شەڕی سەد ڕۆژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی سەد ڕۆژە
بەشێکە لەجەنگەکانی ناپلیۆن
دامەزران٢٠ی ئازاری ١٨١٥
ناو بە زمانی فەرمیEmpire Français
سروودی نیشتمانیChant du départ
وڵاتفەڕەنسا
پایتەختپاریس
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتdual monarchy
دراوFrench franc
گۆڕدراوە لەلایەنSecond Restoration
جێگەی دەگرێتەوەFirst Restoration
زمانەکانفەڕەنسی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٠ی ئازاری ١٨١٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٨ی تەممووزی ١٨١٥
کۆتاییھاتن٧ی تەممووزی ١٨١٥

شەڕی سەد ڕۆژە (بە فەڕەنسی: les Cent-Jours) کە ھەندێک جار بە سەد ڕۆژی ناپلیۆن ناسراوە، ماوەی نێوان گەڕانەوەی ئیمپراتۆری فەڕەنسی ناپلیۆنی یەکەمە لە دوورگەی ئیلبا بۆ پاریس لە ٢٠ی ئازاری ١٨١٥ و دووەم جار گەڕانەوەی پاشا لویسی ھەژدەھەم لە ٨ی تەممووزی ١٨١٥ (بۆ ماوەی ١١١ ڕۆژ). ئەم قۆناغە شەڕی ھاوپەیمانی حەوتەم و شەڕی واترلۆ و شەڕی ناپۆلی بەخۆیەوە بینی. دەستەواژەی «سەد ڕۆژ» بۆ یەکەمجار لەلایەن پارێزگاری پاریس، گاسپارد کۆمت شابرۆڵ، لە وتاری بەخێرھاتنی پاشا بەکارھات. ناپلیۆن لە کاتی کۆنگرەی ڤیێنا گەڕایەوە. لە ١٣ی ئازار، حەوت ڕۆژ پێش گەیشتنی بە پاریس، دەسەڵاتدارانی کۆنگرەی ڤیێنا، ناپلیۆنیان بە لە یاسا دەرچوو ناساند و لە ٢٥ی ئازاردا نەمسا، پرووسیا، ڕووسیا و شانشینی یەکگرتوو، چوار زلھێزەکە و ئەندامە سەرەکیییەکانی ھاوپەیمانی حەوتەم، ١٥٠ ھەزار سەربازیان ھێنا بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتەکەی، ئەوەی ڕێگەی خۆشکرد بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕەکانی ناپلیۆن، شکستی ناپلیۆن بوو لە شەڕی واترلۆ. بۆ دووەم جار شانشینی فەڕەنسا گەڕێندرایەوە و ناپلیۆن بۆ ھەمیشە دوورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت ھێلێنا، لەوێ لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٢١ کۆچی دوایی کرد[١] [٢] [٣] [٤] [٥]

پاشخانی مێژوویى[دەستکاری]

ھەستانەوە و ڕووخانی ناپلیۆن[دەستکاری]

شۆڕشی فەڕەنسا و شەڕەکانی ناپلیۆن بە نزیکەیی لە ساڵی ١٧٩٢ بەدواوە بەردەوام فەڕەنسایان لە دژی ھاوپەیمانییە جیاوازەکانی دەوڵەتانی دیکەی ئەورووپا دانا. ڕووخانی لویسی شانزەھەم و دواتر لە سێدارەدانی بە ئاشکرا لە فەڕەنسا زۆر سەرکردەکانی ئەورووپای بێزار کرد و سوێندیان خوارد کۆماری فەڕەنسا لەناو ببەن. شەڕەکان ڕێگەیان بە ڕژێمی شۆڕشگێڕ دا لە دەرەوەی سنوورەکانی فراوانتر بێت و کۆماری سەر بە خۆی دابمەزرێنێت، لەبری ئەوەی ببێتە ھۆی شکستی فەڕەنسا. باشترین فەرماندەی ھێزەکانی فەڕەنسا، ناپلیۆن بۆناپارت، دوای سەرکەوتنەکەیان وەک پاڵەوانێک دەرکەوت. لە ساڵی ١٧٩٩ کودەتایەکی سەرکەوتووی ئەنجامدا و بوو بە کونسووڵی یەکەمی کونسوڵخانەی نوێی فەڕەنسا. دوای پێنج ساڵ خۆی بە ئیمپراتۆر ناپلیۆنی یەکەم دانا.

