ئەیووب ڕەمەزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیووب ڕەمەزانی
ئاوارە
لەدایکبوون١٩٩١
مەرگ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
گوندی فازڵیە
ھۆکاری مەرگشەھیدبوون
شوێنی گۆڕگۆڕستانی شەھیدانی پارتی ئازادیی کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەپێشمەرگە
حیزبی سیاسیپارتی ئازادیی کوردستان


ئەیووب ڕەمەزانی ناسراو بە ئاوارە (لەدایکبووی ١٩٩١ لە سەقز - مردووی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە موسڵ) پێشمەرگەیەکی کوردی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بەرەکانی شەڕی ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ شەھید بوو.[١][٢]

ئەیووب ڕەمەزانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان لە شەڕێکی دژواردا بۆ ئازادکردنی موسڵ، لە ناوچەی ناوەران، لە شارەدێی فازڵیە، ھاوڕێ لەگەڵ چوار کەسی تر بریندار و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەھۆی قورسی برینەکەیەوە، شەھید بوو؛ تەرمی ئاوارە لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە گۆڕستانی شەھیدانی پارتی ئازادیی کوردستان، لە بناری شاخی ئەشکەوت سەقا بەخاک سپێردرا[٣]؛ حوسێن یەزدانپەنا، نوێنەرانی باڵای ھەرێمی کوردستان و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرەکانی ئاوارە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون کە بە وتاری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و چەند سروودێکی نیشتیمانی کۆتایی پێ هات.[٤]

نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە سوید بەم بۆنەوە پەیامی ھاوخەمی دەربڕی و ڕۆژی یەکشەممەش ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وڵاتی ھۆلەند لەلایەن نوێنەرایەتیی پاک لە ئەورووپا پرسەیەک بەڕیوە چوو کە تێیدا لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان وەکوو: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (سووریا)، سازمانی دیموکراتیکی یارسان و کۆمەڵیک کەسایەتیی سیاسی و ڕووناکبیر بەشدار بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی لەشەڕ لەگەڵ داعش شەھید بوو". زاگرۆس پۆست.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ئەیوب ڕەمەزان (ئاوارە)". Kurdipedia.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی شەھید ئەیوب ڕەمەزانی دەکات :". Hekar.net (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ sardashtalan. "پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ، شەھید بوو". Roji Kurd ڕۆژی کورد.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.