جەک نیکڵسۆن
| جەک نیکڵسۆن | |
|---|---|
| لەدایکبوون | جان جۆزێف نیکڵسۆن 1937 نیۆیۆرک |
| نیشتەجێی | ئەمەریکا |
| نەتەوە | ئەمەریکا |
| پیشە | ئەکتەر |
| ناسراو بە هۆی | دەوری لە فیلمی شاینینگ |
| خەڵاتەکان | ئاکادمی ئاوارد |
جان جۆزێف نیکڵسۆن ، ناسیاو بە جەک نیکڵسۆن، ئەکتەر، دەرھێنەر و سیناریۆنووسی بەناوبانگی ئەمریکی، لەدایکبووی ١٩٣٧ زایینی کە بۆ شێوە کردنی سەرکەوتووی کەساییەتیە تووڕەکان، ناوبانگی جیھانی ھەیە.
نیکڵسۆن ١٢جار پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد بووە و ٣جار خەڵاتەکەی بردوەتەوە؛ ٢دانە بۆ باشترین ئەکتەر و ١دانە بۆ باشترین ئەکتەری پشتیوان. جەک یەکێک لەو تەنیا دوو کەسەی بوو کە لە ساڵانی ١٩٦٠بەم لاوە لە کاتێکدا بۆ ھەردوو خەڵاتی باشترین ئەکتەر و باشترین ئەکتەری پشتیوان پاڵێوراو بووھ؛ ئەوی تر مایکەل کەین بووە. نیکڵسۆن ٧جار بووتە خاوەن خەڵاتی گۆڵدێن گڵۆب و خەڵاتی شانازی سەنتەری کێنێدی وەر گرتووە لە ساڵی ٢٠٠١دا. لە ١٩٩٤دا بووە یەکێک لە لاوترین ئەکتەرەکانی ھەڵبژاردراوی American Film Institute بۆ گرتنی خەڵاتی تەرخانی تەمەن.
چەن دانە لە فیلمە سەرنجڕاکێشەکانی ئەمانەن :
- Easy Rider
- Five Easy Pieces
- Chinatown
- One Flew Over the Cuckoo's Nest
- The Passenger
- The Shining
- Terms of Endearment
- Batman ، A Few Good Men
- As Good as It Gets
- About Schmidt
- Something's Gotta Give
- The Departed
ناوەرۆک |
[دەستکاری] سەردەمەکانی ژیان
[دەستکاری] ژیانی پێشوو
نیکڵسۆن لە مەنھەتەنی نیۆیۆرکدا لە دایکبوو. دایکی کچێکی ڕیکلامدەر بوو بە ناوی جوون فرانچێس نیکڵسۆن (June Frances Nicholson)؛ جوون ٦مانگ پێش دنیا ھاتنی جەک، شووی کرد بە پیاوێکی ئیتاڵی-ئەمریکی وەک خۆی ڕیکلامدەر بە ناوی دۆناڵد فۆرچیلۆ (Donald Furcillo). ئەگەرچی ئەو پیاوە بڕیاری وەرگرتنی مناڵەکەی دابوو بەڵام دایکی جوون پێی خۆش بوو مناڵاکە لای خۆی ڕاگرێ.
نووسەری ژیاننامەی نیکڵسۆن بە ناوی پاتریک مەکگیلیگان (Patrick McGilligan) لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو کابرایەی وا بەڕێوبەری کاروباری جوون نیکڵسۆن وەک مەنەیجەر بووە باوکی مناڵەکەیە. بیر و ڕاکان سەبارەت بەوە جیاوازن ، بەڵام خۆی جەک نیکڵسۆن زۆر ئەوەی لا گرینگ نیە و بە شوێنی نەکەوتە تەنانەت ڕێگەی نەداوە بە تاقیکردنەوەی خوێن ڕەگەزەکەی بدۆزرێتەوە. دایکی خۆی بە ئیرلەندی، ئاڵمانی، ھۆلەندی دەزانی بەڵام لە کۆتاییدا ئەو بنەماڵە خۆیان بە ئیرلەندی دەناساند.
نیکڵسۆن لای داپیری گەورە بوو. وای دەزانی ئەوە دایکی و بە دایکی ڕاستقینەی خۆی وای دەزانی خۆشکیەتی. تاکوو لە ١٩٧٤دا ڕۆژنامەنووسێک دوای لێ کۆڵینەوە ڕاستەکەی دەرخست. ھەڵبەت ئەو کاتە ھەردوو داپیر و دایکی مردبوون. نیکڵسۆن سەبارەت بە کەسایەتی باوکی دەڵی: "تاکە دایک و داپیرم دەیانزانی کێە باوکم، ئەوانیش ئیتر بە کەس ناتوانن بڵێن."
