جەنگی تەرابلوس (٢٠١٨)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەنگی تەرابلوس(٢٠١٨) زنجیرەیەکی درێژی مانگێکی پێکدادان بوو لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و ناوەندی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، لەکاتی جەنگی ناوخۆی لیبیای دووەم. پێکدادانە سەرەتایییەکان لە سەرەتای ١٣ی ئابەوە دەستیپێکرد[١]،[١] ھەتا ئاگربەست لە ٢٩ی ئاب/١١ی گەلاوێژ،[٢] بەڵام لە ٢٠ی ئەیلوولدا دووبارە چالاک بوونەوە لە درێژەی پێکدادانەکانی ڕۆژی ٣ ی ئەیلوولدا ھەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە کە ٤٠٠ زیندانی لە بەندیخانەی (ئاین زارا) لە ئەنجامی توندوتیژییەکان ڕایانکردووە[٣] UNSMIL بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی دوژمنایەتییە نوێکانی کرد و داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کرد. لە میانەی پێکدادانەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەو ناو فڕۆکەخانەکە و گەڕەکەکانی باشووری تەرابلوس تووشی زیانی زۆربوونەوە ھەروەھا لە ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانیان بە ژێرخانی کارەبا گەیاند. ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئاگربەست واژۆکرا، کۆتایی بە شەڕەکە ھات.[٤]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

 نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، UNSMIL داوای کردووە کۆتایی بەپێکدادانەکان بێت و ھەروەھا پەیوەستبوون بەئاگربەستەکە

 یەکێتیی ئەورووپا: شاندی ئەورووپا بۆ لیبیا ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کرد، کە لە وتەکەی دا دەڵێن "شاندی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی مینەرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ لیبیا بە توندی ئیدانەی دوایین توندبوونەوەی توندوتیژییەکانی تەرابلوس دەکەن کە بووە ھۆی مردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و برینداربوون و ئاوارەبوونی خەڵک "[٥]

 شانشینی یەکگرتوو: لە مانگی ئابدا باڵیۆزی بەریتانیا لە لیبیا فرانک بەیکەر لە تویتەر نووسیویەتی " زۆر نیگەرانە بە پێکدادانەکانی تەرابلوس. ئێمە بانگ لە ھەموو لایەنەکان دەکەین، کە دەست لە کاری سەربازی ھەڵبگرن، خەڵکی سیڤیل بپارێزن، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و بۆ ئەوەی دۆخی لیبیا زیاتر خراپتر نەبێت، دیالۆگ بکەن""[٦] لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ ئەمریکا، ئیتالیا و فەرەنسا، نیگەرانی خۆیان بۆ بارودۆخەکە و ئەگەری دروست بوونی ناسەقامگیری دەڕبڕی.[٧]

 فەڕەنسا: جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە سزا بەسەر ئەو میلیشیای بسەپێنن کە تێوەگلاوە لەم شەڕە

لیبیاحکومەتی لیبیای ویفاقی نیشتمانی: لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆک فەیز ئەلسەراجی ناسی و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لیوای ٧ ھەڵوەشاوەتەوە و داوای ڕێزگرتن لە ئاگربەستی کرد.[٧]

سوپای نیشتمانی لیبیا: خەلیفە حەفتەر سەرۆکی سوپای نیشتمانی لیبیا تۆمەتی پەیوەندی کردن بە میلیشیاکانی تەرابلوسی ڕەتکردەوە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Libya: Armed groups vie for control in deadly Tripoli clashes". www.aljazeera.com. Retrieved 2018-09-23.
  2. ^ "Libya: Ceasefire in force after days of fighting in Tripoli". www.aljazeera.com. Retrieved 2018-09-23.
  3. ^ "Hundreds escape jail as fighting rages in Libya's Tripoli - France 24". 3 September 2018. Retrieved 22 September 2018.
  4. ^ "Southern Tripoli war is over | The Libya Observer". www.libyaobserver.ly (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-26. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "European Union Condemns Violence in Libya's Capital". The Sentinel (بە ئینگلیزی). 2018-09-24. Retrieved 2018-09-24.
  6. ^ "International community calls for calm as clashes shake up Libya's capital - The Libya Observer". www.libyaobserver.ly. Retrieved 22 September 2018. ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ئ ا "Dozens dead after days of clashes near Libyan capital - France 24". 31 August 2018. Retrieved 22 September 2018.
  8. ^ Al-awsat, Asharq. "Libya's Haftar: LNA Not Involved in Tripoli Clashes". aawsat.com (بە ئۆكراینی). Retrieved 2018-09-23. ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.