سەکینە جانسز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەکینە جانسز

پەڕگە:Sakine Cansiz.jpg
لەدایکبوون١٩٥٨
مەرگ٩ی کانوونی دووەم ٢٠١٣ (٥٤−٥٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگتیرۆر
نیشتەجێیکوردستان
شارۆمەندێتیتورکیا
پیشەچالاکوانی كورد
پارتی کرێکارانی کوردستان


سەکینە جانسز
سەکینە جانسز

سەکینە جانسز (بە لاتینی: Sekîne Cansiz) یەکێکە لە دامەزرێنەرە ھەرە ناودارەکانی نێو پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ھاوخەباتی نزیکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە. ساڵی ١٩٥٨ لە دێرسم (Tunceli)ی باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی ھاتۆتە دونیاوە . لە سەرەتای حەفتاکانەوە خۆی خزاندە ناو چالاکی سیاسیەوە، ساڵی ١٩٧٨ لە میتینگی دامەزراندنی پارتی کریکاراندا کە لە لجێی ئامەد سەکینە بە ناوی نھێنی سارە‌ نوێنەری ھەرێمی خارپێت (ئەلەزیز-Elâzığ) بوو و لە کۆی ٢٢ ئەندام، یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو. ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکراوە و لە پاش شۆڕشی ١٩٨٠ لە زیندانی ناوداری ئامەددا گیرا، لەوێ ئەشکەنجە کرا بەڵام دوای ڕزگاربوون لە زیندان دیسان دەستی کردەوە بە چالاکیە پێشووەکانی. پاش دەرچوونی لە زیندان ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە حیزبەوە کرد لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان و دواتر چیاکانی خواکورکی برادۆست لە باشووری کوردستان. لە سالانی دواتر چووە ئەورووپا و لە ١٩٩٨ مافی پەناھندەیی سیاسیی لە فەڕەنسا وەرگرت و بوو نوێنەری حیزب لە ئەورووپا.

ناوودەنگی سەکینە[دەستکاری]

سەکینە یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی بزووتنەوەی کوردی بوو. ساڵی ٢٠١٣ لە ٩ی کانوونی دووەمی (جەنیوێری) لە پاریس تیرۆر کرا لەگەڵ دوو لە ئەندامانی ھاوخەباتی خۆی کە لەیلا_سۆیلەمەز و فیدان دۆغان بوون. ئۆجەلان پاش تیرۆرکردنی لە ئیمرالیەوە و لە گەرمەی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغاندا، رایگەیاند کەوا بە کوشتنی سەکینە و ھەڤاڵانی ڕەشەکوژیی دەرسیم دووبارە کرایەوە. رەنگدانەوەی تێرۆرکردنی سەکینە لە ناو کوردەکان و وڵاتانی ڕۆژاوا مەزن بوو و لە پاریس خۆپیشاندان بۆ چەند رۆژ بەردەوام بوو، لەم خۆپیشاندانانەدا میت (ئیستخباراتی تورکیا) شەرمەزار کرا.[١][٢]

سەرچاوەكان[دەستکاری]

  1. ^ "Police hunt killers of PKK co-founder Sakine Cansiz". BBC. 11 January 2013. Retrieved 12 January 2013.
  2. ^ "Three Kurdish women murdered in Paris". Deutsche Welle. 11 January 2013. Retrieved 11 January 2013.