باداریی جومگەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گۆڕانکاری لە شکڵی دەسی کەسێکی تووشبوو بە باداری جومگەکان

باداری جومگەکان (بە ئینگلیزی: Rheumatoid arthritis) نەخۆشیێکە کە کۆئەندامی بەرگری، بە ھۆیەکی نادیار، دەست دەکات بە خراپ کردنی شانەکانی لەش و لەوان بە تایبەت شانەکانی نێو جومگەکان. لە نێو جومگەکاندا شانەی فیبرۆزی دروست دەبێت و ڕەنگە جومگەکە لە جوڵانەوە بخات. باداری جومگەکان لە ١٥ - ٢٠% کەسانی تووشبوو دا ھێرش دەکاتە سەر شانەکانی تر وەکوو سی (ئەندام) و دڵ. جەمگەیێک کە تووشی باداری دەبێت چەندین حاڵەت تێیدا ڕوو دەدات، با دەکات، لە کاتی دەست تێوەرداندا ئێشێت، گەرم دەبێت، وشک دەبێت و باش ناجووڵێت، پانایی جووڵانەوەکەیشی کەم دەبێتەوە.[١][٢]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Majithia V, Geraci SA (2007). "Rheumatoid arthritis: diagnosis and management". Am. J. Med. 120 (11): 936–9. doi:10.1016/j.amjmed.2007.04.005. PMID 17976416.
  2. "Rheumatoid Lung Disease – What Is Rheumatoid Lung Disease?". Arthritis.about.com. February 27, 2011. Retrieved March 3, 2011.