میترا بابەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میترا بابەک

لەدایکبوون١٩٥٨
نیشتەجێیلەندەن ،  شانشینی یەکگرتوو
نەتەوەفارس
ناوەکانی ترگیتی عەبابافەها
پیشەدوکتۆری دەروونی و ڕەوان دەرمانی سێکسی
چالاکبوون١٩٧٩-تاکوو ئێستا
ھاوسەرعادل موراد ١٩٨١ تاکوو ١٩٩٥
مناڵ(ەکان)ئاری موراد ، ژینۆ موراد
وێبگەhttp://www.mitrababak.com/

میترا بابەک لە دایک بووی ١٩٥٨ لە شاری کەرەج لە وڵاتی ئێران، دکتۆری دەروونی و ڕەوان دەرمانی سێکسی و هاسەری پێشوی عادل موراد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە ئێستا لە وڵاتی بریتانیا نیشتەجێیە.

ناوبراو کچی وێنەگر و ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی کەیهانی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، موحەممەدحوسێن عەبابافەهایە.

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

میترا بابەک هەر لە منداڵییەوە زۆر خولیای سەما و ئەکتەری بوو، لە دواناوەندی دا سێ جار خەڵاتی یەکەمی تیاتری خوێندنگای بردەوە، هەروەها دوو تیاتری سیاسی بردە سەر شانۆ کە لە لایەن بینەرانەوە زۆر جێگای سەرنج بوو، لە سەردەمی هەرزەکاری دا بوو کە ڕوویکردە لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارەکانی نەبوونی و تووشبوون بە ماددەهۆشبەرەکان و کێشە سیاسییەکانی کۆمەڵگا، چەندین جار بە هۆکارگەلی سیاسی هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لێکرا،

لەگەڵ ئەوەی بەردەوام داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکرد، بۆیە لەگەڵ سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دژی دەستەڵاتی خومەینی وەستایەوە و لە ٢١ی بەهمەنی ١٩٧٩ دا بە گوللەی لایەنگرانی خومەینی بریندار کرا،

دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران[دەستکاری]

ناوبراو دوای شؤڕشی گەلانی ئێران لە ١٩٧٩ دا لە بەشی کۆمیوتەری کۆمپانیای ئیران خۆدرۆ(ناسیۆناڵی ئەو دەم) دەستی بەکار کرد و بە هۆی تێکەڵی زۆری لەگەڵ کرێکارانی کارخانەکە وەکوو یەکەم ژنی شۆڕای ئیسلامی کارگەکە هەڵبژێردرا و هەر لەو کاتەدا بەڵگەی زۆری لەسەر گەندەڵی ئەو ڕژێمە ئاشکرا کرد بۆیە زۆری نەخایاند کە لەلایەن سپای پاسداران و بەڕێوەبەرایەتی کارخانەکە هەڕەشەی زیندانی لێکراو بۆیە ناچار بە خۆ حەشار دان بوو.

لە ساڵی ١٩٨١ دا لەگەڵ عادل موراد بەرێوەبەری کاروباری دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دا هاوسەرگیری کرد و لە ئێرانەوە چوو بۆ سوریا و لوبنان و هەرلەوێش فێری زمانەکانی عەرەبی و کوردی سۆرانی و فەیلی بوو و لە زانکۆی دیمەشق دەستی کرد بە خوێندن، ناوبراو لەو هاوسەرگیریە دا بوو بە دایکی دوو منداڵ، بە ناوەکانی ئاری موراد و ژینۆ موراد. ئاری جورنالیست و چالاکی مافی مرۆڤ و کێشەکانی کوردستانی زۆر بە دونیا ناساندوە و هەروەها ژینۆ دیزاینەرێکی بە توانایە و لە ساڵی ٢٠١٦ دا خەڵاتی سەرکەوتووترین خانمەبازرگانی کوردی لە بریتانیا بردەوە.

دوای ١٨ مانگ لە هاوسەرگیریەکەی لە سەردانێکی دا بۆ ئێران باوکی لەدەست دا و هەر لەوکاتەش دا لەگەڵ عادل موراد لە ئێران دەستگیر کران، و دوای ئازاد بوونیان بۆ هەمیشە ئێرانیان جێهێشت و وەکوو پەنابەری سیاسی لە بریاتانیا نیشتەجێ بوون

ژیان لە بریتانیا[دەستکاری]

هەرلەگەڵ چۆنی بۆ ئەم وڵاتە دەستی کرد بە خوێندن و هەرلەوێش وێڕای کارکردن، دوکتۆرای بەدەست هێنا.

ناوبراو لە چەند بابەتی دەروونی و ڕاوێژکاری کێشەی خێزان و کێشە جنسییەکان دا شارەزایی وەرگرت، لە ١٩٩٨ دا لە رێکخراوی دژی ماددەهۆشبەرەکان و لە ٢٠٠١ دا لەگەڵ ڕێکخراوی تەندرووستی لەندەن ئان ئێچ ئێس دەست بە کار بوو. میترا، پسپۆڕ و ڕاوێژکاری دەروونیە و ٢٦ ساڵ لە بوارەکانی چاند، زمان، ئایین و سیاسەت دا لێکۆڵینەوەی کردووە و ڕێکخراوێکی بە ناوی (Middle Eastern Family Counselling Service) و بە شێوەیەکی بێێبەرانبەر و بە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی کردەوە و هەربۆخۆی سەرپەرشتیاری هەموو بەشەکانی وە ئەستۆ گرت، ئەم ڕێکخراوە لە ٢٠١١ تاکوو ئێستا بە شێوەی تایبەتی و تاکە کەسی درێژە بەکارەکانی دەدا.

سەرچاوە[دەستکاری]