سەرھەڵدانی ناپلیۆن بەقەدەر ڕژێمی شۆڕشگێڕی پێشوو زلھێزەکانی ئەورووپای بێزارکرد. سەرەڕای پێکھێنانی ھاوپەیمانی نوێ لە دژی، بەڵام ھێزەکانی ناپلیۆن بەردەوام بوون لە داگیرکردنی زۆربەی ئەورووپا. دوای لەشکرکێشییە کارەساتبارەکەی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا لە ساڵی ١٨١٢، سوپا دەستی بە پاشەکشە کرد، کە بووە ھۆی زیانێکی گەورەی ڕیزەکانی سوپای ناپلیۆن. ساڵی دواتر لەکاتی شەڕی ھاوپەیمانی شەشەمدا ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە شەڕی لایپزیگدا فەڕەنسییەکانیان بەزاند.

دوای سەرکەوتنیان لە لایپزیگ، ھێزەکانی ھاوپەیمانان سوێندیان خوارد کە فشار بخەنە سەر پاریس و ناپلیۆن گۆشەگیر بکەن. لە کۆتا ھەفتەی مانگی شوباتی ساڵی ١٨١٤دا، بلوچەر ھێزەکانی گەیاندە پاریس. دوای چەندین ھێرش و مانۆڕ و پتەوکردن لە ھەردوو لا، بلوچەر لە شەڕی لاون لە سەرەتای ئازاری ١٨١٤ سەرکەوتنی بەدەستھێنا؛ ئەم سەرکەوتنە بەبێ دەرکردنی سوپای ھاوپەیمانان لە باکوور لە دەرەوەی فەڕەنسا ڕوویدا. سەرکەوتن لە شەڕی ڕیمس ھاوپەیمانی ناپلیۆن بوو بەڵام ئەم سەرکەوتنە شکستی یەک لە دوای یەکی لێکەوتەوە لە ئەنجامی زیادبوونی کێشەکان. ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە دوای شەڕی مۆنمارتر لە ٣٠ی ئازاری ١٨١٤ چوونە ناو پاریس.[٦]

لە ٦ی نیسانی ١٨١٤ ناپلیۆن دەستی لەکارکێشایەوە، بەھۆیەوە دوای مانگێک لویسی ھەژدەھەم ھاتە سەر تەختی پادشایەتی و بۆربۆنەکان گەڕانەوە. ناپلیۆنی دۆڕاو دوورخرایەوە بۆ دوورگەی ئیلبا لە کەناراوەکانی تاسکەنی، لە کاتێکدا زلھێزە سەرکەوتووەکان ھەوڵیاندا دووبارە نەخشەی ئەورووپا بکێشنەوە لە کۆنگرەی ڤیێنا.

دوورخستنەوە بۆ ئیلبا[دەستکاری]

ناپلیۆن تەنیا ٩ مانگ و ٢١ ڕۆژی لە خانەنشینی زۆرەملێی پەشێودا لە ئیلبا (١٨١٤–١٨١٥) بەسەر برد، بە گرنگی و وردییەوە چاودێری ڕووداوەکانی فەڕەنسای کرد لەکاتی کۆبوونەوە بۆ کۆنگرەی ڤیێنا. لەلایەن سێر نیل کامپبێلەوە پێشوازی لێکرا بۆ ئیلبا، کە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی دیکەی لە ئیتاڵیا لەوێ مابووەوە، بەڵام بەندکەری ناپلیۆن نەبوو وەک ناپلیۆن پێشبینی کردبوو، پووکانەوەی ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسا بۆ شانشینێکی کۆنی فەڕەنسی بووە ھۆی ناڕەزایەتییەکی توند لەناو ڕیزەکانی فەڕەنسادا، ھەستێک کە بەھۆی شێوازی نا شایستەیەی جەنگاوەرە دێرینەکانی سوپای گەورە بوو لەلایەن شازادەکانی بۆربۆن و خانەدانەکانەوە و ھەڕەشەیەک کە دۆخی گشتی ئەورووپا بوو لە ماوەی دەیەکانی پێشووی شەڕی شێوە بەردەوامدا.

داواکاریی زلھێزە ناکۆکەکان ئەوەندە لە ڕادەبەدەر بوون کە گەلانی کۆنگرەی ڤیێننایان گەیاندە لێواری شەڕ. بەم شێوەیە ھەموو ئەو پارچە ھەواڵانەی کە لە دوورەوە دەگەیشتنە ئیلبا، لەبار بوون بۆ ئەوەی ناپلیۆن دەسەڵات وەربگرێتەوە، چونکە دەریخست کە ھەواڵی گەڕانەوەی دەبێتە ھۆی ھەڵچوونێکی جەماوەری لەگەڵ نزیکبوونەوەیدا.[٧][٨]

