باجەڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە باجەلانیەوە ڕەوانە کراوە)

باجەلان یان باجیلان (یاخود باجوان، باژەلان، باژاروان، بازەلان، باجاروان، ئەمڕۆ بە باجەلان بانگ دەکرێن) ھۆزێکی ڕەسەنی کوردین کە بە شێوەزاری کورمانجی خواروو باجەلانی دەدوێن لە ھەردوو کوردستانی باشور و ڕۆژھەڵات نیشتەجێن لەگەڵ ھەندێک لە تیرەیان لە کوردستانی باکور و ئەرمینیا. کە زۆرینەی ئەوانەی باکور لە ئەرمینیاوە کۆچیان پێکراوە بەرەو باکور

ڕەگ و ڕیشەیان[دەستکاری]

زۆڕینەی کوردناسەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە باجەلانیەکان نەوەی (عەبدا بەگ) ن کە ئەویش دەسەڵاتی لەباوانیەوە بۆ ماوەتەوە باجەڵانیەکان بە درێژایی مێژوو خاوەنی دەسەڵات و ھێز بووینە، ھەرلەسەردەمی مادەکان و لۆلۆییەکان و گوتیەکاندا، عەبدا بەگ میرێکی دەست ڕۆیشتوو بو کە عوسمانیەکان دەسەلاتی ڕەھایان پێ بەخشی تاوەکو شەری فارسە سەفەویەکان بکات لە (١٦٢٣–١٦٣٩).

جوگرافیا[دەستکاری]

بارەگای سەرەکی باجەلانیەکان لە زەھاو یان سەرپردی زەھاب بووە ئەمەش بەگوێرەی توێژینەوەکانی جەیمس سیلک بەکینگھام (James Silk Buckingham.[١] شوێنەکەیان ھەڵکەوتبووە سەر ڕێگای سەرەکی کرماشان و بەغدا لە دامێنی زنجیرە چیاکانی زاگڕۆژدا، ھەربۆیە ناوی پردی زەھاو یان سەرپولی زەھاو بە شێوەزاری باجەلانی بە واتای پردی زێڕین دێت جگەلەمە باجەلانیەکان پردێکی بەردینی تۆکمەیان لەسەر ڕووباری ئەلوەند درووستکردبوو ئەمەش بەپێی توێژینەوەکانی ئۆستن ھێنری (.[٢] Austen Henry)ئەم پێشکەوتن و تێڕامانەی باجەلانیەکان ببوە ھۆی ئاوەدانی ناوچەکە بەجۆرێک کەناڵی ئاوی و پرد و میوانخانە و کۆگا و ئاسایشی ناوچەکەیان پاڕاستبوو ئەمە ببوە ھۆی ئەوەی سەرجەم ڕێبوار و بازرگانان بەناوچەکە تێپەر ببن و باجی خۆیان بدەن.

مێژوو[دەستکاری]

سەدەی حەڤدەھەم[دەستکاری]

باجەلانیەکان لەپاڵ عوسمانیەکان بەسەرکردایەتی عەبدا بەگ پێشرەوی جەنگی عوسمانی و سەفەویەکانیان کرد (١٦٢٣–١٦٣٩)ژمارەی چەکداریەکانیان پتر لە ٤٠٠٠ سەرباز دەبوو، ھەروەھا باجەلانیەکان توانیان شارئ بەغدا لە (١٦٣٨)بۆ سولتان مورادی چوارەمی عوسمانیەکان دەست بەسەردابگرن.

