وەرزەکانی ساڵ
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
وەرزەکانی ساڵ، یان کاتەکانییان، دابەشکردنی ساڵە بە پێی کەش و ھەوا، و لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا ساڵ دابەش دەبێت بۆ چوار وەرز کە ئەمانە؛ بەھار، ھاوین، پایز و زستان، لە ناوچە کەمەرییەکان تەنھا دوو وەرز ھەیە ئەوانیش وەرزی باراناوی وەرزی ووشک.
ھۆکاری دروستبوونی وەرزەکان ئەگەڕیتەوە بۆ لاری تەوەری زەوی لە کاتی خولانەوەییدا بە دەوری خۆردا، گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر بۆ یەک جێگا دەگۆڕێت لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، ئەمەش جیاوازی پلەی گەرما و کەش و ھەوا دروست دەکات لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر.
وەرزەکان پێچەوانە دەبنەوە لە نێوان دوو نیوەگۆی زەوییدا، بۆ نموونە ئەو کاتەی ھاوینە لە نیوەگۆی باکوور، لە نیوەگۆی باشوور زستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نیوەگۆی باکوور لارترە بۆ خۆر تا نیوەگۆی باشوور.
| وەرزەکانی ساڵ | |||
| بەهار | ھاوین | پایز | زستان |