زنجیرەی بژیو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
زنجیرەی خۆراک، لە دەریاچەیەک لە سوید، هەڵۆی ماسیخۆر لە سەرووی زنجیرە و مەیگوو لە بنی ئەم زنجیرەدایە.

پێکەوەبەسراوی خۆراک لە گیانداراندا لە ئاڵقەکانی زنجیرێک دەچێ کە بە زنجیرەی بژیو، یان زنجیرەی خۆراک دەناسرێت.
هەموو گیاندارێک بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی، پێویستی بە وزەیە. بۆ وێنە ڕوەکەکان وزەی تیشکی خۆر دەگرن، بڕێ لە گیانەوەران بەم گیایانە دەژین و بڕێ تریان گیانەوەرانی تر دەخۆن. زنجیرەی خۆراکی بریتییە لە:
ڕیز بەستنی گیاندارانی کۆمەڵگایەک، بۆ خواردنی یەکتر.
هەر زنجیرەیەکی خۆراکی، سەرچاوەیەکی وزەی هەیە، کە لە زۆربەیاندا، تیشکی هەتاوە[١].
لە زنجیرەی خۆراکدا، وزە لە ئاڵقەیەک دەگوازرێتەوە بۆ ئاڵقەیەکی تر. لەم زنجیرەدا هەر گیاندارێک ، دەبێتە خۆراکی گیاندارێکی تر. یەکەمین ئاڵقەی زنجیرەی خۆراک، ڕوەکە کە بژیوی ئاڵقەکانی دوایی ، واتە گۆشتخۆران و ڕوەکخۆران، دابین دەکا و ئاڵقەکانی کۆتایی، بە شیکەران (تاقمێک بەکتریا و ترشێنەر) دوایی دێت[٢].

ئاستەکانی خۆراک[دەستکاری]

ئاڵتۆن1927 لە یەکەمین کەسانێ بوو کە بیرۆکەی زنجیرەی خۆراکی لە ژینگەناسیدا هێنایە ئارا و بە چڕ و پڕی لێی کۆڵیەوە. ئاڵتۆن تێگەیشت کە زۆربەی زنجیرەکان چوار یا پێنج ئاڵقەیان هەیە؛ بۆ وێنە زنجیرە خۆراکی کاج- شەتە - جاڵجاڵووکە - چۆلەکە پەرچە - شەهێن ، هەروەها تێگەیشت کە ئەم زنجیرانە نە بەشێوەی یەکەیەکی خۆراکی ، بەڵکوو بەشێوەی تۆڕێکی خۆراکی پێکەوە بەسراونەتەوە.
خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوە بوو کە هەموو ئەم زنجیرانە بە شێوەی هێڵێکی ڕاست لە ڕاوچییەوە بۆ گیاخۆر، بە ڕوەک کۆتایی ناهات. بڕێجار باری نائاسایی تێدەکەوت ؛ ئەگەرچی سمۆرەی سوور و سمۆرەی جەمسەری هەر دوو گیاخۆرن، بەڵام لە نەبوونی خۆراکدا، بەچکە کەروێشکەکان دەخۆن. لە هەر تۆڕێکی خۆراکدا چەندین ئاستی خۆراکی دیارە:

  • بەرهەمهێن = ڕوەکە شینەکان= یەکەمین ئاستی خۆراک[٣]
  • بەکارهێنی یەکەم: ئەو گیاندارانەی ڕوەکەکان دەخۆن. ئەمانە بە گیاخۆریش دەناسرێن.
  • بەکارهێنی دووەم:ئەو گیاندارانەی بەکارهێنەرانی یەکەم دەخۆن، ئەمانە گۆشتخۆر و هەمەشتخۆرن.
  • بەکارهێنی سێهەم: ئەم گیاندارانە، بەکارهینەرانی دووەم دەخۆن.
  • بەکارهێنی چوارەم:ئەم گیاندارانە، بەکارهینەرانی سێهەم دەخۆن[٤].

هیرەمی وزە[دەستکاری]

هیرەمی وزە، باشترین جۆری نیشاندانی چۆنیەتی کارکردنی سیستەمێکی ژینگەییە. لە ژێر تیشکی بنەمای دووهەمی تێرمۆدینامیک، وزە لە هەر ئاستێکی خۆراکدا لەچاو ئاستی خۆراکی دوای خۆی، زۆرترە. بۆ وێنە ڕوەکێک kj 1000 وزەی هەیە، کە لەچاو ئاستی دوایی خۆی، واتە کوللە کە 10 kjیە، زۆرترە.[٥]


تۆڕی خۆراک[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]