جاک نیکڵسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جاک نیکڵسۆنەوە ڕەوانە کراوە)
جاک نیکڵسن

Jack Nicholson
نیکڵسن لە ٢٠٠١
لەدایکبوون
جۆن جۆزێف نیکڵسن

(١٩٣٧-٠٤-٢٢) ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٦ ساڵ)
نێتون سیتی، نیو جێرسی، ئەمریکا
پیشە
  • ئەکتەر
  • دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٥٣–٢٠١٠
حیزبی سیاسیدیموکراتی
ھاوسەرساندرا نایت (ھاوسەرگیری ١٩٦٢؛ ١٩٦٨)
یار
  • ئەنجێلیکا ھەستن (١٩٧٣–١٩٩٠)
  • ڕێبێکا برۆسارد (١٩٨٩–١٩٩٤)
  • لارا فین بۆیڵ (١٩٩٩–٢٠٠٤)
مناڵ(ەکان)٥

جۆن جۆزێف 'جاک' نیکڵسن (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧) ئەکتەر و دەرھێنەری پێشووی ئەمریکییە کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ کاری تێدا کردووە. ناسراوە بە ڕۆڵە سەرەکی و پاڵشپشتەکان، کە لە نێوانیاندا کۆمێدی، ڕۆمانسی، و دوژمنی سوپەرھیرۆکانی کۆمیکەکان و کەسایەتییە شەڕەنگێزەکان دەگرێتەوە. لە زۆربەری فیلمەکانیدا، ڕۆڵی کەسە «دوورەپەرێز و دەربەدەرە ساردۆنییەکەی گێڕاوە»، کەسێک کە ڕووبەڕووی سترەکچەری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە.[١]

نیکڵسن یەکێکە لە خاوەنەکانی زۆرتر پاڵێوراوترین ئەکتەری نێر لە مێژووی ئۆسکاردا بە ١٢ پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکە. دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بردووەتەوە بۆ فیلمەکانی One Flew Over the Cukoo's Nest (١٩٧٥) و As Good As It Gets (١٩٩٧)، و خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی Terms of Endearment (١٩٨٣). ئەو یەکێکە لەو سێ ئەکتەرە نێرانەی کە سێ خەڵاتێ ئۆسکاریان بردووە، و یەکێکە لەو دوو ئەکتەرانەی کە لە ھەموو دەیەیەکدا بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورابن لە ١٩٦٠کان بۆ ٢٠٠٠کان. شەش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردووەتەوە و لە ٢٠٠١دا Kennedy Center Honorی پێبەخشرا. لە ١٩٩٤، لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا، بووە یەکێک لەو گەنجترین ئەکتەرانەی خەڵاتی AFI Life Achievementیان پێبەخشرابێت.

نیکڵسن پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ زۆر کەسی بەناوبانگدا ھەبووە، وەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنجێلیکا ھەستن و ڕێبێکا برۆسارد، و لە ١٩٦٢ تا ١٩٦٨ لەگەڵ ساندرا نایت ھاوسەر بوون. پێنج منداڵی ھەیە: یەکێک لە سانرا؛ دوو لە ڕێبێکا، و یەکی دانەیەکیش لە سوزان ئانسپاچ و وینی ھۆڵمان.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

نیکڵسن لە ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧ لە نێپتون سیتی، نوی جێرسی لەدایکبووە،[٢][٣][٤] کوڕی خانمە سەماکەر جون فرانسس نیکڵسن (ناسراو بە ناوی جون نیکلسن؛ ١٩١٨–١٩٦٣).[٥][٦] دایکی نیکڵسن بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی، بەریتانی، ئەڵمانی و وێڵشی بووە. لە ١٩٦٣، دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ شۆمانی ئیتالی-ئەمریکی دۆناڵد فورکیلۆ (ناوی سەر ستەیج دۆناڵد ڕۆز) و دواتر زانی کە ھاوسەری کەسێکی ترە.[٧]:8[٨] ژیاننامەنوس پاتریک مەکگییلیگان لە کتێبەکەی بەناوی ژیانی جاکئاماژەی بەوە کردووە کە لەوانەیە ئێدی کینگی لاتڤی (ناوی تەواو ئێدگار ئەی. کیرشفێڵد)،[٩] کە دەکاتە بەڕێوەبەری جون، باوکی ڕاستەقینەی نیکڵسن بوبێت، نەک فورکیلۆ. ھەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن کە جون نیکڵسن دڵنیا نەبووە سەبارەت بە شوناسی باوکی.[٥] کە جون تەنھا حەڤدە ساڵ و بە شوو نەدراو بوو، دایک و باوکی[تێبینی ١] بڕیاریاندا کە نیکڵسن وەک کوڕی خۆیان بەخێوبکەن بێ دەرخستنی دایک و باوکی ڕاستەقینەی، و جونیش وەک خوشکی مامەڵە بکات.[١٠]

