محەممەد کوڕی عەبدولوەھاب

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان


محەممەدی کوڕی عەبدول وەهاب
ناو: محەممەدی کوڕی عەبدول وەهاب
ناوی تەواو: محمد بن عبد الوهاب بن سليمان آل مشرف التميمي
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١١١٥ی کۆچی، ١٧٠٣ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون:  عەرەبستانی سەعوودی ،گوندی عەیینە
ڕێکەوتی مردن: ١٢٠٦ی کۆچی، ١٧٩١ی زایینی
شوێنی مردن:  عەرەبستانی سەعوودی ، درعیە
مەزھەب: مەزھەبی حەنبەلی
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی فیقهی، حەدیس، یەکتاپەرستی، شەریعەتی ئیسلامی
بۆچوونەکان: بەرەنگاریی بیدعە

محەممەد کوڕی عەبدول وەهابزانایەکی دینی سوننی لە سەر مەزھەبی حەنبەلی بوو. خەڵکی لە ھەموو شوێنێک دەھاتن و لە کۆڕ و وتار و دەرسەکانی ئامادەدەبوون.

لەدایکبون و گەورەبونی[دەستکاری]

لە ساڵی ١١١٥ کۆچی لە گوندی عەیینەی سەربە(نەجد) لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕیاز لەدایک بووە. باوکی دادوەر بووە لە شارۆچکەی عەیینە. ھەر لە بچووکیەوە قورئانی بە منداڵەکەی لەبەرکردووەو فێری فیقھی کردووە. بەم شێوەیە محەممەدی کوڕی عەبدول وەھاب ھەر لەمنداڵیەوە زۆر فەرموودەی پێغەمبەری لەبەرکردووە. کاتێ گەورەبووەزۆر تامەزرۆی سەردانی کردنی ماڵی خوای کردووە لە مەککە. لەوێدا بووەتە قوتابی چەند زانایەک و پاشان چووەتە شاری مەدینەی و لە لای زاناو شێخە مەزنەکانی ئەوێ دەرسی خوێندووە.

منداڵەکانی[دەستکاری]

  1. حەسەن کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  2. حسێن کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  3. ئیبراهیم کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  4. عەبدوڵا کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  5. عەلی کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  6. فاتمە کچی محمد کوری عەبدول وەهاب
  7. عەبدول عەزیز کوری محمد کوری عەبدول وەهاب

گەڕان بەدوای زانستدا[دەستکاری]

بۆ مەبەستنی دەستخستنی زانست ھاتووەتە عێراق و سەرەتا لە شاریبەسڕە دەستی کردووە بە بانگەواز و داوای کردووە موسڵمانان ئاینەکەیان تەنیا لە قورئان وسوننەت وەربگرن وداوای کردووە زانایانی موسڵمان ئازا و بەجورئەت بن بۆ لادان و نەھێشتنی ھەرچی خورافیات و شتی داھێنراو کە بۆ دین زیادکراوە، بەڵام لەوێدا ڕوبەڕووی دژایەتی وپێھەڵشاخانێکی زۆر بۆتەوە لە لایەن زاناکنی ئەوێداو زۆر ئەزیەت دراوە بۆیە بە دڵتەنگی وغەمباریەوە گەڕواتەوە وڵاتەکەی خۆی.

مامۆستاکانی[دەستکاری]

  • شێخ عەبدوڵا کوڕی سالم بەسری لەمەککە دەرسی لا خوێندوە
  • شێخ عەبدوڵا کوڕی ئیبراهیم کوڕی سەیف لە مەدینە دەرسی لا خوێندوە
  • شێخ محەممەد کوڕی حەیات کوڕی ئیبراهیم ئەلسندی
  • شێخ ئیسماعیل کوڕی محەممەد عەجلونی شامی
  • شێخ عەبدوڵا کوڕی فیرۆز ئیحسائی

خوێند کارەکانی[دەستکاری]

زۆربەی خەڵکی درعیە زانست و زانیاریان لە محەممەدی کوری عەبدول وەهاب وەرگرتوە هەندێ لە خوێندکارەکانی کوڕەکانی خۆی بووە

  • حسێن کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • عەبدوڵا کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • عەلی کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • ئیبراهیم کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • شێخ سەعید کوڕی حەجی
  • شێخ عەبدول عەزیز کوڕی حسین
  • شێخ حەمد کوڕی موعەمەر
  • وە جگەلەمانیش

