حوسێن شێربەگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حوسێن شێربەگی
لەدایکبوون١٩٥١
بۆکان، کوردستان
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس، وەرگێڕ
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانشاربەدەر

حوسێن شێربەگی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

حوسێن شێربەگی ساڵی ١٩٥١ لە شاری بۆکان لە دایک بووە و ھەر لەوێ نراوەتە بەر خوێندن. لە قوتابخانەی ئەبوو عەلی سینای ئەوکات سەرەتایی خوێندووە و دواناوەندیشی لە کۆرشی کەبیر تەواو کردووە. دواتر دانشسەرای چوار ساڵەی مامۆستایەتی خوێندووە. پاشان بووەتە مامۆستای قوتابخانەکانی شاری بۆکان و ساڵی ١٣٨٥ی ھەتاوی (٢٠٠٦ی زایینی) خانەنشین کراوە. لە ساڵی ٢٠٠٨وە تا ئێستاش بەرپرسی کتێبخانەی گشتیی مامۆستایانە و سەرقاڵی خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەی وتار و کتێب و دانانی کارگەی چیرۆک و نووسینە.[١][٢]

نووسین[دەستکاری]

حوسێن شێربەگی ھەر لە منداڵییەوە گوێی لەو چیرۆک و حیکایەتانە ڕاگرتووە کە باوکی گێڕاونییەتەوە و لە پۆلەکانی سەرەتاییشەوە دەستی بە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤار کردووە. ساڵی ١٩٦٦ لە ناوەندی، مامۆستایەکی خۆی (ڕەشید ئازادیخا) ھانی داوە کە بنووسێ و ساڵی ١٩٦٧–١٩٦٨ چەند چیرۆکی کوردی بۆ ڕادیۆ کوردیی کرماشان ناردووە. سالی ١٩٦٩ لە کێبەرکێیەکی چیرۆک نووسی لە گۆڤاری جەواناندا پلەی وەدەست ھێناوە. پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستی کردووە بە کوردی نووسین و بڵاو کردنەوەی بەرھەم بە زمانی خۆی؛ ھەروەھا پەرەی بە کوردی خوێندنەوکەیشی داوە. ساڵی ١٩٩٨یش شاربەدەری چاپ کردووە. شێربەگی زۆر بەرھەمی بڵاو نەبۆوەی ھەیە و لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانیش چالاکی نواندووە.[٣]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

شێربەگی جگە لە نووسین و بڵاوکردنەوەی وتار لە زۆربەی بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان، تا ئێستا ئەو بەرھەمانەی چاپ و بڵاو کردوونەتەوە:

  1. شاربەدەر[٤] (ڕۆمان)- ١٩٩٨
  2. دۆنادۆن[٥] (کۆچیرۆک) - ٢٠٠٢
  3. چیرۆکی نوێ، ئینسانی ڕێبازی نوێ (تیۆری ڕۆمان)[٦] (وەرگێڕان/ نووسەر ئالان ڕۆب گریێ) - ٢٠٠٢
  4. دایە، باوە، کتێبم بۆ بخوێننەوە[٧] (وەرگێڕانی چەند چیرێک و ئەفسانەی وڵاتانی ئاسیا و ئەقیانووسیا) ٢٠٠٦
  5. سێ سەعات و بیست و دوو دەقیقەی بەرەبەیان[٨](وەرگێڕان، کۆچیرۆک/ نووسەر: ئەحمەد شاملوو) - ٢٠٠٦
  6. چریکەی چیرۆکی فارسی[٩] (وەرگێڕان، لێدوان و وتار/ نووسەر: یووسف عەلیخانی) ٢٠٠٣
  7. ئاوازی کریسمەس (وەرگێڕان/ نووسەر: چارڵز دیکینز) - ٢٠١٨
  8. وێستگەکانی من (کۆوتار و وەرگێڕان و بیرەوەری)-٢٠١٨
  9. دەچمە سەر ناڵەشکێنە
  10. ھەوارچی ھەواری ھاوار
  11. ڕێبوارەکان و ھەڵۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ لەگەڵ شێربەگی و ڕۆماندا، وتووێژی ئەمیر عەبدوڵڵازادە لەگەڵ حوسێن شێربەگی، ماھنامە اجتماعی و فرھنگی بووکان، ژمارە ١٥، لاپەڕەی ٤٤ تا ٤٨، خاکەلێوەی ٢٠١٨
  2. ^ «حسین شیربیگی» نویسندەای در بھشت زمینی (بە کوردی: حوسێن شێربەگی نووسەرێک لە بەحەشتی سەرزەویدا)، ڕزگار (محمد) باوردی مقدم؛ سایتی زریان: http://ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=20849 ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بەرنامەی ئەزموونی ژیان، کورد کاناڵ، ئومید قادری ئەقدەم
  4. ^ شاربەدەر، شێربەگی، حوسێن. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان ١٩٩٨
  5. ^ دۆنادۆن، شێربەگی، حوسێن. بڵاوکەرەوە عابد، تاران ٢٠٠٢
  6. ^ چیرۆکی نوێ، ئینسانی ڕێبازی نوێ، شێربەگی، حوسێن (وەرگێڕ). بڵاوکەرەوە وەرگێڕ، بۆکان٢٠٠٢
  7. ^ دایە، باوە، کتێبم بۆ بخوێننەوە، حوسێن شێربەگی. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان ٢٠٠٦
  8. ^ سێ سەعات و بیست و دوو دەقیقەی بەرەبەیان، شێربەگی، حوسێن (وەرگێڕ)، شاملوو، ئەحمەد (نووسەر)، بڵاوکەرەوە ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٦
  9. ^ چریکەی چیرۆکی فارسی، شێربەگی، حوسێن (وەرگێڕ)، عەلیخانی، یووسف (نووسەر)، ٢٠٠٣