ھەروەھا زانی کە گەڕانەوەی زیندانییە فەڕەنسییەکان لە ڕووسیا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیسپانیاوە دەستبەجێ سوپایەکی ڕاھێنراو و شارەزا و نیشتمانپەروەری بۆ دابین دەکات و گەورەتر لەوەی کە لە ساڵانی پێش ١٨١٤دا ناوبانگێکی زۆری بۆ بەدەستھێنابوو. پادشاییەکان لە پاریس و دەسەڵاتدارەکانی ڤیێنا بە تۆنی ھەڕەشەئامێز دەدوان کە دوورخستنەوەی بۆ دوورگەکانی ئازۆر یان بۆ دوورگەی سانت ھێلینا، ھەندێکی تریش ئاماژەیان بە تیرۆرکردنی کرد.[٩][١٠]

کۆنگرەی ڤیێنا[دەستکاری]

لە کۆنگرەی ڤیێنا (تشرینی دووەمی ١٨١٤ – حوزەیرانی ١٨١٥) دەوڵەتە بەشداربووەکان ئامانجی جیاواز و ناکۆکیان ھەبوو. ئەسکەندەری یەکەم، قەیسەری ڕووسیا، ھیواخواز بوو بەشێکی زۆری پۆڵەندا بەدەستبھێنێت و دەوڵەتێکی بوکەڵەیی پۆڵەندی بەجێبھێڵێت «دووکایەتی وارشۆ» وەک دەوڵەتێکی ڕێگر لە بەرامبەر داگیرکردنی زیاتری ئەورووپا. دەوڵەتی نوێکراوی پرووسیا داوای ھەموو شانشینی ساکسۆنیای کرد. نەمسا نەیویست ڕێگە بدات ھیچ کام لەمانە ڕووبدات، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرد باکووری ئیتاڵیا کۆنترۆڵ بکاتەوە. کاستلێریگ نوێنەری بەریتانیا ھەڵوێستێکی پشتیووانی بۆ فەڕەنسا (کە تالیران نوێنەرایەتی دەکرد) و نەمسا دەربڕی و لەگەڵ پەرلەمانی خۆیدا ناکۆک بوو. ئەمەش نزیک بوو ببێتە ھۆی شەڕ، کاتێک قەیسەر ئاماژەی بە کاستلێریگ کرد کە ڕووسیا ٤٥٠ ھەزار سەربازی لە نزیک پۆڵەندا و ساکسۆنیادا ھەیە و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دوورخستنەوەیان. و بەڕاستیش ئەسکەندەر ڕای گەیاند: «من دەبمە پاشای پۆڵەندا و پاشای پرووسیاش دەبێتە پاشای ساکسۆنیا». کاستلێریگ پەیوەندی بە شا فرێدریک ویلیامی سێیەمی پرووسیا کرد بۆ ئەوەی پشتگیری بەریتانیا و نەمسای پێشکەش بکات و بۆ لکاندنی ساکسۆنیا لەلایەن پرووسیاوە لە بەرامبەر پشتیووانی پرووسەکان بۆ پۆڵەندایەکی سەربەخۆ. دووبارە پاشای پرووسیا بە ئاشکرا ئەم پێشنیارەی خستەڕوو، ئەوەندە بە توندی سووکایەتی بە ئەسکەندر کرد کە تەحەدای مێتەرنیچ شازادە و ڕاوێژکاری نەمسا کرد بۆ شمشێربازی، کە تەنیا بە دەستێوەردانی تاجی نەمسا ڕێگری لێکرا. پێشێلکاریی نێوان چوار زلھێزەکە کاتێک ڕێگری لێکرا کە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ باڵیۆزی ڕووسیایان نووسی کە کاستلێریگ دەسەڵاتی خۆی تێپەڕاندووە، و بەریتانیا پشتگیری لە پۆڵەندایەکی سەربەخۆ ناکات. بەھۆی ئەم بابەتە پرووسیا بە قووڵی گومانی لە ھەر دەستێوەردانێکی بەریتانیا کرد.[١١][١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gouvernements, ministères et constitutions de la France depuis cent ans. Marchal et Billard. 1891. pp. 100. ISBN 978-1249015024.
  2. ^ (Lentz 2010)
  3. ^ Thierry Lentz (2010). Nouvelle histoire du Premier Empire. Tome 4. Les Cent-Jours : les empires sans le système. Fayard. 221
  4. ^ Beck 1911.
  5. ^ Hamilton-Williams 1996.
  6. ^ Uffindell 2003، لاپەڕەکانی 198, 200.
  7. ^ Stephens 1886، لاپەڕە 390.
  8. ^ Rose 1911، لاپەڕە 209.
  9. ^ Hamilton-Williams 1996، لاپەڕە 43.
  10. ^ Hamilton-Williams 1996، لاپەڕەکانی 44, 45.
  11. ^ Hamilton-Williams 1996, p. 48.
  12. ^ Hamilton-Williams 1996, p. 45.