بیروباوەر و بانگەوازی[دەستکاری]

محەممەدی کوری عەبدول وەهاب بانگەوازی بۆ یەکتاپەرستی دەکرد. لە بەر ئەوە شوێنکەوتوانی ئەو بانگەوازە ناودەبرێن بە سەلەفی. ھەوڵی دەدا بۆلادانی خورافات و زیادکراوەکان بۆ دین و نەھێشتنی ئەو ساحیر و کاھینانەی لە ناوچەی(نەجد)خەڵکیان ھەڵدەخەڵەتاندو فێلێیان لەخەڵک دەکرد بەناوی دین ودەیانگوت ئێمە غەیب دەزانین. بەردەوام نامەی دەنارد بۆ ئەمیر و دەسەڵاتدارانی ناوچەکان و ئامۆژگاری دەکردن بەوەی حوکم بە قورئان و فەرموودە بکەن، تاوای لێھات خەڵکێکی زۆر کاریگەر بوون بە بانگەوازەکەی. لەپێناوی سەرخستنی ئەم بانگەوازەدا محەممەدی کوری عەبدول وەهاب زۆر ئەزیەت وئازاری کێشاوە و بە چەک وشمشێریش شەڕی کردووە بۆسەرخستنی خۆی و پووچاندنەوەی ئەوەی پی باتڵ بووە، لەمەشدا لایەنگرانی بنەماڵەی ئال سعود یارمەتیان دەدا.

هاوپەیمانی لەگەل ئیمام محەممەد کوری سعود[دەستکاری]

کاتێ ئەمیری ناوچەی ئیحسائ ئاگاداربوویەوە لە ھەواڵی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب ترسا لە دەسەڵاتی و ھەوڵیدا لە ناوی ببات و فەرمانی ڕاگواستنی درەکرد بەرەو ناوچەی دەرعیە بەڵام ئەمیری ناوچەکە(محەممەدی کوڕی سعود) سەردانی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهابی کرد لە ماڵەکەیداو پێی گوت: ئەی شێخ دڵخۆشبە بە سەرکەوتن وهێمنی،شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهابیش فەرموی:تۆش دڵخۆشبە بەسەرکەوتن وبەخشندەیی وسوپاسگوزاری،چونکە ئەوە دینی خودایەو ھەرکەسێ سەریبخات خوای گەورە سەری دەخات...گوتی ئەی شیخ ئێمە بەیعەتت پێدەدەین لەسەر دینی خواو پێغەمبەرو جیھاد لەپێناوی خوادا،بەڵام دەترسین ئەگەر سەرمان خستی وخوای گەورە بەسەر دوژمنانی ئیسلام زاڵی کردی ئەوا غەیری خاکی ئێمە ھەڵبژێری و کۆچ بکەی بۆ شوێنێکی تر،ئەویش گوتی نەخێر منیش بەیعەتت پێدەدەم لەسەر خوێن بەخوێن و ھەرگیز لە شاری تۆ دەرناچم بەم شێوەیە ئەمیرو شێخ ڕێککەوتن لەسەر سەرخستنی دینی خودا.

مردنی[دەستکاری]

شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب لەساڵی ١٢٠٦ە وەفاتی کردووە. منداڵ، نەوە، قوتابی و پشتیوانەکانی لە دوای خۆی درێژەدەری دەعوەت و بانگەوازی ئەویان گرتە ئەستۆ.

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

بەرهەمە ناودارەکانی محەممەدی کوری عەبدول وەهاب:

  • كتاب التوحيد
  • كتاب کشف الشبهات
  • کتاب ثلاثة الأصول
  • كتاب الأصول الثلاثة
  • كتاب مختصر الإنصاف والشرح الكبير
  • كتاب مختصر زاد المعاد
  • كتاب القواعد الأربع
  • كتاب أصول الإيمان
  • كتاب فضل الإسلام
  • كتاب مسائل الجاهلية
  • كتاب السيرة
  • كتاب الهدي النبوي
  • كتاب شروط الصلاة وأركانها
  • كتاب الكبائر
  • كتاب نصيحة المسلمين
  • كتاب تفسير الفاتحة
  • كتاب تفسير الشهادة
  • كتاب تفسير لبعض سور القرآن
  • كتاب ستة مواضع من السيرة

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکی عەرەبی