نیکڵسۆن لە نیو جێرسی گەورە بوو. لەسەر بڕوا کاتۆلیکەکی دایکی. لە ناوەندی بە دەڵخەک پۆلەکەیان دەناسی. لە شانۆی قۆتابخانە چەن خەڵاتی گرت کە بە شانازیەکانی خۆی دەزانێت تا ئێستا.
[دەستکاری] ئەکتەری پێشوو
کاتی ھاتنی بۆ ھۆڵیوود پیشەکەی زۆر سووک و ورد بوو. کاتێ پێشنیاری پیشەیەکی نەختێ باشتریان پێدا لەبەر ھیوای بوون بە ئەکتەر ڕەدی کردەوە. لە کۆتایی ساڵانی ٥٠ و ساڵانی دەستپێکی ٦٠ سەرقاڵی چەن کاری کەم بایەخ بوو. دەگەل چەن دەرھێنەر یەکتریان ناسی.
[دەستکاری] بەرەو پێشکەوتن
دوای ئەوەی نیکڵسۆن خۆی ناساند و بەھرەمەندیەکانی خۆی پیشان کاربەدەستان دا، لە چەن شوێن لە پشت کامێراش کاری کرد. لە نووسینی سیناریۆ و دەرھێنان. بە کایە لە فیلمی (Easy Rider) لە دەرھێنانی دێنیس ھووپێر لە دەوری پارێزەرێکی ھەمیشە سەرخۆش یەکەم پاڵێوراوی ئۆسکاری بۆ خەڵات ھێنا. لە ساڵی ١٩٧٠ بوو بە پاڵێوراوی باشترین ئەکتەر بۆ نواندنی نەخشێکی لەخۆدەرھێناو لە فیلمی (Five Easy Pieces) کە وتە بەناوبانگەکەی سەبارەت بە ساڵاتی مریشکی تێدایە سەبارەت بە وەدەست ھێنانی ئەوەی ئەتەوێ. ھەر لەو ساڵەدا لە فیلمی (On A Clear Day You Can See Forever) وە دەر کەوت.
ئەو فیلمانەی دی نیکڵسۆن وا سەرنج ڕا دەکێشن، دوایین وردەکارییەکان (The Last Detail) لە ساڵی ١٩٧٣ کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە میھرەجانی فیلمی کەن وەرگرت بۆی و ھەروەھا پاڵێوراوی باشترین ئەکتەری دەوری سەرەکی ئۆسکار. فیلمی گەڕەکی چینیەکان (Chinatown) لە دەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکی (Roman Polanski) لە ١٩٧٤دا.
[دەستکاری] نوێنەرایەتی ئەمریکا
نیکڵسۆن یەکەمین خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکاری بۆ نەخشاندنی دەوری ڕاندڵ پی مۆڕفی لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest) وەر گرت لە ساڵی ١٩٧٥دا. دوای ئەوە بوو کە درێژەی دا بە بینینی دەوری سەیر لە فیلمەکاندا دوایین دەوڵەمەند(The Last Tycoon) بەرامبەر بە ڕابێرت دێنیرۆ دەورێکی چکۆلەی بینی. لە فیلمی (The Missouri Breaks) کایەی کرد بە دەورێکی چکۆلە تەنھا بۆ ئەوەی دەگەڵ مارلۆن بڕاندۆ ھاوکایە بێت.
