ڤایرووس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڤایرووس

ڤایروس یان پاڵاوتە (بە ئینگلیزی: Virus) وردکەی زۆر بچووکن. لە ناوکەترشی ڕایبۆزی و بەرگی پرۆتینی پێک دیت. ھەر چەندە ڤایرۆس زیندەوەر نییە[ژێدەر پێویستە] . لەگەڵ ئەوەیش گرنگن لە تووشکردنی زیندەوەران بە نەخۆشی و یارمەتیدەرن لە بواری لێکۆڵینەوە بو ماوەییەکان کە دەبنە ھوی گوڕان لە ڤەرمانەکاندا. دوو ھۆکار ھەیە کە ناتوانرێت ڤایرووس لە ناو ببرێت:

  1. ڤایرووس زۆر بچووکە
  2. ڤایرووس زوو ماددە بۆماوەیەکەی دەگۆڕێ

ڤایرووس نازیندووە تەنھا کە ئەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە، بە ڕێگەی زیاد کردنی دەتوانێ خانەکانی لەشی مرۆڤ لە ناو بەرێت و خانەکان بکا بە کارگەیەک بۆ دروستکردنی ڤایرووس.

پێکھاتەی ڤایرۆسەکان[دەستکاری]

ڤایرۆسەکان دوو پێکھاتەی بنچیینەییان ھەیە ئەوانیش بریتیین لە ناوکە ترش و پۆشەری پۆتینی، ناوکە ترشیس DNA یان RNA. ناوکە ترشەکان شێوەیان جیاوازە (لوولپێچی- ئەڵقەیی داخراو - شریتی درێژ) بە پێی جۆری ڤایرۆسەکان، لە ھەندێک ڤایرۆسدا پێکھاتەیەکی لە پەردەچوو ھەیە پێی دەڵێن "بەرگ" وەکوو ڤایرۆسی نەمانی برگری لەش، وە لەسەر بەرگەکەش نووکێکی بچوک ھەن پێی دەڵێن 'شەکرە پڕۆتین' ڤایرۆسەکە بەکاری دەھێنێت بۆ خۆ نوساندن بە خانە خوێکەوە. شێوەی ڤایرۆسەکان:-

ڤایرۆسەکان بە گشتی دوو شێوەیان ھەیە: "بیسـت ڕوو" ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان بیست ڕووە ئەو ڤایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ئاوڵەی ئاوی، ئیفلیجی منداڵ، وشک بوونی پێست. وە شێوەی "لوولپێچـی" ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان لوولپێچییە ئەو فایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ھاری، سورێژە، پەڵەکردنی گەڵای توتن.

ڤایرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی هەبوونی پۆشەر، بەرگ ،ە تیدابوونی ناوکە ترشی DNA، RNA کە لە تاکە شریت یان جووتە شریت پێک دێن

واتە پۆلین دەکرێن لەسەر بنەمای شێوەو پێهاتنیان