لە ١٩٧٤دا، لێکۆڵەرەکانی گۆڤاری تایم پێیان زانی، و نیکڵسنیان ئاگادارکردەوە، کە «خوشکەکەی»، کە ناوی جونە، لە ڕاستیدا دایکییەتی، و «خوشکەکەی» تری، کە ناوی لۆرەینە، لە ڕاستیدا پورییەتی.[١١] لە ئێستادا، ھەردوو دایکی و نەنکی کۆچی دواییان کردووە (لە ١٩٦٣ و ١٩٧٠). سەبارەت بە زانینی ڕاستییەکان، نیکڵسن وتی کە «ڕووداوێکی زۆر درامییانە بوو، بەڵام ئەوە نەبوو بڵێم دڵشکێنەرانەیە … بە شێوازێکی سایکۆلۆژیی باش داڕێژرابوو».[١٠]

نیکڵسن لە نێپیان سیتی گەورەبووە.[٧]:7 بە ئایینی کاتۆلیکی ڕۆمانی لەلایەن دایکییەوە بەخێوکراوە.[١٢][١٣] پێش دەستپێکردنی قوتابخانەی ناوەندی، خێزانەکەی گواستیانەوە بۆ ئەپارتمانتێک لە سپرینگ لەیک، نیو جێرسی.[٧]:16 «کاتێک جاک ئامادەبوو بۆ قوتابخانەی ناوەندی، خێزانەکە جارێکی تر گواستیانەوە—ئەم جارە دوو میل دوورتر بۆ باشوور لە سپرینگ لەیک، نیو جێرسی ھەروەھا ناسراو بە ئایریش ڕیڤێریا، کە ئێثل مەی ئارایشتگای جوزنکارییەکەی تێدا کردەوە لە باڵەخانەیەکی دوپلێکسی شەقامی ٥٠٥ مێرکەر ئاڤێنیو.» پپ[١٤] «نیک، ئەو ناوەی کە پێی ناسرابوو لەناو ھاوڕێکابی قوتابخانەکەیدا، لە نزیک ناوەندی ماناسکوان دەیخوێند، بە «گاڵتەجاڕی پۆل» دەنگی پێدرابوو لە ساڵی خوێندنی ١٩٥٤. ھەموو ڕۆژێکی ساڵەکە سزادەدرا لە قوتابخانە بەھۆی سەرپێچییەکانییەوە.[٤] خەڵاتێکی شانۆ و درامای قوتابخانەکە بەھۆی ئەوەوە ناوناراون. لە ٢٠٠٤دا، نیکڵسن کۆبوونەوەیەکی بۆ ھەموو ھاوپۆلەکانی ئەوساتی ڕێکخست لەگەڵ لۆرەینی پوریدا.»[٧]

سەردەمەکانی ژیان[دەستکاری]

ژیانی پێشوو[دەستکاری]

نیکڵسۆن لە مەنھەتەنی نیویۆرکدا لە دایکبووە. دایکی کچێکی ڕیکلامدەر بوو بە ناوی جوون فرانچێس نیکڵسۆن (June Frances Nicholson)؛ جوون ٦مانگ پێش دنیا ھاتنی جەک، شووی کرد بە پیاوێکی ئیتاڵی-ئەمریکی وەک خۆی ڕیکلامدەر بە ناوی دۆناڵد فۆرچیلۆ (Donald Furcillo). ئەگەرچی ئەو پیاوە بڕیاری وەرگرتنی مناڵەکەی دابوو بەڵام دایکی جوون پێی خۆش بوو مناڵاکە لای خۆی ڕاگرێ.

