تیپی مۆسیقای سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای سلێمانی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو. لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن دەستەیەک لە ھونەرمەندانی شاری سلێمانی دامەزرا.[١][٢] بە فەرمی ناساندن و وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی دواکەوت بۆ ساڵی ١٩٧٣.[٣]

ئەندامەکان پێشتر بە شێوەی جیاجیا لە ھەندێک لە گرووپە مۆسیقاکانی تر وەکوو (ھیوا) و (خۆشی و بەختیاری) چالاک بوون[٤] و لە ڕادیۆ بەغدا بەرھەمیان تۆمار کردبوو کە دواتر ھەڵکەوتی پێشکەش کردنی چەند گۆرانی لە ھۆڵی سانەوی سلێمانی دەبێتە ھەوێنی دروست بوونی ئەم تیپە. ساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ ھونەرمەندانی شانۆ تێکەڵ دەبن و تیپی (نواندن و مۆسیقای سلێمانی) دەست بەکار دەکا و ساڵێک بەردەوام دەبێت.

وێڕای دژواری لە کارکردنی ھونەریی لەساڵانی تازە دامەزراندنیدا، بەڵام تیپی مۆسیقای سلێمانی ڕۆڵی ھەبووە لە پاراستن و بەردەوامیدان بەشوناس و مۆسیقای کوردی.[٥]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

دامەزرێنەران[دەستکاری]

دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی ھەریەکە لە[٦]

  1. ئەنوەر قەرەداغی[٧]
  2. ولیەم یوحەننا
  3. فەرەیدوون سەعید دارتاش
  4. فەرید عیسا نەزەر
  5. محەممەد ئەمین حوسێن

ئەندامە سەرەتایییەکان:

  1. فرەنسیس داود[٨]
  2. خالید سەرکار
  3. حسێن عەلی
  4. سەربەست محەممەد
  5. جەمال شادان
  6. مەحموود دەف ژن
  7. ئیبراھیم محەممەد

گۆرانیبێژەکان[دەستکاری]

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. عەلی مەردان
  2. تایەر تۆفیق
  3. ڕەشۆل
  4. حەسەن زیرەک
  5. محەممەد ماملێ
  6. ڕەسووڵ گەردی
  7. کەریم کابان
  8. قادر کابان
  9. جەماڵ کابان
  10. عوسمان عەلی خەیات
  11. محەممەد ڕەزا[٩]
  12. حەمەساڵح دیلان
  13. حوسێن عەلی
  14. باکووری
  15. خەسرەو تۆفیق
  16. ھۆمەر دزەیی
  17. شەماڵ سائیب
  18. فوئاد ئەحمەد
  19. تەحسین تەھا
  20. حەمەجەزا عەلی
  21. ناسر ڕەزازی
  22. ئیبراھیم خەیات
  23. تۆفیق عەلی
  24. ئەسعەد قەرەداغی
  25. عەدنان کەریم
  26. سەمیرە نادر
  27. کەریم خەمزەیی
  28. محەممەد ئیبراھمیم عەبدول (حەمە قوتو)
  29. ئەسعەد قەرەداغی
  30. حەسەن گەرمیانی[١٠]
  31. عەباس محەممەد
  32. عەبدولقادر حەسەن
  33. کامەران عەبدولمەجید
  34. مستەفا ڕەئووف
  35. نەوڕۆز عەلی
  36. ئاوات فایق چالاک

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی

قادر کابان:

  1. لە درزی پەچەوە
  2. بە جارێ ماڵی وێرانم
  3. ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد

کەریم کابان:

  1. یار جوانە
  2. لێ لێ لۆ لۆ
  3. یاران وەسیەتم
  4. قەت نەدەی ئازاری گیانی
  5. گیانە لە پرخەی خەوی خاومدا

ئیبراھیم خەیات:

  1. سیاچەمانە
  2. ھەر من ناشادم
  3. لەژێر ئاسمانی شینا
  4. بۆ ڕەنجەڕۆت کردم
  5. ئامان لەو قژە زەردە
  6. گیانەکەم بۆ وات لێکردم

ناسر ڕەزازی:

  1. ھەڕزاڵێ
  2. نازت بێ
  3. دە مەگری مەگری

کەریم خەمزەیی:

  1. ئاوەدان مەھاباد

محەممەد ئیبراھیم عەبدول (حەمە قوتو)

  1. سەوزەی کاڵەبەی

عوسمان عەلی خەیات:

  1. شیرینێ و مریمێ
  2. کۆرپەی دڵەکەی من
  3. غەزاڵێ
  4. دە بێنە بێنە
  5. کەسەکەم بۆ من نازانم
  6. کەی گوڵ وێنەی تۆ ناسک و جوانە

ئەسعەد قەرەداغی:

  1. خانم خانمێ
  2. لە یادم ناچێ
  3. سەوزەڵێ واھاتم
  4. تەنکە مەڕۆ لە دواتم
  5. ناسکۆڵەگیان
  6. ھەی بێنن
  7. کەمەرەشل
  8. کۆمەڵە شاخێک سەخت و گەردەن کەش
  9. کاروانچی

تۆفیق عەلی:

  1. خانباجی
  2. خانمێ وادێ
  3. سوێلە باڵابەرز
  4. یار وەرەوە
  5. تەنکەتەنکەی باران

عەدنان کەریم:

  1. شەوی تاریک و بێدەنگی
  2. دەسماڵێ دەسماڵێ

حەسەن گەرمیانی:

  1. لەرزان
  2. لێم یاخییە
  3. مەیلەنگێنە
  4. کەژاڵێ
  5. لانک
  6. سەوزەڵێ و خانم

عەباس محەممەد:

  1. خەوە خەیاڵە
  2. وەی وەی
  3. ھەی دەنوێ
  4. بۆ یەک شەو

عەبدولقادر حەسەن:

  1. بەھارە
  2. ھۆ کچێ
  3. خانمی مەزەدار
  4. بەیانی بوو
  5. تەیری بێ دان

کامەران عەبدولمەجید:

  1. لاوە لاوە

سەمیرە نادر:

  1. چاوێ ھەڵبێنە

مستەفا ڕەئووف:

  1. دەریا

نەورۆز عەلی:

  1. بەھاران خۆشە

ئاوات فایق چالاک:

  1. پەلە مەکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ولیەم یوحەننا ژیان و کاری هونەریی (کتێب)، شنە عبدوڵڵا محەممەد، لاپەڕە ٤١.
  2. ^ سلێمانی شارە گەشاوەکەم، بەرگی سێیەم لاپەڕە ١٦٠.
  3. ^ تیپی مۆسیقای سلێمانی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە، ماڵپەری کوردستان ٢٤، ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ تیپی مۆسیقای سلێمانی.. گەوھەرێک لە ھونەری کوردیدا، ماڵپەڕی خاک، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ھونەرمەند سەلاح رەئوف: ھەرکاتێ ھونەر گەیشتە ئەوئاقارەی کە خاوەنی پەیامە ڕاستەقینەکەی خۆی بێت، ئەوا پێویستی بە پێشنیاری من نابێت، ماڵپەڕی چرا تیڤی، دیمانەکار: سۆران مارف کریم، ١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ ووتاری تیپی مۆسیقای سلێمانی لەمەراسیمی یاد و بەخشینی خەڵاتی ماملێ بۆ ئەوتیپە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەری ماملێ، ٣ی ڕێبەندانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ئەگەرلاسایی تورک وعەرەب بکەینەوە ون دەبین ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، دیمانەیەک لەگەڵ ئەنوەر قەرەداغی لە ماڵپەڕی ڕێگای کوردستان، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ فەرھەنگ و کلتوری وڵاتانی دراوسێ کاریگەرییان بەسەر میوزیک و ئاوازی کوردییەوە ھەبووە، ھەولێر، ژمارە ٦٤، موحسین یاسین، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بڵاو کراوەتەوە.
  9. ^ ھونەرمەندێکی لەبیرکراوی شاری کەرکووک ، بەھەشتی ماموەستا { محمد رەزا } ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان پۆست، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.
  10. ^ حەسەن گەرمیانی، کوردیپێدیا