ئەگەرچی سەرنجی ئاکادمی ئاوارد ڕانەکێشرا بۆ فیلمی درەوشانەوە(The Shining) لە دەرھێنانی ستەنلی کووبریک (Stanley Kubrick) لە ساڵی ١٩٨٠دا ، بەڵام ئەوە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی نیکڵسۆن بوو. بۆ کایە لە فیلمی (Terms of Endearment) لە ساڵی ١٩٨٣دا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پشتیوانی ئاکادمی ئاواردی وەرگرت. نیکڵسۆن بە دەور بینین لەو فیلمانە لە ساڵانی ٨٠ بەردەوام بوو :
- (The Postman Always Rings Twice ) لە ساڵی ١٩٨١
- (Reds) لە ساڵی ١٩٨١دا
- (Prizzi's Honor) لە ١٩٨٥دا
- (The Witches of Eastwick) لە ساڵی ١٩٨٧
- (Ironweed ) لە ساڵی ١٩٨٧
لە ١٩٨٩دا نیکڵسۆن لە فیلمی بەتمەن (Batman) لە دەوری نەخۆشی پیاوکوژی ئاڵۆزاو بە ناوی جۆکێر (The Joker) کایەی کرد. فیلمەکە لە ئابووریدا سەرکەوتوو بوو ئەوەندەی ٦٠ملیۆن دۆلاری بۆ نیکڵسۆن تێدا بوو. پلان داندرا لە ساڵی ١٩٩٩دا نیکڵسۆن لە بەشی پەنجەمی بەتمەن بەناوی بەتمەنی سەرکەوتوو (Batman Triumphant) دەور ببینێت. بەڵام بە ھۆیێکی نادیار ھەڵوەشێندراوە پلانەکە. ئێستا جەک نیکڵسۆن تاکە زیندوی ئەو کەسانەیە وا لە فیلمەکانی بەتمەندا دەوری جۆکێریان دیوە. سێزار ڕۆمێرۆ لە زنجیرەی بەتمەن لە تیڤیدا بەشدار بوو لە ١٩٩٤دا مرد. ھەروەھا ھێز لێجێر(Heath Ledger) ئەو ئەکتەرەی لە فیلمی (The Dark Knight) دەوری جۆکێری بوو ھەر لە ٢٠٠٨دا مرد.
بۆ بینینی دەور لە فیلمی ئەو تاکە چەن پیاوە چاکە (A Few Good Men ) لە ساڵی ١٩٩٢دا پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد بوو دیسان. لەو فیلمەدایە کە لە دیمەنێکی دادگادا ئەو وتە بەناو بانگەی دەڵێ: "تو ناتوانی لە ڕاستی تێ بگەی".
نیکڵسۆن لە ساڵی ١٩٩٧دا بە بینینی دەور لە فیلمی ھەر ئەوەندە باش کە دێتە پێش (As Good as It Gets) دیسان بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد . ھاوکایەکەی نیکڵسۆن لەو فیلمەدا لە دەوری پێشخزمەتێکی ڕستووران ، ھەروەھا بووە بەرندەی باشترین ئەکتەری ژنی ئاکادمی ئاوارد.
لە ساڵی ٢٠٠١دا نیکڵسۆن بووە یەکەمین بەرندەی خەڵاتی ستانیسلاڤسکی لە میھرەجانی نێو دەوڵەتی مۆسکۆدا.
نیکڵسۆن خۆشی لە یاری بەسکتباڵ دێت و ئەو جۆرەی خۆی باسی کردە لە تەواوی تەمەنیدا مەنچستەر یۆنایتێدی خۆش ویستووە.
[دەستکاری] ئەو ساڵانەی دوایی
لە فیلمی سەبارەت بە شمیت(About Schmidt) لە ساڵی ٢٠٠٢دا نیکڵسۆن نەخشی پیاوێک بە تەمەنی ھیلاک لە ژیان دەگێڕی کە ژیانی پاش مردنی ژنەکەی سەرانسەر گۆڕاوە. بۆ ئەو دەورە بووە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد. لە فیلمێکی کۆمێدیدا بە ناوی بەڕێوبەری تووڕەیی (Anger Management) لە دەوری دووکتەرێکی دەروونناس بەرامبەر بە لاوێکی خراپبەخت بە کایەی ئادام سەندلێر کایە دەکا. لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە فیلمی شتێک ھەر دەگاتە بەرەوە (Something's Gotta Give) لە دەوری پیرەپیاوێکی ژنباز کایە دەکا کە گیرۆدەی دایکی کچدۆستی ئەبێ کە دایانا کیتۆن(Diane Keaton) کایەی دەکا. لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە فیلمێک لە دەرھێنانی مارتین سکۆرسیزی کایە دەکات کە فیلمە ئەبێنتە برندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم؛ لەو فیلمەدا نیکڵسۆن دوای چەن ساڵ گڕاوە بۆ بەشی دەورە ڕەشەکانی تاوانباری . لەم فیلمەدا مەت دەیمۆن(Matt Damon) و لیۆناڕدۆ دیکاپێریۆ (Leonardo DiCaprio) کایە دەکەن.
فیلمێکی دی بە ناوی (The Bucket List) دەگەڵ مۆرگان فریمەن (Morgan Freeman ) وەک دوو پیاوی پیری نزیک مردن کە ویستەکانی کۆتاییان پێرست کردوو، دەور ئەبینێت. ئەو فیلمە لە کۆتایی ٢٠٠٧ و سەرەتای ٢٠٠٨دا بەرچاو کەوت.