نووسەری ژیاننامەی نیکڵسۆن بە ناوی پاتریک مەکگیلیگان (Patrick McGilligan) لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو کابرایەی وا بەڕێوبەری کاروباری جوون نیکڵسۆن وەک مەنەیجەر بووە باوکی مناڵەکەیە. بیر و ڕاکان سەبارەت بەوە جیاوازن، بەڵام خۆی جەک نیکڵسۆن زۆر ئەوەی لا گرینگ نییە و بە شوێنی نەکەوتە تەنانەت ڕێگەی نەداوە بە تاقیکردنەوەی خوێن ڕەگەزەکەی بدۆزرێتەوە. دایکی خۆی بە ئیرلەندی، ئاڵمانی، ھۆلەندی دەزانی بەڵام لە کۆتاییدا ئەو بنەماڵە خۆیان بە ئیرلەندی دەناساند.

نیکڵسۆن لای داپیری گەورە بوو. وای دەزانی ئەوە دایکی و بە دایکی ڕاستقینەی خۆی وای دەزانی خۆشکییەتی. تاکوو لە ١٩٧٤دا ڕۆژنامەنووسێک دوای لێ کۆڵینەوە ڕاستەکەی دەرخست. ھەڵبەت ئەو کاتە ھەردوو داپیر و دایکی مردبوون. نیکڵسۆن سەبارەت بە کەسایەتی باوکی دەڵی: «تاکە دایک و داپیرم دەیانزانی کێە باوکم، ئەوانیش ئیتر بە کەس ناتوانن بڵێن.»

نیکڵسۆن لە نیو جێرسی گەورە بوو. لەسەر بڕوا کاتۆلیکەکی دایکی. لە ناوەندی بە دەڵخەک پۆلەکەیان دەناسی. لە شانۆی قۆتابخانە چەن خەڵاتی گرت کە بە شانازییەکانی خۆی دەزانێت تا ئێستا.

ئەکتەری پێشوو[دەستکاری]

کاتی ھاتنی بۆ ھۆڵیوود پیشەکەی زۆر سووک و ورد بوو. کاتێ پێشنیاری پیشەیەکی نەختێ باشتریان پێدا لەبەر ھیوای بوون بە ئەکتەر ڕەدی کردەوە. لە کۆتایی ساڵانی ٥٠ و ساڵانی دەستپێکی ٦٠ سەرقاڵی چەن کاری کەم بایەخ بوو. دەگەل چەن دەرھێنەر یەکتریان ناسی.

بەرەو پێشکەوتن[دەستکاری]

دوای ئەوەی نیکڵسۆن خۆی ناساند و بەھرەمەندییەکانی خۆی پیشان کاربەدەستان دا، لە چەن شوێن لە پشت کامێراش کاری کرد. لە نووسینی سیناریۆ و دەرھێنان. بە کایە لە فیلمی (Easy Rider) لە دەرھێنانی دێنیس ھووپێر لە دەوری پارێزەرێکی ھەمیشە سەرخۆش یەکەم پاڵێوراوی ئۆسکاری بۆ خەڵات ھێنا. لە ساڵی ١٩٧٠ بوو بە پاڵێوراوی باشترین ئەکتەر بۆ نواندنی نەخشێکی لەخۆدەرھێناو لە فیلمی (Five Easy Pieces) کە وتە بەناوبانگەکەی سەبارەت بە ساڵاتی مریشکی تێدایە سەبارەت بە وەدەست ھێنانی ئەوەی ئەتەوێ. ھەر لەو ساڵەدا لە فیلمی (On A Clear Day You Can See Forever) و دەر کەوت.

ئەو فیلمانەی دی نیکڵسۆن وا سەرنج ڕا دەکێشن، دوایین وردەکارییەکان (The Last Detail) لە ساڵی ١٩٧٣ کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە میھرەجانی فیلمی کەن وەرگرت بۆی و ھەروەھا پاڵێوراوی باشترین ئەکتەری دەوری سەرەکی ئۆسکار. فیلمی گەڕەکی چینیەکان (Chinatown) لە دەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکی (Roman Polanski) لە ١٩٧٤دا.

نوێنەرایەتی ئەمریکا[دەستکاری]

نیکڵسۆن یەکەمین خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکاری بۆ نەخشاندنی دەوری ڕاندڵ پی مۆڕفی لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest) وەر گرت لە ساڵی ١٩٧٥دا. دوای ئەوە بوو کە درێژەی دا بە بینینی دەوری سەیر لە فیلمەکاندا دوایین دەوڵەمەند(The Last Tycoon) بەرامبەر بە ڕابێرت دێنیرۆ دەورێکی چکۆلەی بینی. لە فیلمی (The Missouri Breaks) کایەی کرد بە دەورێکی چکۆلە تەنھا بۆ ئەوەی دەگەڵ مارلۆن بڕاندۆ ھاوکایە بێت.

