تا (نیشانەی نەخۆشی)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

تا واتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش بۆ سەروو ٣٧ پلەی سەدی تا ٣٩ پلە کە ئەویش بریتییە لەوە وەڵامدانەوەی لەش بۆ تەنە بیانییەکانی وەک بەکتریا و ڤايرۆس(زينده‌وه‌ر)، کەواتە تا نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیەکە بۆ دەرکەوتنی نەخۆشی. کەسی تووشبوو ھەست بە لەرزین، خێرا لێدانی دڵ و سەرما دەکات سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

هۆیەکانی [دەستکاری]

  1. درمەکان Infections : (ھەموو تووشبوونە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان) وەک نەخۆشی گرانەتا، تای ماڵتا، ھەڵامەت و ئەنفلۆنزا، مەلاریا ...هتد.
  2. وەرەمەکان (شێرپەنجە): وەک شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفەلووەکان، شێرپەنجەی جگەر و گورچیلە.
  3. نەخۆشیە کۆلاجینیەکان Cholagen diseases : وەک ھەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەکان Rheumatoid arthritis ، نەخۆشی سوورە گورگی Systemic Lupus Erythematosus
  4. بەکارھێنانی دەرمان وەک پێنیسیلین.