نیکڵسۆن تا ئەم سەردەمە دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر و مۆدێلی ژن پەیوەندی ڕۆمانسی ھەبووە. بۆ نموونە میشێل فیلیپس (Michelle Phillips)، بێبێ بوێڵ(Bebe Buell)، لارا فلین بۆیڵ(Lara Flynn Boyle). درێژەدارترین پەیوەندی دەگەڵ ئانجێلیکا ھۆستۆن(Anjelica Huston)دا بووە بۆ ماوەی ١٦ساڵ لە نێوان ١٩٧٣تا ١٩٨٩، ئانجێلیکا کچی دەرھێنەر جان ھۆستۆن (John Huston) بوو.
نیکڵسۆن ھاوڕێی نزیکی دەرھێنەری بەناوبانگ ڕۆمان پۆلانسکی بووە و ھەیە. نیکڵسۆن لە ڕووداوەی ناخۆشەکانی ژیانی پۆلانسکیدا ، وەک کۆژرانی ژنەکەی پشتیوانی بووە.
لە چاوپێکەوتنێکی میدیا دا وتی :" من باوەڕم چیدی بە خوا نەماوە بەڵام سەرم سووڕە ئەما کێ کردوویەتی." ھەر ئەو بڕوایەی لە فیلمی (The Bucket List) دا دووبارە کردوەتەوە.
ئەگەرچی نیکڵسۆن لە میدیاکان و ناو جەماوەر زۆر باسی بڕوا سیاسیەکانی ناکات، بەڵام لە ٢٠٠٨دا وتی کە بە درێژەی تەمەنی دیمۆکڕاتی بوو. لە ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٨ پاڵپشتی ھیلاری کلینتۆن بوو.
[دەستکاری] خەڵاتەکانی ئاکادمی ئاوارد
نیکڵسۆن لە ٥ دەساڵان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد پاڵێوراو بوو (ھەم بۆ ئەکتەری دەوری سەرەکی و ھەم بۆ ئەکتەری پشتیوان) : ساڵانی ٦٠، ٧٠، ٨٠، ٩٠ و ساڵانی دوا ٢٠٠٠. ئەو ئەکتەرانەی دی وا ئەو شانازیەیان ھەیە، مایکەل کەین(Michael Caine) و پۆل نیۆمەن(Paul Newman) بوون. نیکڵسۆن سەرجەم ١٢جار پاڵێوراو بوو: ٨جار بۆ باشترین ئەکتەر و ٤جار بۆ باشترین ئەکتەری پشتیوان. ئەو زیاترین جار بووە بە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵات لە مێژووی ئاکادمی ئاوارد. دگەڵ واڵتێر بڕێنان (Walter Brennan) بە گرتنی ٣جار خەڵات پلەی دووھەمیان ھەیە پێکەوە لە گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.
نیکڵسۆن ھەروەھا بۆ ٧جار پێشکەش کەری مەراسیمی خەڵاتدانی ئۆسکار بووە. لە ٧٩ھۆمین مەراسیمدا بە سەرێکی تاشراو ئامادە بوو؛ لەبەر دەور بینین لە فیلمە نوێکەیدا. نیکڵسۆن لە ئاکادمی ئاوارددا خاوەن ڕایە .
| ساڵ | فیلم | خەڵات | بەرندھ |
|---|---|---|---|
| ١٩٦٩ | Easy Rider | Best Actor in a Supporting Role | Gig Young – They Shoot Horses، Don't They? |
| ١٩٧٠ | Five Easy Pieces | Best Actor in a Leading Role | Patton |
| ١٩٧٣ | The Last Detail | Best Actor in a Leading Role | Jack Lemmon – Save the Tiger |
| ١٩٧٤ | Chinatown | Best Actor in a Leading Role | Art Carney – Harry and Tonto |
| ١٩٧٥ | One Flew Over the Cuckoo's Nest | Best Actor in a Leading Role | Jack Nicholson as Randall P. McMurphy |
| ١٩٨١ | Reds | Best Actor in a Supporting Role | Arthur |
| ١٩٨٣ | Terms of Endearment | Best Actor in a Supporting Role | Jack Nicholson as Garrett Breedlove |
| ١٩٨٥ | Prizzi's Honor | Best Actor in a Leading Role | Kiss of the Spider Woman |
| ١٩٨٧ | Ironweed | Best Actor in a Leading Role | Wall Street |
| ١٩٩٢ | A Few Good Men | Best Actor in a Supporting Role | Gene Hackman – Unforgiven |
| ١٩٩٧ | As Good as It Gets | Best Actor in a Leading Role | Jack Nicholson as Melvin Udall |
| ٢٠٠٢ | About Schmidt | Best Actor in a Leading Role | The Pianist |
[دەستکاری] پێرستی فیلمەکان
| ساڵ | فیلم | دەور | خاڵ |
|---|---|---|---|
| ١٩٥٨ | The Cry Baby Killer | Jimmy Wallace | |
| ١٩٦٠ | Too Soon to Love | Buddy | |
| The Wild Ride | Johnny Varron | ||
| The Little Shop of Horrors | Wilbur Force | ||
| Studs Lonigan | Weary Reilly | ||
| ١٩٦٢ | The Broken Land | Will Brocious | |
| ١٩٦٣ | The Terror | French soldier | uncredited - director |
| The Raven | Rexford Bedlo | ||
| ١٩٦٤ | Flight to Fury | Jay Wickham | |
| Ensign Pulver | Dolan | ||
| Back Door to Hell | Burnett | ||
| ١٩٦٥ | Ride in the Whirlwind | Wes | |