ئەگەرچی سەرنجی ئاکادمی ئاوارد ڕانەکێشرا بۆ فیلمی درەوشانەوە(The Shining) لە دەرھێنانی ستەنلی کووبریک (Stanley Kubrick) لە ساڵی ١٩٨٠دا، بەڵام ئەوە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی نیکڵسۆن بوو. بۆ کایە لە فیلمی (Terms of Endearment) لە ساڵی ١٩٨٣دا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پشتیوانی ئاکادمی ئاواردی وەرگرت. نیکڵسۆن بە دەور بینین لەو فیلمانە لە ساڵانی ٨٠ بەردەوام بوو:

  • (The Postman Always Rings Twice) لە ساڵی ١٩٨١
  • (Reds) لە ساڵی ١٩٨١دا
  • (Prizzi's Honor) لە ١٩٨٥دا
  • (The Witches of Eastwick) لە ساڵی ١٩٨٧
  • (Ironweed) لە ساڵی ١٩٨٧

لە ١٩٨٩دا نیکڵسۆن لە فیلمی بەتمەن (Batman) لە دەوری نەخۆشی پیاوکوژی ئاڵۆزاو بە ناوی جۆکەر (The Joker) کایەی کرد. فیلمەکە لە ئابووریدا سەرکەوتوو بوو ئەوەندەی ٦٠ملیۆن دۆلاری بۆ نیکڵسۆن تێدا بوو. پلان داندرا لە ساڵی ١٩٩٩دا نیکڵسۆن لە بەشی پەنجەمی باتمان بەناوی بەتمەنی سەرکەوتوو (Batman Triumphant) دەور ببینێت. بەڵام بەھۆیێکی نادیار ھەڵوەشێندراوە پلانەکە. ئێستا جەک نیکڵسۆن تاکە زیندوی ئەو کەسانەیە وا لە فیلمەکانی بەتمەندا دەوری جۆکێریان دیوە. سێزار ڕۆمێرۆ لە زنجیرەی بەتمەن لە تیڤیدا بەشدار بوو لە ١٩٩٤دا مرد. ھەروەھا ھێز لێجێر(Heath Ledger) ئەو ئەکتەرەی لە فیلمی (The Dark Knight) دەوری جۆکێری بوو ھەر لە ٢٠٠٨دا مرد.

بۆ بینینی دەور لە فیلمی ئەو تاکە چەن پیاوە چاکە (A Few Good Men) لە ساڵی ١٩٩٢دا پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد بوو دیسان. لەو فیلمەدایە کە لە دیمەنێکی دادگادا ئەو وتە بەناو بانگەی دەڵێ: «تو ناتوانی لە ڕاستی تێ بگەی».

نیکڵسۆن لە ساڵی ١٩٩٧دا بە بینینی دەور لە فیلمی ھەر ئەوەندە باش کە دێتە پێش (As Good as It Gets) دیسان بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد. ھاوکایەکەی نیکڵسۆن لەو فیلمەدا لە دەوری پێشخزمەتێکی ڕستووران، ھەروەھا بووە بەرندەی باشترین ئەکتەری ژنی ئاکادمی ئاوارد.

لە ساڵی ٢٠٠١دا نیکڵسۆن بووە یەکەمین بەرندەی خەڵاتی ستانیسلاڤسکی لە میھرەجانی نێو دەوڵەتی مۆسکۆدا.

نیکڵسۆن خۆشی لە یاری بەسکتباڵ دێت و ئەو جۆرەی خۆی باسی کردە لە تەواوی تەمەنیدا مەنچستەر یۆنایتێدی خۆش ویستووە.

