محەممەد کوڕی عەبدون جەبەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد کوڕی عەبدون جەبەلی
پیشەپزیشک، بیرکار

محەممەد کوڕی عەبدون جەبەلی پزیشک، ماتماتیکزانێک بوو لە ئەندەلوس نووسەری کتێبی (ریسالە فی ئەل-تەکسیر) کە کۆنترین دەقی ماتماتیکیە مابێتەوە لە ئەندەلوس[١][٢] دواتر لە دوای ساڵانی ٩٥٨ گەشتی کرد بۆ ناوەندەکانی فێربوون لە ڕۆژھەڵات، لە بەسڕە مایەوە و سەردانی فوستاتی کرد (قاھیرەی کۆن) لە میسر کە لەوێ لە نەخۆشخانەیەک خزمەتی دەکرد، ئیبن عەبدون لەوێدا دەستیکرد بە خوێندنی بیرۆکەکانی ئەبو سولەیمان سجستانی، بەگوێرەی سەرچاوەیەک توانی سجستانیی ببینێت لە بەسڕە،[٣] دواتر لە ٩٧١ گەڕایەوە بۆ ئەندەلوس و چووە خزمەت خەلیفە موستەنسر و کوڕەکەی ھاشمی دووەم موئەیەد)،[٤] وە ئیبن عەبدون مامۆستای ئیبن کەتانی بوو.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ahmed Djebbar, "La circulation des mathématiques entre l'Orient et l'Occident musulmans: Interrogations anciennes et élements nouvaux", in Yvonne Dold-Samplonius, From China to Paris, 2002, p. 213
  2. ^ Salma Khadra Jayyusi (ed.), Handbuch der Orientalistik, Volume 12, The Legacy of Muslim Spain, BRILL, 1992, p.953
  3. ^ Joel L. Kraemer, Philosophy in the Renaissance of Islam: Abū Sulaymān Al-Sijistānī, 1986, p. 86
  4. ^ Sa'id Al-Andalusi, Science in the Medieval World: "Book of the Categories of Nations", p. 74
  5. ^ Camilla Adang e.a., Ibn Hazm of Cordoba: The Life and Works of a Controversial Thinker, 2012, p. 423

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]