ئەساسنز کرید میراژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەساسنز کرید میراژ
Assassin's Creed Mirage
پەرەپێدەریوبی سۆفت بۆردۆ
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
ئاوازدانەرBrendan Angelides لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زنجیرەئەساسنز کرید
بزوێنەریوبی سۆفت ئەنڤیڵ
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز
پلەیستەیشن ٤
پلەیستەیشن ٥
ئێکس بۆکس وەن
ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس
ئەمازۆن لونا
بڵاوبوونەوە١٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
چەشنئەکشن-سەرکێشی
شێوازتاک-یاریزان

ئەساسنز کرید میراژ (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Mirage) (بە کوردی: ڕێبازی بکوژ تڕاویلکە)یارییەکی ڤیدیۆیییە لە جۆری ئەکشن-سەرکێشی و دزێوی ساڵی ٢٠٢٣ـیە، لەلایەن یوبی سۆفت بۆردۆ گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفت بڵاو کراوەتەوە. سێزدەھەمین بەشی بڵاوکراوەی زنجیرە یارییەکانی ئەساسینز کریدە دوای ئەساسنز کرید ڤالھالای ساڵی ٢٠٢٠. یارییەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی باسی سەدەی نۆھەم دەکات لە بەغدا لە ماوەی سەردەمی زێڕینی ئیسلام، بەتایبەت لە ماوەی ئەنارکی لە سامەڕا لە سەردەمی خەلافەتی عەباسییەکان. کارەکتەری سەرەکی یارییەکە ناوی بەسام بن ئیسحاقە (ئەم کارێکتەرە بۆ یەکەمجار لە ڤالھالا ناسێندرا) کە لە دزێکی سەرشەقامەوە دەگۆڕدرێت بۆ ئەندامێکی تەواو پێگەیشتووی برایەتی حەشاشەکان، کە خەبات دەکەن لەپێناو ئاشتی و ئازادی دژی سوارچاکانی پەرستگا.[١] یارییەکە بە جۆرێک باسکراوە کە یاریکەر دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕەگوڕیشەی سەرەکی زنجیرە یارییەکە، بەجۆرێک گرنگی زیاتر بە گێرانەوەی چیرۆکەکان بە شێوەیەکی زنجیرەیی و پێشھاتی دیاریکراو دراوە لەگەڵ یاریکردن بە شێوازی نھێنی ئامێز، زیاتر لە بەشەکانی ئەمدووایییە.

ئەساسنز کرید میراژ لە ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ بۆ ئەمازۆن لونا، پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، ویندۆز، ئێکس بۆکس وەن، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس بڵاوکرایەوە، هەروەها وابڕیارە کە وەشانی مۆبایل بۆ ئای ئۆ ئێس لەسەر مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٥ پرۆ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوبکرێتەوە.[٢]

یاریکردن[دەستکاری]

ئەساسنز کرید میراژ یارییەکی ئەکشن-سەرکێشی دزێوە مەبەست لێی بیرھێنانەوەی ناونیشانە کۆنەکانی ئەساسنز کریدە، زیاتر بەشێوەی زنجیرەیییە و تەرکیز دەخاتە سەر چیرۆکەکە و کەمتر گرنگی بە ڕۆڵگێڕانی توخمەکان دەدات بە بەراورد بە بەشەکانی ئەم دووایییەی یارییەکە. پارکۆر، شەری دەستەوئێخە، کردەی نھێنی بەشێکن لە توخمەکانی یارییەکە. میراژ دیزاینی "سندوقی ڕەش" لەخۆی دەگرێت بۆ ئەرکەکانی تیرۆرکردن، کە پێشتر لە بەشەکانی ئەساسنز کرید یونتی و ئەساسنز کرید سێندکیت ئەم شێوازە دەبینرا، کە یاریکەر دەبێت ناوچەی یارییەکە بگەڕێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی جیاواز و گونجاو بۆ لەناوبردنی ئامانجەکەی.[٣]

یارییەکە بەشێووەیەکی سەرەکی لە شاری بەغدایە، کە دابەشکراوە بەسەر چوار ناوچە، کە قەڵای ئالەموتش لەخۆی دەگرێت، لە ھەندێک کاتدا یاریکەر پێویستە سەردانی قەڵاکە بکات. بەغدا زۆر بچووکترە لە جیھانی بەشەکانی تری ئەم دووایییە ئەساسنز کرید، جیھانی یارییەکە لە قەبارەدا نزیکە لە بەشەکانی وەک ئەساسنز کرید یونتی و ئەساسنز کرید سێندکیت.[٤]