ئەو ساڵانەی دوایی[دەستکاری]

لە فیلمی سەبارەت بە شمیت(About Schmidt) لە ساڵی ٢٠٠٢دا نیکڵسۆن نەخشی پیاوێک بە تەمەنی ھیلاک لە ژیان دەگێڕی کە ژیانی پاش مردنی ژنەکەی سەرانسەر گۆڕاوە. بۆ ئەو دەورە بووە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد. لە فیلمێکی کۆمێدیدا بە ناوی بەڕێوبەری تووڕەیی (Anger Management) لە دەوری دووکتەرێکی دەروونناس بەرامبەر بە لاوێکی خراپبەخت بە کایەی ئادام سەندلێر کایە دەکا. لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە فیلمی شتێک ھەر دەگاتە بەرەوە (Something's Gotta Give) لە دەوری پیرەپیاوێکی ژنباز کایە دەکا کە گیرۆدەی دایکی کچدۆستی دەبێ کە دایانا کیتۆن(Diane Keaton) کایەی دەکا. لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە فیلمێک لە دەرھێنانی مارتین سکۆرسیزی کایە دەکات کە فیلمە ئەبێنتە برندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم؛ لەو فیلمەدا نیکڵسۆن دوای چەن ساڵ گڕاوە بۆ بەشی دەورە ڕەشەکانی تاوانباری. لەم فیلمەدا مەت دەیمۆن(Matt Damon) و لیۆناڕدۆ دیکاپێریۆ (Leonardo DiCaprio) کایە دەکەن.

فیلمێکی دی بە ناوی (The Bucket List) دەگەڵ مۆرگان فریمەن (Morgan Freeman) وەک دوو پیاوی پیری نزیک مردن کە ویستەکانی کۆتاییان پێرست کردوو، دەور دەبینێت. ئەو فیلمە لە کۆتایی ٢٠٠٧ و سەرەتای ٢٠٠٨دا بەرچاو کەوت.

نیکڵسۆن تا ئەم سەردەمە دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر و مۆدێلی ژن پەیوەندی ڕۆمانسی ھەبووە. بۆ نموونە میشێل فیلیپس (Michelle Phillips)، بێبێ بوێڵ(Bebe Buell)، لارا فلین بۆیڵ(Lara Flynn Boyle). درێژەدارترین پەیوەندی دەگەڵ ئانجێلیکا ھۆستۆن(Anjelica Huston)دا بووە بۆ ماوەی ١٦ساڵ لە نێوان ١٩٧٣تا ١٩٨٩، ئانجێلیکا کچی دەرھێنەر جان ھۆستۆن (John Huston) بوو.

نیکڵسۆن ھاوڕێی نزیکی دەرھێنەری بەناوبانگ ڕۆمان پۆلانسکی بووە و ھەیە. نیکڵسۆن لە ڕووداوەی ناخۆشەکانی ژیانی پۆلانسکیدا، وەک کۆژرانی ژنەکەی پشتیوانی بووە.

لە چاوپێکەوتنێکی میدیا دا وتی: «من باوەڕم چیدی بە خوا نەماوە بەڵام سەرم سووڕە ئەما کێ کردوویەتی.» ھەر ئەو بڕوایەی لە فیلمی (The Bucket List) دا دووبارە کردوەتەوە.

ئەگەرچی نیکڵسۆن لە میدیاکان و ناو جەماوەر زۆر باسی بڕوا سیاسیەکانی ناکات، بەڵام لە ٢٠٠٨دا وتی کە بە درێژەی تەمەنی دیمۆکڕاتی بوو. لە ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٨ پاڵپشتی ھیلاری کلینتۆن بوو.

خەڵاتەکانی ئاکادمی ئاوارد[دەستکاری]

نیکڵسۆن لە ٥ دەساڵان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد پاڵێوراو بوو (ھەم بۆ ئەکتەری دەوری سەرەکی و ھەم بۆ ئەکتەری پشتیوان): ساڵانی ٦٠، ٧٠، ٨٠، ٩٠ و ساڵانی دوا ٢٠٠٠. ئەو ئەکتەرانەی دی وا ئەو شانازییەیان ھەیە، مایکەل کەین(Michael Caine) و پۆل نیۆمەن(Paul Newman) بوون. نیکڵسۆن سەرجەم ١٢جار پاڵێوراو بوو: ٨جار بۆ باشترین ئەکتەر و ٤جار بۆ باشترین ئەکتەری پشتیوان. ئەو زیاترین جار بووە بە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵات لە مێژووی ئاکادمی ئاوارد. دگەڵ واڵتێر بڕێنان (Walter Brennan) بە گرتنی ٣جار خەڵات پلەی دووھەمیان ھەیە پێکەوە لە گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.

