کامێرا
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کـــامــێــرا ( بە ئینگلیزی: Camera بە عەرەبی: الکامیرا یان القمرة ) ئەو ئامێرەیە کە وێنە دەگرێت و تۆماری دەکات. دوو جۆر وێنە گرتن ھەیە ئەوانێش وێنەی وەستاو (فۆتۆگراف) و وێنەی جوڵاو (ڤیدیۆ).
پێرست |
کامێرای مۆبایل و لاپتۆپ [دەستکاری]
- جگە لە ئامێری تایبەتی تایبەت بە کامێرا لە جیھانی ئەمڕۆی پێشکەوتندا مۆبایلیش کامێرایەکی تایبەتی ھەیە جگە لەوەی ھەنێ ھاند مۆبایلیش ھەن کە جووت کامێرایان ھەیە .
- لاپتۆپیش کامێرایەکی ھەیە کە پێی دەڵێن وێب کام بۆ چاتی دەنگ و ڕەنگ پێکدێت .
پکسڵ چیە [دەستکاری]
وەک دەزانن بەرجەستەکردنی وێنەی جێگیر و وێنەی جووڵاو بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێ خاڵ کە بە (پێکسڵ) ناسراوە. تا چەند ژمارەی ئەو پێکسڵانە زیاتر بن ئەوا وێنەکە ڕوونتر و کتومتتر دەردەکەوێت
HD چیە [دەستکاری]
ڕوونترین وێنە یان ڤیدیۆیە بە ڕوونی ١٠٨٠ X ١٩٢٠ پکسڵ
ئەو کۆمپانیایانەی کە بەرھەمەکانی کامێرایان سەرکەوتووە [دەستکاری]
- کانوون
- سامسۆنگ
- نیکۆن
- سۆنی