شیعە لە عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیعەکانی عێراق
لقیشیعە، Islam in Iraq
بابەتی لاوەکیعێراق
وڵاتعێراق

شیعەکانی عێراق شوێنکەوتووی شیعەی دوازدە ئیمامن، کە زۆربەیان عەرەبن، پاشان تورکمان، و کەمینەیەکی کورد و شەبەکیان تێدایە. ناوی عێراق پەیوەندییەکی نزیکی بە ئیسلامی شیعەوە ھەیە، بەو پێیەی زۆرێک لە ڕووداوەکانی مێژووی شیعە و وێژەکەی پێکدەھێنن کە لەسەر خاکی عێراق ڕوویانداوە.[١]

عەلی کوڕی ئەبی تالیب عێراق و بە تایبەتی کووفەی کردە ناوەندی خەلافەتکەی، زۆرینەی ئیمامە شیعەکان وەک ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب و حوسێنی کوڕی و ھەندێک ئیمامی دیکە لە عێراق بەخاک سپێردران، ئەمەش وای لە شیعەکان کرد ساڵانە بە ملیۆنان کەس لە ھەموو جیھانەوە بەھۆی بوونی مەزارگەکانی ئەھلی بەیت لە شارەکانی عێراق سەردانی بکەن وەک شارەکانی نەجەف و کەربەلا، و گەورەترین دەسەڵاتی شیعە لە جیھاندا لە عێراقە، وەک چۆن نەجەف گەورەترین زانکۆی زانستی شیعەی گرتەخۆ کە حەوزەیە، کە عێراقی کردە پەیوەندییەکی سەرەکی بە شیعەگەری.

سەرژمێری[دەستکاری]

سەبارەت بە ژمارەی وردی شیعەکان بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی عێراق ھیچ زانیارییەکی دروست و پشتڕاستکراوە نییە. لە پەرتووکی (ڕاستییەکانی جیھان) کە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١ لەلایەن دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکاوە دەرچووە، ھاتووە کە ٩٥-٩٩٪ی دانیشتووانی عێراق موسڵمانن، کە ٢٩–٣٤٪یان سوننەن، و ٦٤–٦٩٪ شیعەن. ئەم دراوە، وەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێکردووە، ئاماژەن بۆ خەمڵاندنەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ١٩٨٧، چونکە ئاماری متمانەپێکراو لەم دواییەدا بەردەست نین.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]