نیکڵسۆن ھەروەھا بۆ ٧جار پێشکەش کەری مەراسیمی خەڵاتدانی ئۆسکار بووە. لە ٧٩ھۆمین مەراسیمدا بە سەرێکی تاشراو ئامادە بوو؛ لەبەر دەور بینین لە فیلمە نوێکەیدا. نیکڵسۆن لە ئاکادمی ئاوارددا خاوەن ڕایە.

ساڵ فیلم خەڵات بەرندھ
١٩٦٩ Easy Rider Best Actor in a Supporting Role Gig Young – They Shoot Horses, Don't They?
١٩٧٠ Five Easy Pieces Best Actor in a Leading Role Patton
١٩٧٣ The Last Detail Best Actor in a Leading Role Jack Lemmon – Save the Tiger
١٩٧٤ Chinatown Best Actor in a Leading Role Art Carney – Harry and Tonto
١٩٧٥ One Flew Over the Cuckoo's Nest Best Actor in a Leading Role Jack Nicholson as Randall P. McMurphy
١٩٨١ Reds Best Actor in a Supporting Role Arthur
١٩٨٣ Terms of Endearment Best Actor in a Supporting Role Jack Nicholson as Garrett Breedlove
١٩٨٥ Prizzi's Honor Best Actor in a Leading Role Kiss of the Spider Woman
١٩٨٧ Ironweed Best Actor in a Leading Role Wall Street
١٩٩٢ A Few Good Men Best Actor in a Supporting Role Gene Hackman – Unforgiven
١٩٩٧ As Good as It Gets Best Actor in a Leading Role Jack Nicholson as Melvin Udall
٢٠٠٢ About Schmidt Best Actor in a Leading Role The Pianist

پێرستی فیلمەکان[دەستکاری]

ساڵ فیلم دەور خاڵ
١٩٥٨ The Cry Baby Killer Jimmy Wallace
١٩٦٠ Too Soon to Love Buddy
The Wild Ride Johnny Varron
The Little Shop of Horrors Wilbur Force
Studs Lonigan Weary Reilly
١٩٦٢ The Broken Land Will Brocious
١٩٦٣ The Terror French soldier uncredited - director
The Raven Rexford Bedlo
١٩٦٤ Flight to Fury Jay Wickham
Ensign Pulver Dolan
Back Door to Hell Burnett
١٩٦٥ Ride in the Whirlwind Wes
١٩٦٦ The Shooting Billy Spear
١٩٦٧ The St. Valentine's Day Massacre Gino, Hit Man uncredited
Hells Angels on Wheels Poet
١٩٦٨ Psych-Out Stoney
١٩٦٩ Easy Rider George Hanson Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor
Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture
١٩٧٠ On A Clear Day You Can See Forever Tad Pringle
The Rebel Rousers Bunny
Five Easy Pieces Robert Eroica Dupea Nominated - Academy Award for Best Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
١٩٧١ Carnal Knowledge Jonathan Fuerst Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
A Safe Place Mitch
Drive, He Said Director
١٩٧٢ The King of Marvin Gardens David Staebler
١٩٧٣ The Last Detail Billy "Bad Ass" Buddusky BAFTA Award for Best Actor
Nominated - Academy Award for Best Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
١٩٧٤ Chinatown J.J. 'Jake' Gittes BAFTA Award for Best Actor
Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
Nominated - Academy Award for Best Actor
١٩٧٥ The Fortune Oscar Sullivan aka Oscar Dix
One Flew over the Cuckoo's Nest Randle Patrick McMurphy Academy Award for Best Actor
BAFTA Award for Best Actor
Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
The Passenger David Locke
Tommy The Specialist
١٩٧٦ The Missouri Breaks Tom Logan
The Last Tycoon Brimmer
١٩٧٨ Goin' South Henry Lloyd Moon Also director
١٩٨٠ The Shining Jack Torrance
١٩٨١ The Postman Always Rings Twice Frank Chambers
Ragtime Pirate at beach uncredited
Reds Eugene O'Neill BAFTA Award for Best Supporting Actor
Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture
١٩٨٢ The Border Charlie Smith
١٩٨٣ Terms of Endearment Garrett Breedlove Academy Award for Best Supporting Actor
Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture
١٩٨٥ Prizzi's Honor Charley Partanna Nominated - Academy Award for Best Actor
Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy
١٩٨٦ Heartburn Mark Forman
١٩٨٧ The Witches of Eastwick Daryl Van Horne
Broadcast News Bill Rorich
Ironweed Francis Phelan Nominated - Academy Award for Best Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
١٩٨٩ Batman Joker / Jack Napier Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy
١٩٩٠ The Two Jakes J.J. 'Jake' Gittes Also director
١٩٩٢ Man Trouble Eugene Earl Axline, aka Harry Bliss
A Few Good Men Col. Nathan R. Jessep Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture
Hoffa James R. 'Jimmy' Hoffa Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama
١٩٩٤ Wolf Will Randall
١٩٩٥ The Crossing Guard Freddy Gale
١٩٩٦ Blood and Wine Alex Gates
The Evening Star Garrett Breedlove
Mars Attacks! President James Dale / Art Land
١٩٩٧ As Good as it Gets Melvin Udall Academy Award for Best Actor
Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy
١٩٩٩ Golden Globe - Cecil B. DeMille Award
٢٠٠١ The Pledge Jerry Black
٢٠٠٢ About Schmidt Warren R. Schmidt Nominated - Academy Award for Best Actor
Nominated - BAFTA Award for Best Actor
Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy
٢٠٠٣ Anger Management Dr. Buddy Rydell
Something's Gotta Give Harry Sanborn Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy
٢٠٠٦ The Departed Francis 'Frank' Costello Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor
Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture
٢٠٠٧ The Bucket List Edward Cole

