یەکێتیی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت
دروشم | یەکگرتن بۆ ژیان و بژێوی |
---|---|
دامەزران | ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ فۆنتاینبلۆ, فەڕەنسا |
جۆر | ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی |
ئامانج | پاراستنی سروشت, جۆراوجۆری زیندوو |
ئۆفیسی سەرەکی | گلاند, سویسڕا |
ناوچەکانی خزمەت | لە سەرانسەری جیھاندا |
ئەندامان | ١٫٤٠٠ |
کەسایەتییە گرنگەکان | برۆنۆ ئۆبەرلێ (بەڕێوەبەری گشتی) ڕەزان ئەلموبارەک (سەرۆک)[١] |
داھات | ١٤٠.٧ ملیۆن فرەنکی سویسری / ١٤٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٩)[٢] |
کرێکاران | زیاتر لە ٩٠٠ (لە سەرانسەری جیھان) |
وێبگە | www |
پێشووتر ناسرابوو بە | یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت |
یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت (بە ئینگلیزی: IUCN) یەکەم ڕێکخراوی ژینگەیی جیھانە کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ دامەزراوە. [٣] [٤] [٥] گەورەترین ڕێکخراوە لە جیھاندا لە ڕووی زانیاری سروشتەوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری گلاند لە سویسڕایە و زیاتر لە ٢٠٠ میری و ١٠٠٠ ڕێکخراوی نامیری و نزیکەی ١٠٫٠٠٠ خۆبەخش لەخۆدەگرێت لە ١٦٠ وڵاتی دەوروبەری جیھان، کارەکانی لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و یەکخستنی ھەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییە نەرێنییەکان لە سروشت لە ڕێگەی تۆڕێکەوە کە لەلایەن ١١٠٠ کارمەند و ٦٢ فەرمانگە پشتگیری دەکرێن کە لەلایەن میری(حکومەت) و کۆمپانیاکانەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، ڕێکخراوەکە چاودێرێکی فەرمییە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتییەکە ساڵانە لیستی سووری ئەو جۆرە گیاندارانە کە مەترسی لەناچوونیان ھەیە بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Razan al Mubarak becomes first woman from the Arab world to head IUCN». ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
- ^ "IUCN 2019 Accounts" ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IUCN. Retrieved 23 July 2022.
- ^ «IUCN 2016 Annual Report» (PDF).
- ^ Learning to Change the Future, IUCN 2008, p. 22. URL retrieved 2011-01-24. Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ «Global Business and Biodiversity Programme». لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەکێتیی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت تێدایە. |