عوسمانیەکان ترسێکی زۆریان لە باجەلانیەکان ھەبوو بەوەی میرنشین یان ناوچەیەکی سەربەخۆ ڕابگەیێنن بۆ بەردەوام بۆ مەرامی خۆیان بۆ شەڕ بەکاریان ھێناون لەپێناو نازناوی بچوکی وەک پاشا کە عوسمانیەکان خۆیان گەورەیان کردبوو، بۆیە عەبدا بەگ نازناوی پاشای پێ بەخشرا دوای گرتنی شاری بەغدا و بەزاندنی فارسە سەفەویەکان، دواتر باجەلانیەکان درکیان بە نیازی عوسمانیەکان کرد و نیمچەسەربەخۆییەکیان ڕاگەیاند ئەمەش بە پێی ڕێککەوتنامەی زەھاو (١٦٣٩)کەلەڕێککەوتنامەکە ھاتووە سەرجەم خاکی زەھاو بۆ عەبدا بەگ دەبێت لەبەرامبەردا دەبێت باجەلانیەکان ٢٠٠٠پیاوی شەڕکەر بە ئەسپەکانیانەوە بۆ عوسمانیەکان فەراھەم بکات لەکاتی جەنگ و پێویستی دا ھەروەھا ساڵانە بڕی ٣٠٠ ھەزار قورشی عوسمانی بدەن بە دەولەت وەکو باج و سەرانە. لەگەڵ ئەمەشدا عوسمانیەکان مولکەچی ڕێککەوتنامەکە نەبوون و زیاتر لە ١٢٠٠پیاوی شەرکەری تریان لە باجەلانیەکان برد و ئەوبڕە باجەی کەلەسەری پێک ھاتبوون کەم کەمە زیادیان دەکرد. دەیڤد ماکدوال باجەلانیەکان بە پیاوی ئازا و زیرەک ناودەبات بەجۆرێک کە فارس و تورکەکان لێیان دەترسان.

سەدەی ھەژدەھەم[دەستکاری]

لە ١٧٣٣ باجەلانیەکان جەنگیان دژی نادرشا ڕاگەیاند و بەسەریدا سەرکەوتن، لەتۆڵەی ئەمەدا نادر شا بەشێکی باجەلانیە بەدیل گیراوەکانی گواستەوە خورەم ئاباد دواتر فارسەکان توانیان کێشە و دووبەرەکی بخەنە ناو باجەلانیەکان و ھۆزە کوردیەکانی ئەوسا کە مردنی کەریم خانی زەندی لێکەوتەوە (١٧٧٩)ئەمە گەورەترین دەستکەوت بوو بۆ نادر شا و سەفەویەکان

سەدەی نۆزدەھەم[دەستکاری]

سەرکونسەلی ئینگلیز لە ئەرزەڕۆم ئاماژە بەوە دەدات کە باجەلانیەکان لەلایەن عوسمان پاشای باجەلانی سەرکردایەتی دەکرێن (١٨٤٣).

سەدەی بیستەم[دەستکاری]

ڕەشید پاشای باجەلانی بۆیەکەم جار یەکەم پارتی سیاسی درووستدەکات لەمێژووی نوێی کورد دا کە پارتی (ھیوا) بوو، کە دواتر بۆ بەھێزی بەرەی کورد لە بەغدا دەچێتە پاڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە بەغدا

ڕەشید باجەڵان یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی هیوا. دڵدار ( یونس ڕەئووف) بۆ یەکەم جار لە هەناوی رێکخراوی (دارکەر) ەوە ١٩٣٧ پارتی هیوای دروست کرد لە ١٩٣٩. بۆ پتر زانیاری بڕوانە کتێبی نوێمان ( دڵدار، ژیانی سیاسی) گەر حەز بکەن بە پی دی ئێف بۆتان دەنێرم. لەو کتێبە بە تێری باسی ڕۆڵی کەسایەتییەکانی ئەو سەردەمەم لە رێکخراوی ( دارکەر)ەوە تا پارتی (هیوا) کردووە

زمان و ئاخاوتن[دەستکاری]

خێزانی بەگزادەکان و باڵادەستەکان بە شێوەزاری کورمانجی و گۆرانی دەدوێن بەڵام زۆرینەی باجەلانیە ڕەسەنەکانی ئەمڕۆ بەشێوەزاری گۆران و باجەلانی سۆرانی دەدوێن.

نەوەکانی عەبدا بەگ[دەستکاری]

  • عەبدول بەگ باجەلان
  • ئەحمەد پاشا باجەلان
  • عەبدوللا پاشا باجەلان
  • بژی قادر پاشا باجەلان
  • فەتاح پاشا باجەلان
  • عەزیز پاشا باجەلان
  • عوسمان پاشا باجەلان
  • مستەفا پاشا باجەلان

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Travels in Assyria, Media, and Persia, Volume 1, James Silk Buckingham
  2. ^ Houtsma, M. Th (1993). First Encyclopaedia of Islam: 1913-1936. E.J. Brill. ISBN 9789004097964.