لۆگۆی فەرمی یارییەکە

بەسام، ھاوشێوەی پاڵەوانەکانی تری بەشەکانی ئەساسنز کرید، جبەخانەیەکی گەورەی چەک و ئامرازی جیاوازی لەبەردەستدایە، وەک تیغی شاراوەی کوشتن، بۆمبی دووکەڵی، چەقۆی ھاویشتن، تیری ژەھراوی. یاریکەر دەتوانێت توانای چەکەکان و ئامرازەکانی ناو جبەخانەکەی بەرزبکاتەوە و کارامەییان زیاتر بکات.[٥] ھەرواھە بەسام دەتوانێت دوو دیدگای جیاواز بەکاربھێنێت، کە دیدگای ھەڵۆ(Eagle Vision) و یاوەرێکی باڵندەیە بە ناوی ئینکیدو (کارەکتەرێکی ناو داستانی گلگامێشە)، کە ھەڵۆیەکی ئیپراتۆری ڕۆژھەلاتە دەتوانریت بەکاربھێنرێت بۆ گەڕان لە ناوچە نزیکەکان.[٦] لەم بەشەدا تیرھاوێژەکان دەتوانن ئینکیدو نیشانە بکەن و بیپێکن، بەپێچەوانەی بەشەکانی تری ئەساسنز کرید کە باڵندەی یاوەریان تێدابوو.[٧]

میراژ توانایەکی نوێ (ability) لەخۆدەگرێت بەناوی «وردگەری کوشتن»(Assassin Focus)، کە بە کوشتنی نھێنی ئەنجامدەدرێت و ڕێگا بە بەسام دەدات لە یەک کاتدا چەند دوژمنێک لەناوبەررێت بە مەرجێک ئاشکرانەکرابێت.[٨] جگە لەمانە، شیوازی جووڵە و ڕاکردن و کوشتنی کارەکتەرەکان پەرەی تەواوی پێدراوە، ئیلھامی جووڵەکانی کارەکتەرەکان لە سامۆڕای، نینجا و تەنانەت جێدیش وەرگیراوە.[٩]

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووداوەکانی یارییەکە لە سەدەی نۆیەمی زایینییە لە بەغدا، بەدیاریکراوی لە ساڵی ٨٦١ی زایینی، واتا ١٢ ساڵ پێش ڕووداوەکانی ئەساسنز کرید ڤالھالا،[١٠] کە ئەوکات بەغدا لە لووتکەدابوو، پێشەنگی جیھان بوو لە بواری زانست، ھونەر، داھێنان و بازرگانی، لەناو جەرگەی ئەم شارستانییەتەدا، گەنجێکی ھەتیوو کە خاوەنی ڕابردوێکی تراژیدی بوو، دەبوو بە شەقامەکاندا بڕوات و لەڕێگای گیرفان بڕین و دزیکردن بەردەوامی بە ژیانی بدات، ئەم گەنجەش ناوی بەسام بن ئیسحاقە (کارەکتەری سەرەکی یارییەکە)، کە دزێکی سەر شەقامەکانە بەدوای وەلام و دادپەروەریدا دەگەڕێت، دوای کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەی مەترسیدار، بەسام لە بەغدا ڕادەکات و پەیوەدنی بە ڕێکخراوێکی کۆنی شاراوەوە دەکات، لەگەڵ فێربوونی ڕێوڕەسمە نھێنییەکانیان و باوەڕە بەھێزەکانیان، توانا ناوەزەکانی خۆی بەھێزتر دەکات و سروشتی ڕاستەقینەی خۆی دەدۆزێتەوە و دێتە سەر ڕێبازێکی نوێ، ڕێبازێک کە چارەنووسی بە جۆرێک دەگۆڕێت کە ھەرگیز نەیتوانیوە ئەندێشەی بکات.[١١] بەسام لەژێر ڕێنوێنی مامۆستایەک فێری ڕیباز و ھونەرەکانی بکوژی دەبیت کە ناوی ڕۆشانە.[١٢]

پەرەپێدان[دەستکاری]