| ١٩٦٦ | The Shooting | Billy Spear | |
| ١٩٦٧ | The St. Valentine's Day Massacre | Gino، Hit Man | uncredited |
| Hells Angels on Wheels | Poet | ||
| ١٩٦٨ | Psych-Out | Stoney | |
| ١٩٦٩ | Easy Rider | George Hanson | Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
| ١٩٧٠ | On A Clear Day You Can See Forever | Tad Pringle | |
| The Rebel Rousers | Bunny | ||
| Five Easy Pieces | Robert Eroica Dupea | Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
|
| ١٩٧١ | Carnal Knowledge | Jonathan Fuerst | Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
| A Safe Place | Mitch | ||
| Drive، He Said | Director | ||
| ١٩٧٢ | The King of Marvin Gardens | David Staebler | |
| ١٩٧٣ | The Last Detail | Billy "Bad Ass" Buddusky | BAFTA Award for Best Actor Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
| ١٩٧٤ | Chinatown | J.J. 'Jake' Gittes | BAFTA Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama Nominated - Academy Award for Best Actor |
| ١٩٧٥ | The Fortune | Oscar Sullivan aka Oscar Dix | |
| One Flew over the Cuckoo's Nest | Randle Patrick McMurphy | Academy Award for Best Actor BAFTA Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
|
| The Passenger | David Locke | ||
| Tommy | The Specialist | ||
| ١٩٧٦ | The Missouri Breaks | Tom Logan | |
| The Last Tycoon | Brimmer | ||
| ١٩٧٨ | Goin' South | Henry Lloyd Moon | Also director |
| ١٩٨٠ | The Shining | Jack Torrance | |
| ١٩٨١ | The Postman Always Rings Twice | Frank Chambers | |
| Ragtime | Pirate at beach | uncredited | |
| Reds | Eugene O'Neill | BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
|
| ١٩٨٢ | The Border | Charlie Smith | |
| ١٩٨٣ | Terms of Endearment | Garrett Breedlove | Academy Award for Best Supporting Actor Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
| ١٩٨٥ | Prizzi's Honor | Charley Partanna | Nominated - Academy Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
| ١٩٨٦ | Heartburn | Mark Forman | |
| ١٩٨٧ | The Witches of Eastwick | Daryl Van Horne | |
| Broadcast News | Bill Rorich | ||
| Ironweed | Francis Phelan | Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
|
| ١٩٨٩ | Batman | Joker / Jack Napier | Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
| ١٩٩٠ | The Two Jakes | J.J. 'Jake' Gittes | Also director |
| ١٩٩٢ | Man Trouble | Eugene Earl Axline، aka Harry Bliss | |
| A Few Good Men | Col. Nathan R. Jessep | Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
|
| Hoffa | James R. 'Jimmy' Hoffa | Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama | |
| ١٩٩٤ | Wolf | Will Randall | |
| ١٩٩٥ | The Crossing Guard | Freddy Gale | |
| ١٩٩٦ | Blood and Wine | Alex Gates | |
| The Evening Star | Garrett Breedlove | ||
| Mars Attacks! | President James Dale / Art Land | ||
| ١٩٩٧ | As Good as it Gets | Melvin Udall | Academy Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
| ١٩٩٩ | Golden Globe - Cecil B. DeMille Award | ||
| ٢٠٠١ | The Pledge | Jerry Black | |
| ٢٠٠٢ | About Schmidt | Warren R. Schmidt | Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - BAFTA Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
| ٢٠٠٣ | Anger Management | Dr. Buddy Rydell | |
| Something's Gotta Give | Harry Sanborn | Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy | |
| ٢٠٠٦ | The Departed | Francis 'Frank' Costello | Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
| ٢٠٠٧ | The Bucket List | Edward Cole |