ بریندار کردن و لە ناوبردنی خەڵک بە کار دێت

بە پێی ڕوونکردنەوەی ڕێکەوتنی ئۆتاوا مین ئەو ئامرازەیە کە لەسەر ڕووی زەوی یان لە ژێر خاک دادەنرێ و جۆرێک بەرنامەی داڕێژراوە کە بە ھۆی نزیکی یان بەرکەوتنی کەسێک یان شتێک بتەقێتەوە.

تا ئێشتا ١٢٠ ھەتا ١٤٠ ملیۆن مین لە جیھان دا دانراوە کە ٤ ملیۆنی پاشماوەی شەڕی جیھانیی دووەمن، ھەروەھا ٢٣٠ ملیۆنیش لە ئەمبارە سەربازیەکان دان. خێرایی دانانەوەی مین ٤ ھێندەی ھەڵوەشاندەوەیانە و کۆ کردنەوە و لە ناو بردنی مینە دانراوەکان پێویستی ب ٣٠٠ ملیار دۆلار و ھەزار ساڵ کاتە.

ئەندازیارێکی هێزی سەربازی ئەمریکا مینێکی ڕووسی لە فەڵووجەی ئێڕاق هەڵدەوەشێنێتەوە

کەڵک وەرگرتن لە مین وەکوو تاکتیکێکی سەربازی زۆر جێی باسە.مینەکان جیاوازی نێوان سەرباز و خەڵکی سڤیل نازانن، و دوای شەڕیس مەترسیان ھەر ھەیە و ھەتا ماوەیەکی زۆر زەویەکان وا لێ دەکەن کەس پێیان دا ێ نەپەڕێ، زۆر جاریش شوێنی مینەکان دیار نیە و ئەوەش کار و پڕۆسەی دەرھێنانیان ئاستەم دەکا،ئەو مەترسیانە بوونەتە ھۆی ئەوەی کە ئەو زەویانەی مینیان تێذا دانراوە، تا زەمەنێکی زۆر چۆل بێت و بۆ کشت و کاڵ و نیشتە جێ بوون و گەشت و گووزار بەکار نەھێن.

ھەوڵی نێو دەوڵەتی بۆ قەدەخە کردنی بە کارھێنانی مین بە تایبەتی مینە دژە کەسیەکان بە پێی ڕێکەوتنی ئۆتاوا لە ساڵی ١٩٩٧ بە ناوی تەواوی کۆنڤانسیۆنی قەدەخە کردنی بەکارھێنان، وەبەرھێنان، ئەمبار کردن و گواستنەوەی مینە دژە کەسیەکان و لە ناوبردنیان درووست بوە. تا ئێستا ١٥٦ وڵات ئەو ڕێکەوتنەیان واژوو کردوە ، لە ناو ئەو وڵاتانەی کە ئەو ڕێکەوتنەیان واژوو نەکردووە ٣ ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین، ڕووسیا و ئەمریکاش ھەنە. بە پێێ ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٠ی کەمپێینی چاودێری بەسەر مینە زەوینیەکان، ١٢ وڵاتی : ئێران، چین، کووبا، میانمار، کۆریای باکوور، کۆریای باشوور، پاکستان،ھیندستان، ڕووسیا، سینگاپور، ئەمریکا، ڤیێتنام ئێستاش بەرھەمھێنەری مینی دژە کەسن،ھەڵبەت .[١]

جۆرەکانی مین[دەستکاری]

بڕاوەی مینێکی دژه تانک
  • مینی دەنگی (acoustic mine):بەو شەپۆلانەی لە ئامانج یان ھەدەفەوە دێن دەتەقێتەوە.
  • مینی دژە ھێزی ئاسمانی(ھەوا بۆرد) (anti-airborn mine): لەو شوێنانەی کە پێ دەچێ ھێزە ئاسمانیەکان لێی بنیشن دادەنرێ.
  • مینی دژە کەسی (antipersonnel mine): بۆ لە ناو بردنی ئەو کەسانەی پیادەن.
  • مینی دژە تانک (antitank mine):بۆ لە ناو بردنی تانک.
  • مینی ژێرنشین (bottom mine): دوای بەرەڵا بوون لە کەشتی و ناڤ یان ژێردەریایی و فرۆکە دەکەوێتە ناو دەریا و بە ھەست کەری موگناتیسی کار دەکات و بۆ لەناو بردنی ئەو شتانەیەە لە لە ژێر و سەری ئاو دەڕۆن.
  • مینی پازدەری دژە کەسی (bounding mine): جۆرێکە کە پازدەداتە دەرێ و ٤ تا ٥ سەنتیمەتر بەرز دەبێت لەتکەکانی لە ھەموو شوێنێ بڵاو دەبێتەە.
  • مینی کیمیاوی (chemical mine): کە مەوادی کیمیاوی و أەھراو تێدایەوە و بۆ لە ناوبردنی کەس و پیس کردنی ژینگەیە.
  • مین دوور کۆنترۆڵ (controlled mine): کە لە دوورەوە دەتەقێندرێتەوە.
  • مین دواخستراو (delayed action mine): ماوەیەک دوای مدتی پس از چالاک کردن دەتەقێتەوە و زیاتر لە پشت ئەو ھێزانە دادەنرێ کە پاشەکشە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ھێزانەی ڕایان دەنێن بکەونە سەریان.
  • مینی فێرکاری (training mine):وەکوو مینی شەر وایە بەڵام مادەی تەقینەوەی نیە.
  • مینی ڕاھێنان (drill mine): جۆرێک مینە کە لە ھەموو ڕوویەک بە مینی ڕاستەقینە دەچێ و پێش شەڕ بۆ فێرکاری بەکار دێ.
  • مینی مەشقی (practice mine):جۆرێک مینە کە بۆ فێرکاریە بەڵام بڕێکی زۆر کەمی ماددەی تەقینەوە تێدایەوە و دووکەڵی لە بەرز دەبێتەو.
  • مینی بێ جووڵە یان سست (inert mine): جۆرێک مینی فێرکاریھ؛ بەڵام بەلام ھەموو ماددەکانی بێ مەترسین
  • مین فۆگاس (fougasse):دوای تەقینەوە لەتکەکانی بۆ شوێنی دایریکراو دەڕۆن.
  • مینی کۆنترۆڵ کراو (moored mine): بە لەنگەر لە ژێری دەریا قایم دەکرێ و لە شوێنی ھەستیار دادەنرێ . و کاتێ کەشتیەکان خۆی پێدا دەکێشن دەتەقێتەوە.
  • مینی بلاو کراوە (scatterable mine): فڕۆکە یان ھەلیکۆپتەر یان تۆپخانە یان ئۆتۆمبێلەکان بلاویان دەکەنەوە و ناچنە ژێر خاک.

ئەو شوێنانەی پیس و مین ڕێژ کراون[دەستکاری]

لە ئێستادا وڵاتانی میسر، ئێران و ئەفغانستان زۆرترین زەوی مین ڕێژ کراویان ھەیە.

تابلۆی (مەترسی مین) لە بەرزایەکانی جۆلان کە دوای ٤٠ ساڵ لە دانانی بە دەستی هێزە سەربازیەکانی سووریا هەر گرینگی خۆی هەیە
ئەو وڵاتانەی ڕێکەوتنی ئۆتاوایان واژوو کردوە
ئەو ولاتانەی کە زۆرترین قوربانیان بە مین داوه
جلی تایبەتی مین هەڵگرتنەوە


سەرچاوە[دەستکاری]