فێرگە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی فێرگەیەک لە ئینگلاند.

فێرگە یان قوتابخانە یان خوێندنگا شوێنێکە بۆ پێگەیاندنی لاوان بە زانست و ھۆشیاری ، بەگشتی لە فێرگەکانی جیھان تیشک دەخریتە سەر بوارە زانستیەکان وەک کیمیا ، فیزیا ، بیرکاری ، زمانەکان وەلەبەشیکیش لە فێرگەکان بەتایبەتی فێرگە وێژەییەکان بابەتی مێژوویی و جوگرافیای جیھان و وەرزش و ھونەر دەخوێنرێ یان گرنگی پێ دەدرێت ،لە زۆرێ ووڵاتان فێرگەکان بە پارەن واتە دەبێ دایک و باوک یان کەسێکی قوتابیەکە پارە بات بە فێرگەکە بۆ ئەوەی قوتابیەکە لەلایەن فێرگەکە وەرگیرێ ، لە جیھاندا زۆرینەی ئەو فێرگانەی بەپارە قوتابی وەردەگرن لەلایەن کەرتی تایبەتەوە فێرگەکە بەڕێوە دەچێت لەنموونەی ووڵاتانیش ووڵاتی تورکیا سەرجەم فێرگەکانی بەپارەن ، فێرگەش بەگشتی لەچەند یەکەیەک پێکدێت کە دەستپێکیان فێرگەی سەرەتاییە ئینجا ناوەندی وەپاشان ئامادەیی ئینجا کۆلێژەکان ە یاخوود پەیمانگاکان ، لە ھەرێمی کوردستان یش ھەردوو ئاستی سەرەتایی و ناوەندی بوونەتە یەک ئاست بەنێوی بنەڕەتی وە لەزۆربەی ووڵاتان قوتابی لە شەش ساڵانەوە دەچێتە فێرگەکان ، زۆرێ لە کەسان پێیان وایە فێرگە تاکە ڕیگایە بۆ سەرکەوتنی گەلێ بۆ بنیاد نانی نەوەی دواڕۆژ.