ئەڵماس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەڵماسی زبر

ئەڵماس (بە ئینگلیزی: Diamond) ماددەیەکە پێکھاتەی بلوری ھەیە و زۆر جار شێوەی شەش پاڵووی ھەیە و ھەندێ جار شێوەی شەش ڕووی ھەیە. ئەڵماس بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆن (ڕەژوو) پێکدێ لە ژێر پەستان و گەرمی زۆر. لێکچوونێکی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو مادەیەی کە گرافیت و ئەڵماس پێکدێنێ کە ئەویش کاربۆنە ، کەچی سیفاتەکانی ھەر یەکیان زۆر جیاوازە لە ئەوی تر بە ھۆی جیاوازی ھەر یەکیان لە پێکھاتەی گەردیلەیی. ئەو لێکچوونە زۆرەی کە لە پێکھاتەی کیمیایی ھەیە وای لە زانایان کرد کە تاقیکردنەوە بکەن لەسەر گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس لە ڕێگای ئامێرێکی تایبەت کە بەرگری پلەی گەرمی بەرز و پەستانی زۆر دەکات بۆ گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس کە لە ئەنجامدا ئەڵماسی پیشەسازی یان (ئەڵماسی دروستکراو) بەرھەم دێ.

تەمەنی نوێترین ئەڵماس نزیکەی یەک ملیار ساڵە ، کە مادەیەکی زۆر ناسراوو بەسوودە لە نێوان (٣٠٠٠) ماددەی ناسراو کە ھەن تا ئێستا. ئەڵماس لە دێر زەمانەوە ناسراوە وەک گەوھەرێکی بە نرخ ، لە سەدەی نۆزدەم ئەڵماس زۆر بڵاو بووەوە پاش پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای بڕین و سافکردنی ئەڵماس ، بەتایبەتی بە ڕێگای (بریلیات) کە لەلایەن ئەوروپییەکان دۆزرایەوە. ئەڵماس سیفاتی فیزیایی نایابی ھەیە، بەتایبەتی ھێزی ڕەقی بەرز کە تەنھا ئەڵماس پلەی (١٠/١٠) وەردەگرێ لە پلەی ھێزی ڕەقی بەردەکان ، تەنھا بۆ زانین جیاوازی لە پلەی ھێزی ڕەقی لەنێوان (٩ پلە) بۆ (یاقوت و زفیر) و (١٠ پلە) زۆرە و ھەروەھا توانای پەرش و بڵاوبوونەوەی ڕووناکی زۆر بەرزە. لەبەر ئەوە ئەڵماس ماددەیەکی زۆر بەنرخ و گرنگە لە پیشەسازی دروستکردنی خشڵ، ھەروەھا پیشەسازییەکانی تر وەک بەکارھێنانی ئەڵماس لە سەری ئەو دڕێلانەی کە بەکاردێن لە لێدانی بیری نەوت.


یۆنانیەکان بە ئەڵماسیان دەگوت ئاژماس (بە یۆنانی αδαμαξ ) کە مانای (ناتوانرێ بگۆڕدرێ) دەدات چونکە زۆر ڕەقە. ئیبن مەنزور لە (لسان العرب) دەڵێ لە بنچینەدا وشەی ئەڵماس لە ئاژماسی یۆنانی وەرگیراوە و کراوەتە عەرەبی وە پاشان عەرەبەکان (ژ) یان گۆریوە بۆ (ل) چونکە زۆر لێک نزیکن لە شێوە و دەرچوونی لە دەم. زۆربەی خەڵک ئەڵماس لە زارکە گڕکانییەکان دەردەھێنن کە ئاگرە گڕکانییەکان بۆ دەرەوە دەری دەھاوێژن لە قوڵایی زەوی دەردەچێ کە دەگاتە (١٥٠ کم) لە پلەی گەرمی زۆر بەرزو پەستانی زۆر ماوەیەکی زۆری دەوێت کە دەگاتە ملیۆنەھا ساڵ تا بارودۆخی گونجاو دروست دەکات بۆ پێکھاتنی ئەڵماس.

