سرکیس ئاغاجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سرکیس ئاغاجان[١] لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی دیانا سەر بە قەزای سۆرانی پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە. لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی ھەکاری تورکیان و مامندۆی باپیری لەوێ لە دایک بووە. لە شەڕی جیھانیی یەکەم بەرەو ئێران و لە ساڵی ١٩١٨ش بەرەو عێراق کۆچی کردووە. سەرکیس ئاغاجان خوێندنی سەرەتایی لە دیانا و گەڵالە و ناوەندی و دواناوەندی لە ئۆردوگای زێوە و شاری تەورێز لە ئێران تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ەوە پەنابەر بووە لە ئێران. لە ساڵی ١٩٧٩، پارتی ئاتوری دیموکراتی دامەزراندووە کە بە یەکەمین پارتی ئاشوری دەژمێردرێت کە خەباتی چەکدارانەی لە ساڵی ١٩٨٠ دژ بە ڕژێمی سەددام دەست پێ کردووە.

سرکیس ئاغاجان لە سالی ١٩٩٢ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و لەسەر کۆتەی ئاشورییەکان بە ئەندامی پەرلەمان هەلبژێردراوە و تا سالی ٢٠٠٥ ئەندام پەرلەمان بووە. لە سالی ١٩٩٨ بووەتە بریکاری وەزارەتی داراییوە و لە سالی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٩ وەزیری دارایی و ئابووری کابینەکانی چوارەم و پێنجەمی حکومەتی کوردستانی عێراق بووە. لە ھەمان کاتدا لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦ جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی ھەرێم جاریکی‌تر پلەی وەزیری دارایی پێ سپێدرا. لە ساڵی ٢٠٠٦ داوای ئۆتۆنۆمی بۆ کلدان سریان ئاشورییەکانی کرد و توانی ئەم مافە لە ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان جێگیر بکات. لە ساڵی ٢٠٠٥ کەناڵی ئاسمانی عشتاری دامەزراندووە.

بەرزترین وسامی پێ بەخشراوە لەلایەن قەداسەتی پاپای ڤاتیکان و باتریارکەکانی کەنیسەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاشوری و ڕۆژھەڵاتی کۆن و سریانی ئەرتودوکس لە سووریا و باتریارکی انتاکیە لە لوبنان و پاپا شنودەی سەروکی کلیسای قبتییەکان لە میسر و سەروکی ئەسقوفەکانی ئورشەلیم و باتریارکی ئەرمەنییەکان لە ئەرمەنستان.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ http://www.ankawa.com/forum/index.php/topic,50360.0.html