مەیگوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی گیانداری مەیگوو

مەیگوو، ئەنگوش، کێچی دەریا (بە ئینگلیزی: Shrimp) قرژاڵۆکەیەکی دە پێیە لە تیرەی ڕەقپێستان، بە چنگاڵی درێژی دڕکاوییەوە[١]

مەیگوو جۆرێک ڕەقپێستی ئاوژییە کە لە زۆربەی ئاوەکانی جیھاندا دەژی (ھەم ئاوی شیرین و ھەم ئاوی سوێر)، مەیگوو سەرچاوەیەکی باشی خۆراکە بۆ گیاندارانی ئاوژی، ئەم ڕەقپێستانە دەتوانن بەرەو دوا مەلە بکەن، لە ناوچە پیسەکاندا، لە بەرامبەر ژار و پیسیدا خۆڕاگرن، مەیگوو یەکێک لە سەرچاوەکانی خۆراکی مرۆڤە، وەک دیکەی خۆراکە دەریایییەکان تژی لە کالسیۆم، یۆد و پرۆتینە، دڵی مەیگوو لە سەریدایە.[٢]

ھەروەھا مەیگوو ئاژەڵێکی دەریایی بەناوبانگە کە زیاتر لە ٢٠٠٠ جۆر لە جیھاندا ھەیە، ھەروەھا جەمبەری جۆرێکی ترە لەگەڵ مەیگوو لە یەک خێزانن، بەڵام لە شێوەدا جیاوازن. مەیگوو قەبارەی جیاوازی ھەیە لەنێوان ٢ بۆ ٢٥ سم، جۆری گەورەش زیاتر لە ڕووی ئابوورییەوە لەبەرچاو دەگیرێ و لەلایەن مرۆڤەوە دەکڕدرێتەوە، مەیگوو یەکێکە لە خۆشترین چێشتەکان لە چێشتخانەکانی خواردنی دەریایی، و بە تایبەتی بە تۆڕی ڕاوە ماسی دەکرێت.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]