وێنەی مستیلەیەک کە لە ئەڵماس درووستکراوە - دەستکرد


کانگاکانی ئەڵماس بە زۆری دەکەونە ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا ، بڕێکی باشیش لە ئەڵماس لە کەنەدا و ڕووسیا و بەڕازیل و ئوسترالیا دۆزراوەتەوە. ساڵانە نزیکەی (١٣٠ ملیۆن) مسقال یان (٢٦ ھەزار) کیلۆگرام ئەڵماس دەردەھێنرێ کە نرخەکەی دەگاتە (٩ ملیار) دۆلاری ئەمریکی. چوار پێوەر ھەیە بۆ زانینی باشی و نایابی ئەڵماس : عەیار(قرات) و خاوێنی (ڕوونی) و ڕەنگ و بڕین. بەرامبەر بە ئەڵماسی سروشتی، ئەڵماسی پیشەسازی (دروستکراو) بەرھەم دەھێنرێ کە بڕەکەی دەگاتە چوار ئەوەندەی ئەڵماسی سروشتی دەرھێنراو.لەگەڵ ئەوەش زۆربەی ئەڵماسی دروستکراو قەبارەی بچووکە و ناڕێک دیارە کەدەبێتە ھۆی کەمی نرخ بە بەراوورد کردن لەگەڵ ئەڵماسی سروشتی،وە بەکارھێنانەکانی تەنھا لە کارە پیشەسازییەکان دەبێت لەبەر ئەوە بڕوانامەی دروست و بە گرنتی لەگەڵ ئەڵماسی سروشتی دەدرێت بەتایبەتی ئەڵماسی نایاب ئەم بڕوانامانەش لەلایەن سەنتەر و کۆمپانیاکان دەدرێن کە ژمارەیەک لە خەڵکی زانایان ھەیە لەم بوارە و ماوەیەکی زۆرە لە بازرگانی ئەڵماس و بەردی نایاب کاردەکەن وەک (GIA )ی ئەمریکی و (HRG و IGI )ی بەلجیکی کە بچووکترین وردەکاری بەردەکە دەنووسن وەک کێش و عەیار و جۆری پارچەکە و پلەی خاوێنی (ڕوونی)،و دووریەکانی بەردەکە بڕوانامەکە ژمارەیەکی زنجیرەیی دەدرێتێ و کۆپییەک لەم بڕوانامەیە لە فایلەکانی کۆمپانیا ھەڵدەگیرێ و ئەم بڕوانامانە باوەڕ پێکراوانەش ئەڵماسەکە بەنرختر دەکەن.

