خولی تۆپی پێی ئیسپانیا
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بەلالیگا لە ٢٠ یانە کە بەشدارن لە خوولەکە ئەو پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمینجار لەساڵی ١٩٢٩ز بوو کەیانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خوولەکە ، ئەم خوولە لەلایەن یەکێتی تۆپیپێ ئیسپانی یەوە بەڕێوە دەچێت تا ئێستا نزیکەی ٨٠ جار ئەم خوولە بەڕێوە چووە وێڕای سێ وەرز وەستان بەهۆی جەنگەوە ، یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار ئەم پاڵەوانیەتیەی بەرزکردۆتەوە کە ٣١ جارە وە یاریزان تێلمۆ زارا بەتۆمارکردنی ٢٥١ گۆل لەکۆی ٢٧٧ یاریدا بە گۆلکاری مێژوویی پاڵەوانیەتیەکە دادەنرێت
پێرست |
زانیاری لەسەر خوولەکە [دەستکاری]
سەرژمێری خوول [دەستکاری]
- بۆیەکەمینجار خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچوو
- بۆیەکەمینجار یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خوولەکە کە لەساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچووبوو
- یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار پاڵەوانیەتیەکەی بردۆتەوە کە ٣١ جارە
- تێلمۆ زارابەتۆمارکردنی ٢٥١ گۆل لەکۆی ٢٧٧ یاریدا بە گۆلکاری مێژوویی پاڵەوانیەتیەکە دادەنرێت
ئەویانانەی بوونە پاڵەوانی خوولەکە [دەستکاری]
تا ئێستا ٩ یانە توانیویانە جامی خوولەکە بەرز بکەنەوە کە ئەوانیش :





ڕیال مەدرید ٣١ جار


یانەی بەرشەلۆنە ٢١ جار
ئەتلەتیکۆ مەدرید ٩ جار
ئەتلەتیکۆ بیلباو ٨ جار
یانەی ڤالەنسیا ٦ جار
ڕیال سۆسیداد ٢ جار
دێپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا ١ جار
ڕیال بێتیس ١ جار
یانەی سیڤیلا ١ جار
ئەو دە یاریزانەی کە زۆرترین گۆلیان لە لالیگا هەیە [دەستکاری]
| ناوی یاریزان | ژماری گۆل | وەرزی یاریکردنی لەلالیگا |
|---|---|---|
| تێلمۆ زارا ئیسپانی | ٢٥١ | ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٥ |
| هۆگۆ شانشێز | ٢٣٤ | ١٩٨١ بۆ ١٩٩٤ |
| ڕاول گۆنزالس | ٢٢٨ | ١٩٩٤ بۆ ٢٠١٠ |
| ئەلفرێدۆ دیستیڤانۆ | ٢٢٧ | ١٩٥٣ بۆ ١٩٦٦ |
| سیزار ڕۆدیگز | ٢٢٦ | ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٥ |
| کوینی | ٢١٩ | ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٧ |
| پاهینۆ | ٢١٠ | ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٦ |
| ئیدمیندۆ سوارێز | ١٩٥ | ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٠ |
| کارلۆس سانتلیۆنس | ١٨٦ | ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٨ |
| خوان ئەرزا | ١٨٢ | ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٩ |
سەرجەم پاڵەوانانی خول بەپێی وەرزەکان [دەستکاری]
میدیاکان [دەستکاری]
ئەو کەناڵانەی یاریەکانی خوولەکە دەگوازنەوە:
- Canal+
- GolT
- laSexta
- کەناڵی جەزیرەی وەرزشی (قەتەڕی)
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ماڵپەڕی یەکێتی تۆپیپێ ئیسپانی
- ماڵپەڕی خولی ئیسپانیا
- پەڕەی فەرمی لالیگا لە فەیس بووک
- پەڕەی فەرمی لالیگا لە توویتەر
|
|||||