ساڵەکەم لە عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساڵەکەم لە عێراق
چەشنیاداشت
دانەرپۆل برێمەر
بڵاوکەرەوەSimon & Schuster
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦

ساڵەکەم لە عێراق: خەبات بۆ بنیاتنانی داھاتوویەکی بەھیوا (بە ئینگلیزی: My Year in Iraq: The Struggle to Build a Future of Hope) بیرەوەرییەکی باڵیۆز پۆڵ بریمەر، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانیی. لە ٩ی کانوون دووەمی ٢٠٠٦ لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و ماوەی نێوان مانگی ئایاری ٢٠٠٣ تا تەممووزی ٢٠٠٤ دەگرێتەوە،[١] بریمەر خوێنەران بە ململانێی خۆی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراقدا دەبات بۆ بنیاتنانی دامەزراوە دیموکراسییەکان. ھەروەھا باس لە دانوستانەکان دەکات لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق بۆ نووسینی دەستوورێکی کاتیی بە گەرەنتی بۆ مافەکانی ئافرەت و کەمینەکان. بریمەر باس لە کارەکانی دەکات لەگەڵ سیاسەتوانەکانی عێراق بۆ بنیاتنانی حکوومەتێکی بەرپرسیار و نوێنەر لە ھەمان کاتدا ڕووبەڕووبوونەوەی کەشێکی جیابوونەوەیی و بێمتمانەیی لەنێوان سیاسەتوانانی عێراق. عەرەبە شیعەکان کە زۆرینە سەرکوتکراوی وڵاتەکە بوون لەمێژەوە، متمانەیان بە کەمینە عەرەبییە سوننەکان نەدەکرد کە چەندین سەدە دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو. کوردە عێراقییەکانیش لە لێواری جیابوونەوەدا بوون کاتێک بریمەر گەیشتە عێراق. ناچار بوو ئەو سوننانە بدۆزێتەوە کە ئامادەن بەشداری لە سیستمی سیاسی نوێدا بکەن.[٢]

پەرتووکەکە خوێنەران لە شاری نەجەفەوە دەگوازێتەوە بۆ بەغدای سووتاو و بێ یاسا؛ لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کۆشکی سپییەوە تا ئەڵقەی ئەلیکترۆنی پێنتاگۆن.

پەرتووکەکە باس لەو ھاوپەیمانییە دەکات کە سوپای سەددامی ھەڵوەشاندەوە، کە ھێزێکی ناھاوسەنگە و لەو سەربازە شیعانە پێکھاتبوون کە لەژێر دەستی ئەفسەرانی سوننەدا بوون. سەربازەکان ڕایانکرد و ڕەتیانکردەوە بەرگری لە ڕژێمی سەددام بکەن.

لەم پەرتووکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ ورووژێنراون لەوانە گرتنی سەددام حسێن و شەڕی فەلووجە و قەیرانی موقتەدا سەدر.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Paul Bremer, L. (2006-01-09). My Year in Iraq: The Struggle to Build a Future of Hope. ISBN 9780743289078.
  2. ^ "My Year in Iraq: The Struggle to Build a Future of Hope". www.meforum.org/.
  3. ^ "My Year in Iraq: The Struggle to Build a Future of Hope". books.simonandschuster.com/.