دار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێ لە دارە بەرزەکانی جیهان

دار گیایەکی چەنساڵەیە بە ناوقەدێکی درێژ و ھەڵکێشراو بۆ ھەڵگرتنی لقەکان و گەڵاکانی. ڕێژەی درێژیی دارەکان بە ١٠ مەتر خەمڵێنراون و تەمەنی دار بە پێی ژمارەی ئەڵقەکانی ناوی دەزانرێت. دار توانای گڕگرتنی ھەیە کە یەکێکە لە ھۆکارەکانی نەمانی، لەبەر ئەوەی کە مرۆڤەکان وەک سووتەمەنی بەکاری دێنن.

نەمام[دەستکاری]

نەمام درەختێکە کە تازە دەڕوێنرێ یان ڕوێنراوە، بەڵام لە بەر کەمی تەمەنی ھێشتا بەری نەگرتووە.[١]

چیلکە[دەستکاری]

بە لقی باریک و درێژی دار دەوترێت چیلکە، کە مرۆڤ بۆ دروستکردنی کەپر و بۆ سووتاندن، و مەلی گەورە بۆ دروستکردنی ھێلانە بە کاری دەھێنن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.