شۆڕشی ئەمەریکا
شۆرشی ئەمەریکا ئەو جوڵانەوە بوو کە لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدە دەستی پێکرد کاتێ سێزدە کۆڵۆنی بڕیاریاندا چیتر ملکەچی پەرلەمانی بریتانیا نەبن سەربەخۆ بن لە ئیمپراتۆریەتی بریتانیا ئەو سێزدە کۆلۆنییە دواتر بونە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا. لە ساڵی ١٧٧٤ ئەو کۆلۆنیانە هەموو بەرپرسە بریتانیەکانیان دەرکرد و کۆنگرسی هەرێم یان پێکهێنا، هەر لەبەر ئەوە بریتانیەکان هێزی سەربازین نارد بۆ ڕروبەرروبرونەوەی کۆلۆنیەکان، لە ڕێی دووەم کۆنگرێسی کێشوەریەوە ئەمەریکیەکان ڕووبەرووبوونەوەیەکی سەربازیان رێکخست کە ناسرا بە «شۆڕشی ئەمەریکا» هەروەها «شۆڕشی سەربەخۆی ئەمەریکا» (١٧٧٦ - ١٧٨٣)، بریتانیەکان هێزە دەریایەکانیان بەکارهێنا بۆ گەمارۆ دانی کەنارەکانی ئەتلەنتیک و ناردنی هێزی داگیرکردن بۆ کەنارەکان لە ١٧٧٦ بریتانیەکان بۆستنیان لە دەست دا بەڵام دوواتر نیویۆرک یان گرتەوە.
لە ١٧٧٨ یەکەم سوپای بریتانی گیرا و دوای ئەوەش فەڕەنسا چووە جەنگەکەوە وەک هاوپەیمانی ئەمەریکیەکان بەوەش بەڵانسی هێزە دەریاییەکان هاوتا بووەوە و دوای ئەوەی لە ١٧٨١ سوپای دووەمی بریتانیەکان گیرا لە یۆرک تاون جەنگەکە بە شێوەیەکی کاریگەر یەکلابووەوە و لە ساڵی ١٧٨٣ بریتانیا پەیماننامەی ئاشتیان ئیمزا کرد، بەمەش لە کۆتای ١٨٨٣ نەتەوە نوێکە زۆرینەی کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆنترۆل کرد.