ئورانوس
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئۆرانۆس (بە ئینگلیزی: Uranus) بە حەوتەمین ھەسارەی دەوری خۆر دەژمێردرێت کەوا ٢٨٦٨.١ ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە. چوار مانگ بەدەوری ھەسارەی ئۆرانۆس دەخولێتەوە کە ئەمانەن:
- ئاریل
- ئامیریل
- تیتانیا
- ئابرون
ئەم ھەسارەیە لە ١٣ مایسی ساڵی ١٧٨١ز دا لەلایەن (ھەرشل)ی ئەستێرەناسەوە دۆزراوەتەوە ،بەچاو بەئەستەم دەبینرێت. جووڵانەوەی بەدەوری خۆردا لە ٨٤ ساڵ و ٧،٤٥ ڕۆژدا یەک خول تەواو دەکات ،لە ١٠ کاتژمێر و ٤٢ خولەکدا جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە ،تیرەی ھەسارەی ئۆرانۆس ٢٤٨٤٠ کیلۆمەترە ،خێراییەکەی ٦،٥ کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا.
سەرچاوە[دەستکاری]
|
||||||||