میراژ وەک بچووترین بەشی ئەساسنز کرید باسکراوە، ماوەی یاریکردن بەبێ ئەرکە لاوەکییەکان ١٥–٢٠ کاتژمێر دەخایەنێت. یارییەکە دیزاینکراوە بۆ ئاھەنگ گێڕان بەبۆنەی ١٥ ساڵەی بەرھەمھێنان زنجیرە یارییەکە، کە تێیدا گەشەپێدەران ھەمان تەکنەلۆژیایان بەکارھێناوە کە بۆ ئەساسنز کرید ڤالھالا بەکارھاتووە، وەک ڕێزگرتنێک لە زنجیرە کۆنەکانی ئەساسنز کرید.[١٣]

پێش ڕاگەیاندنی یارییەکە لە یوبی سۆفت فۆوێرد لە ١٠ی ئەیلوول ٢٠٢٢ وردەکارییەکانی یارییەکە دزەیان پێکرا لەژێر ناوکۆدی (Rift)، کە ئاشکرابوو کە یارییەکە بەشێک بووە لە پاکێجی فراوانکردنی ڤالھالا بەرلەوەی ببێتە بەشێکی بڵاوکراوەی سەربەخۆ.[١٤] لە ٤ی حوزەیران ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا کە یارییەکە دۆبلاژێکی عەرەبیشی دەبێت.[١٥]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

وابڕیارە ئەساسنز کرید میراژ لە ١٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، ئێکس بۆکس وەن، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس و ئەمازۆن لونا بڵاوبکرێتەوە

.[١٦] یارییەکە ھەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بەردەست دەخرێت بۆ ھەموو یاریکەرانی بەشدار لە یوبی سۆفت+.[١٧]

یارییەکە بە دوو چاپی جیاواز بڵاودەکرێتەوە، چاپی دیلۆکس و چاپی ستاندارد.[١٨]

ناوڕۆکی زیادە[دەستکاری]

کۆمپانیای یوبی سۆفت ڕای گەیاند کە ئەرکێکی تایبەت(Exclusive Mission) بەناوی عەلی بابا و چل دزەکە (Ali Baba and the Forty Thieves) بڵاودەکاتەوە بۆ یاریکەرانەی کە داواکاری پێشوەختەیان (pre-ordered) کردووە بۆ یارییەکە. چاپی دیلۆکسی ئەساسنز کرید میراژ یارییە بنەڕەتییەکە و پاکەتێکی ئیلھام وەرگیراوی شازادەی فارس (Prince of Persia) لەخۆی دەگرێت کە چەک و شتومەکی جوانکاری زیادە و ساوندتراکی یارییەکە و کتێبێکی ھونەری دیجیتاڵی تێدایە. ھەروەھا پاکێجی شازادەی فارس بە جیا بەردەست دەبێت بۆ کڕین.[١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Assassin's Creed Mirage: Everything we know so far about the new AC game".
  2. ^ "Assassin's Creed Mirage - Release Date, Stealth Gameplay, And Everything We Know".
  3. ^ "Assassin's Creed Mirage Revealed at Ubisoft Forward".
  4. ^ "Assassin's Creed Mirage map size is comparable to Revelations and Unity".
  5. ^ "'Assassin's Creed Mirage' Goes Back To Basics With Stealth, Parkour & Assassinations Gameplay Pillars".
  6. ^ "Assassin's Creed Mirage Reveal Trailer Released, Game Launching In 2023".
  7. ^ "Assassin's Creed Mirage Revealed at Ubisoft Forward".
  8. ^ "'Assassin's Creed Mirage' Goes Back To Basics With Stealth, Parkour & Assassinations Gameplay Pillars".
  9. ^ "Assassin's Creed Mirage's movement is based off 'samurai, ninja, and even Jedi'".
  10. ^ "Assassin's Creed Mirage: Everything we know about the new Assassin's Creed".
  11. ^ "Assassin's Creed: Mirage".
  12. ^ "Assassin's Creed Mirage sets up Basim's origins in Baghdad, decades before Valhalla".
  13. ^ "Future Assassin's Creed Games Will Not All Be 150-Hour RPGs".
  14. ^ "Ubisoft confirms Assassin's Creed Mirage after multiple leaks".
  15. ^ "Arab gamers have international appeal: "Assassin's Creed: Mirage" gets Arabic dub".
  16. ^ "Assassin's Creed Mirage Reveal Trailer Released, Game Launching In 2023".
  17. ^ "Assassin's Creed Mirage Standard Edition".
  18. ^ "Assassin's Creed Mirage Pre-Order Bonuses, Edition, Price Revealed".
  19. ^ "Assassin's Creed Mirage – Everything you need to know".