ئیبن ماجە
ئیمام ئیبن ماجە | |
---|---|
ناو: | ئیمام ئیبن ماجە |
ناوی تەواو: | محەمەد کوڕی یەزید |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ٢٠٩ی کۆچی |
شوێنی لەدایکبوون: | ئێران |
ڕێکەوتی مردن: | ٢٧٣ی کۆچی |
بیروباوەڕ: | سوننە |
بواری کردوکۆش: | زانستی فەرموودە |
ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی، یەکێکە لە زانا ناودارەکانی فەرموودە لای موسڵمانان، لە نێوان ساڵانی ٢٠٩ تا ٢٧٣کۆچی، نوسەری کتێبی سونەنی ئیبن ماجەیە.
ژیان
[دەستکاری]ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوڕی یەزید کوڕی ماجە ڕەبعی قەزوینی لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٩کۆچی لە قەزوین لە وڵاتی فارس لەدایکبووە، چەندین شوێن گەڕاوە بۆ وەرگرتنی زانست و چۆتە عێراق و خۆراسان و بەسڕە و کووفە و بەغدا و دیمەشق و مەککە و مەدینە و میسر و زۆر شوێن و شارستانیەتی تر. لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٢٧٣کۆچی کۆچی دوایی کردووە.[١]
مامۆستا و خوێنکارەکانی
[دەستکاری]ئیبن ماجە گوێی گرتووە لە زۆر زانا و مامۆستای سەردەمی خۆی لەوانە، ئەبوبەکر کوڕی ئەبوو شەیبە، و محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی نومەیر، و هیشام کوڕی عەمار، و داوود کوڕی ڕەشید و ئەوانی تر. ژمارەیەکی ئێجگار زۆر زانستیان لە ئیبن ماجە وەرگرتووە لەوانە؛ محەمەد کوڕی عیسا ئەبهەری، و ئەبوعامر و ئەبولحەسەنی قەتتان، و سولەیمان کوڕی یەزید قەزوینی و ئەوانی تر.
دەربارەی ووتراوە
[دەستکاری]ئیبن ماجە بە یەکێکە لە ئەستێرەکانی زانست و شەرعی سەردەمی خۆی، کە بە حافز بەناوبانگ بوو، وفەرموودەکانی پێغەمبەری لەبەربووە، و زانایان ستایشێکی زۆریان کردووە، لەوانە؛
- ئیبن کەسیر دەڵێت؛ ئیبن ماجە خاوەنی کتێبی سونەنە بەناوبانگەکەیە، کە بەڵگەیە لەسەر بەرفراوانیی زانینی ئەو و قوڵی فەرموودەناسی و و شوێن پێ هەڵگرتنەوەی سوننەت، لە بنج و لقەکانی ئاییندا.
- زەهەبی دەربارەی دەڵێت؛ ئیبن ماجە فەرموودەناسی هەموو ئەو وڵاتانەیە.
- ئەبو یەعلا خەلیلی دەڵێت؛ ئیبن ماجە جێی متمانەیە، هەموو لەسەر زانست و لەخواترسی ئەو کۆکن، بە بەڵگە دەیهێننەوە کە زانیاری لەسەر فەرموودەوانی زۆرە و حافزێکی گەورەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «پارێزگای سلێمانی». slemani.gov.krd. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
- ویکی عەرەبی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن ماجە تێدایە. |