ھەریر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەریر
شارۆچکە
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاقەزای شەقڵاوە
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢١٩٥٥
ناوچەی کاتیUTC+3

ھەریر یەکێکە لە شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، لە پارێزگای ھەولێر. ژمارەی دانیشتووانی ناو شارۆچکەی ھەریر نزیکەی ٢٢٠٠٠ کەسە و ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانیشی نزیکەی ٩٢٠٠ کەسە. ڕووبەرەکەی ٥٦٠کم دووجایە و نزیکەی ٩٩ گوندی ھەیە. دەشتی ھەریر یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر

  • ھەریرلەساڵی (١٩٢٣)لەسەدەی بیستەمی ڕابردوودالە سەروبەندی قەلەمڕەوی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراقدابڕیاری بە ناحیەبوونی دەرچووە، لە بەراییداناوەندەکارگێڕییەکەی باتاس بووە، دواترلە ساڵانی پەنجاکان گواستراوەتەوەبۆھەریر.
  • لە سەرەتاوە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە قەزای ڕواندوزبووە، دواترخراوەتە سەرقەزای شەقلاوەلەسنووری ئیداری پارێزگای ھەوڵێر.
  • کۆنترین ناحیە و، کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەوڵێربەدووری (٧٠)کیلۆمەتر.
  • کەوتووەتە سەرڕێگای ستراتیژی ومێژوویی ھاملتۆن.
  • عەلی ھەریری شاعیری ناوداروکلاسیکی کورد

خەڵکی ئەم دەڤەرەی ھەریرە ھەرچەندە ژێدەرەکانی مێژووی ئەدەبی کوردی ڕای جیاوازیان ھەیە لەبارەی ئەم شاعیرە کلاسکییەی کورد. گۆڕەکەشی لەناوسەنتەری شارۆچکەی ھەریرە.

  • پایتەختی میرنشینی سۆران بووە لە سەردەمی قەڵەمڕەوی خانزادی میری سۆران. لە سەروبەندی داگیرکاری ئیمبراتۆری عوسمانییەکان. بەپێی ژێدەرە دیرۆکییەکان خانزادی میری سۆران لە ساڵی

١٦١٧دەسەڵاتی گرتووەتە دەست لەم میرنشینە نزیکەی ٢٢ساڵ حوکمڕانی کردووە تاکوساڵی ١٦٣٩.

  • تاکوئێستاشوێنەواری قەڵای خانزادی سۆران لە سەرچیای بەنی ھەریرماوە.
  • لە ساڵی (١٩٢٣)ەوە تاکوئێستا (٤٨)کەس بەکوردوعەرەبەوە بەڕێوەبەری ئەم ناحیەیە بوونە.
  • ژمارەی دانیشتووانی (٤٠٠٠٠)چڵ ھەزارسەرخێزانە و، (٥٤)گوندیش لە سنوورە کارگێڕییەکەی لە خۆدەگرێت.
  • (٢٦)فەرمانگەی حکومی لەم ناحیەیەداھەن.
  • یەکەم قوتابخانە لە ساڵی (١٩٢٣)لەم ناحیەدادامەزراوە لە باتاس کە تاکوئێستاش قوتابیان تێیدادرێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن.
  • لەم دەڤەرە دابۆماوەی (٣٥)ساڵ مە سیحی وئیسلام پێکەوەژیاون لە ساڵی (١٩٢٨)تاکوساڵی (١٩٦٣).
  • پاتریارک ماردنخا کەلە ساڵی ١٩٣٥لەگوندی دەربەندۆک سەربەناحییەی ھەریر لەدایکبووە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری جیھانی وڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوولە ساڵی ٢٠١٥لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکاکۆچی دوایی کرد خەڵکی ھەریرە لە مەسیحییەکانی ئەم دەڤەرە بووە.
  • چەندشوێنەوارێکی دێرین لە م دەڤەرەھەن.
  • ھەریرخاڵی پێکڤە گرێدانی ھەردوودەڤەری سۆران وبەھدینانە.
  • لە ساڵی ١٩٧٩کارگەی قوتوبەندو کارگەی مافووری دەستکرد لەم ناحیەیە دامەزراون لەلایەن حکوومەتی ئەوسای عێراق.
  • ساڵی ١٩٨٠فرۆکەخانەی ھەریر لەلایەن حکوومەتی
عێراق سەردەمی بەعسی ڕووخاوودروستکراوە لە پرۆسەی ئازادی عێراق لەسالی ٢٠٠٣ھێزەکانی ئەمریکالەم فرۆکەخانەیە دابەزین.
  • ھەریردەڤەرێکی کشتوکاڵییە و، دەشتێکی بەرفراوانی ھەیە کەبە دەشتی ھەریروباتاس ناسراوە، زێی بادینانیش بە سنووری جوگرافی ئەم ناحیەیەداتێپەڕدەبێت کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئاوییە بایە خێکی زۆری ھەیە بۆکەرتی کشتوکاڵ لە دەڤەرەکەدا.
  • لە ژێدەرێکی مێژووییدا بەم شێوەیە باسی ھەریرکراوە:"ھەریرگوندێکی گەورەی مێژوویی کۆنە، لە باکووری پارێزگای ھەوڵێردایە کەوتووەتە دوایینی چیای ھەریر، لە دەشتایی ھەریر وباتاسدا.

ئەم گوندە پێش چەندسەد ساڵێک لەمەوبەر شارێکی گەورە بووە. لە دووسەدساڵ لە مەوبەریشدابووەتە پایتەختی میرنشینی سۆران، مێژووی دروستبوونی شارەکە کۆنە، ئەگەرێتەوە بۆپێش زایین، بەھۆی گەلێ کارەساتەوە بایەخی کەمبووەتەوە وبچووک بووەتەوە، ئەم گوندەی ئێستاھەیە، نزیکەی ٥٠٠ پێنج سەد خانوودەبێت، گەلێ پاشماوەی شورەی کۆنی ھەرماوە".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]