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ جۆن جۆزێف نیکڵسن (پەردەفرۆشێکی ماناسکوان، نیو جێرسی) و ئێثل مەی (née ڕۆدس، ئارایشت و وێنەکێشێکی سەرەتایی لە ماناسکوان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Katz نەدراوە
  2. ^ "Jack Nicholson". Familysearch.org.
  3. ^ "Jack Nicholson Biography Film Actor (1937–)". Biography.com. Retrieved August 7, 2015.
  4. ^ ئ ا Davies, Hunter (February 23, 1993). "INTERVIEW / Great film, Jack, now let's talk about you: Jack Nicholson". The Independent. London.
  5. ^ ئ ا Marx, Arthur (Summer 1995). "On His Own Terms". Cigar Aficionado. Archived from the original on March 31, 2010. ٣١ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Douglas, Edward (2004). Jack: The Great Seducer – The Life and Many Loves of Jack Nicholson. New York: Harper Collins. p. 14. ISBN 978-0-06-052047-2.
  7. ^ ئ ا ب پ McDougal, Dennis (October 2007). -9780470422823 Five Easy Decades: How Jack Nicholson Became the Biggest Movie Star in Modern Times. Wiley. ISBN 978-0-471-72246-5. {{cite book}}: Check |url= value (help)
  8. ^ Berliner, Eve. Marriage certificate of June Nilson and Donald Furcillo. Young Jack Nicholson: Auspicious Beginnings. Evesmag.com. 2001.
  9. ^ McDougal, Dennis (October 2007). Five Easy Decades: How Jack Nicholson Became the Biggest Movie Star in Modern Times. Wiley. pp. 8, 278. ISBN 978-0-471-72246-5.
  10. ^ ئ ا Jack Nicholson Biography, Biography.com
  11. ^ Collins, Nancy. The Great Seducer: Jack Nicholson. Rolling Stone, March 29, 1984,
  12. ^ "The Religious Affiliation of Jack Nicholson". Adherents.com. August 23, 2009. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "[[:داڕێژە:-']]I Wasn't Inhibited by Anything[[:داڕێژە:'-]]". Parade. December 4, 2007. Archived from the original on March 1, 2008. Retrieved February 16, 2007. {{cite web}}: URL–wikilink conflict (help)
  14. ^ Nicholson, Jack. "No Getting Away From NJ: Hollywood legend Jack Nicholson attempts to elucidate the definitive quality of New Jersey", New Jersey Monthly, November 15, 2010. Retrieved July 14, 2011. «لە قەراغ … لە نێپتون، نێپتون سیتی، ماناسکوان، و سپرینگ لەیک گەورەبووم. لە ناوەندی ماناسکوان خوێندوومە. بێ ھیچ سووکایەتییەک بۆ ئاتلانتیک سیتی، بەڵام، کە لێی دەژیاین پێمان دەووت 'قەراغ'.»

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]