زۆر کێشە و گیروگرفت و باس ھەیە دەربارەی دەرھێنان و دابەشکردنی ئەڵماس ھەروەک لەپڕۆسەی فرۆشتنی بەناو (ئەڵماسی خوێناوی) لەلایەن باندی چەکداری ئەفریقایی. ھەروەھا قسە ھەیە دەربارەی گروپی دی پێرز، کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی ئەڵماس لە جیھان و بارەگای ھەیە لە جۆھانز بێرگ و لەندەن کە باڵا دەستی خۆی بە شێوەیەکی خراپ بەکاردێنێ بۆ کۆنترۆڵکردنی بڕی ئەڵماس لە بازاڕو یاریکردن بە نرخەکان .ئەڵماس مادەیەکە پێکھاتەی بلوری ھەیە و زۆر جار شێوەی شەش پاڵووی ھەیە و ھەندێ جار شێوەی شەش ڕووی ھەیە . ئەڵماس بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆن ( ڕەژوو) پێکدێ لە ژێر پەستان و گەرمی زۆر. لێکچوونێکی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو مادەیەی کە گرافیت و ئەڵماس پێکدێنێ کە ئەویش کاربۆنە،کەچی سیفاتەکانی ھەر یەکیان زۆر جیاوازە لە ئەوی تر بە ھۆی جیاوازی ھەر یەکیان لە پێکھاتەی گەردیلەیی.ئەو لێکچوونە زۆرەی کە لە پێکھاتەی کیمیاوی ھەیە وای لە زانایان کرد کە تاقیکردنەوە بکەن لەسەر گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس لە ڕێگای ئامێرێکی تایبەت کە بەرگری پلەی گەرمی بەرزو پەستانی زۆر دەکات بۆ گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس کە لە ئەنجامدا ئەڵماسی پیشەسازی یان (ئەڵماسی دروستکراو) بەرھەم دێ. ته‌مه‌نی نوێترین ئه‌ڵماس نزیكه‌ى یه‌ك ملیار ساڵه‌،كه‌ ماده‌یه‌كی زۆر ناسراوو به‌سووده‌ له‌نێوان (3000) ماده‌ی ناسراو كه‌ هه‌ن تا ئێستا. ئه‌ڵماس له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ ناسراوه‌ وه‌ك گه‌وهه‌رێكی به‌ نرخ،له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌م ئه‌ڵماس زۆر بڵاو بووه‌وه‌ پاش پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای بڕین و سافكردنی ئه‌ڵماس ،به‌تایبه‌تی به‌ ڕێگای (بریلیات) كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كان دۆزرایه‌وه‌. ئه‌ڵماس سیفاتی فیزیایی نایابی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی هێزی ڕه‌قی به‌رز كه‌ ته‌نها ئه‌ڵماس پله‌ی (10/10) وه‌رده‌گرێ له‌ پله‌ى هێزی ڕه‌قی به‌رده‌كان،ته‌نها بۆ زانین جیاوازی له‌ پله‌ی هێزی ڕه‌قی له‌نێوان (9 پله‌) بۆ (یاقوت و زفیر) و (10 پله‌) زۆره‌و هه‌روه‌ها تواناى په‌رش وبڵاوبوونه‌وه‌ى ڕووناكی زۆر به‌رزه‌.له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ڵماس ماده‌یه‌كی زۆر به‌نرخ و گرنگه‌ له‌ پیشه‌سازی دروستكردنی خشڵ، هه‌روه‌ها پیشه‌سازییه‌كانی تر وه‌ك به‌كارهێنانی ئه‌ڵماس له‌ سه‌ری ئه‌و دڕێلانه‌ی كه‌ به‌كاردێن له‌ لێدانی بیری نه‌وت. یۆنانیه‌كان به‌ ئه‌ڵماسیان ده‌گوت ئازماس (به‌ یۆنانی αδαμαξ ) كه‌ مانای (ناتوانرێ بگۆڕدرێ) ده‌دات چونكه‌ زۆر ڕه‌قه‌ . ئیبن مه‌نزوِر له‌ (لسان العرب) ده‌ڵێ له‌ بنچینه‌دا وشه‌ى ئه‌ڵماس له‌ ئاژماسى یۆنانی وه‌رگیراوه‌و كراوه‌ته‌عه‌ره‌بى وه‌ پاشان عه‌ره‌به‌كان (ژ) یان گۆریوه‌ بۆ (ل) چونكه‌ زۆر لیك نزیكن له‌ شێوه‌و ده‌رچوونی له‌ده‌م. زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌ڵماس له‌ زاركه‌ گڕكانییه‌كان ده‌رده‌هێنن كه‌ ئاگره‌ گڕكانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌رى ده‌هاوێژن له‌ قوڵایی زه‌وى ده‌رده‌چێ كه‌ ده‌گاته‌ (150 كم) له‌ پله‌ى گه‌رمی زۆر به‌رزو په‌ستانی زۆر ماوه‌یه‌كی زۆرى ده‌وێت كه‌ ده‌گاته‌ ملیۆنه‌ها ساڵ تا بارودۆخی گونجاو دروست ده‌كات بۆ پێكهاتنی ئه‌ڵماس. كانگاكانی ئه‌ڵماس به‌زۆری ده‌كه‌ونه‌ ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌فریكا ،بڕێكی باشیش له‌ ئه‌ڵماس له‌ كه‌نه‌داو ڕوسیاو به‌ڕازیل و ئوستڕالیا دۆزراوه‌ته‌وه‌. ساڵانه‌ نزیكه‌ى (130 ملیۆن) مسقال یان (26 هه‌زار) كیلۆگرام ئه‌ڵماس ده‌رده‌هێنرێ كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (9 ملیار) دۆلاری ئه‌مریكی. چوار پێوه‌ر هه‌یه‌ بۆ زانینی باشی و نایابی ئه‌ڵماس : عه‌یار(قرات)،و خاوێنی (ڕوونی)،و ڕه‌نگ،و بڕین. به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ڵماسى سروشتی، ئه‌ڵماسى پیشه‌سازی (دروستكراو) به‌رهه‌م ده‌هێنرێ كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ڵماسى سروشتی ده‌رهێنراو.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌ڵماسى دروستكراو قه‌باره‌ی بچووكه‌و ناڕێك دیاره‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی كه‌می نرخ به‌ به‌راوورد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماسى سروشتی،وه‌ به‌كارهێنانه‌كانی ته‌نها له‌ كاره‌ پیشه‌سازییه‌كان ده‌بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕوانامه‌ی دروست و به‌ گرنتى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماسى سروشتی ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌ڵماسی نایاب، ئه‌م بڕوانامانه‌ش له‌لایه‌ن سه‌َنته‌ر و كۆمپانیاكان ده‌درێن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی زانایان هه‌یه‌ له‌م بواره‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ بازرگانی ئه‌ڵماس و به‌ردی نایاب كارده‌كه‌ن، وه‌ك (GIA ) ى ئه‌مریكى و (HRG و IGI ) ى به‌لجیكی كه‌ بچووكترین ورده‌كاری به‌رده‌كه‌ ده‌نووسن وه‌ك كێش وعه‌یارو، جۆری پارچه‌كه‌،و پله‌ی خاوێنی (ڕوونی)،و دووریه‌كانی به‌رده‌كه‌، بڕوانامه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زنجیره‌یی ده‌درێتێ و كۆپییه‌ك له‌م بڕوانامه‌یه‌ له‌ فایله‌كانی كۆمپانیا هه‌ڵده‌گیرێ و ئه‌م بڕوانامانه‌ باوه‌ڕ پێكراوانه‌ش ئه‌ڵماسه‌كه‌ به‌نرختر ده‌كه‌ن. زۆر كێشه‌و گیروگرفت و باس هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ده‌رهێنان و دابه‌شكردنی ئه‌ڵماس،هه‌روه‌ك له‌پڕۆسه‌ى فرۆشتنى به‌ناو (ئه‌ڵماسى

سەرچاوە[دەستکاری]