ئیدوارد سەعید

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئیدوارد سەعید
لەدایکبوون ئیدوارد وەدیع سەعید
١/١١/١٩٣٥
قودس,فەلەستین
مەرگ شاری نیویۆرک ,ئەمریکا
ھۆکاری مەرگ شێرپەنجەی خوێن
نەتەوە عەرەب
ئایین کریستیان


ئیدوار وەدیع سەعید ( ئینگلیزی: Edward Wadie Said، عەرەبی: إدوارد ودیع سعید) لە ١٩٣٥ لە شاری قودس لەخێزانێکی مەسێحی لەدایک بووە. مامۆستای ئەدەبی بەراوردکاری لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، نووسەر و ڕەخنەگر و ئەکادیمیست. بە نەخۆشی لۆکیمیا- شێرپەنجەی خوێن لەنەخۆشخانەیەکی شاری نیویۆرک، ڕۆژی ٢ی مانگی ٩ی ٢٠٠٣ مردووە.


پەشیمان بوونەوە![دەستکاری]

ئیدوارد سەعید ١٩٣٥- ٢٠٠٣ بیرمەندی عەرەبی بەئایین کریستان، بەکتێبێکی لەسەر ڕۆژھەڵاتناسی ١٩٧٨، ناوبانگێکی زۆری پێبەدەست ھێنا، بۆ زۆربەی زمانەکانی دنیا وەرگێرا. لەوێدا چەند دیدی خستە ڕوو، بووە تیورێک بۆ کۆنەپەرستان و توندڕەوان لەناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست! ئەو بەر لەمردنی لەبەشێک لەو دیدانەی پەشیمان بۆتەوە، کە بۆتە ھۆی بەھێزکردنی ڕەگی توندڕەوی لەناوچەکەدا! ھاتۆتە سەر ئەو بڕوایەی ھەوڵدان بۆ بەھێزکردنی ئەو تەوژمەی کە داوای کردنەوەی دەرگاکانی ئیجتھاد لەسەر ئایین دەکات، کە ھەزار ساڵە بەداخراوەیی ماوەتەوە... ئایین و مەزھەبەکان سەرچاوەی جیاوازی نێو مرۆڤانن، بەپێچەوانەوە ھزری سکۆلاریزم و ژیرمەندی جیھانداگر، دەبێتە کۆکردنەوەی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ھاوبەش... ٢٠٠٩/١٠/١٠

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

پێگەی ئەلیکترۆنی ئیدوارد سەعید