بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەس جۆنسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەس جۆنسن

جۆنسن لە کۆڵد وەنز لە حوزەیرانی ٢٠١٩
لەدایکبوون
گوزتاڤ ئێمیڵ جۆنسن

(١٩٩٥-٠٦-٢٠) ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی ویسکۆنسن ستاوت
پیشە
  • کۆمێدیان
  • فیلمساز
  • یووتیووبەر
  • پێشکەشکاری پۆدکاست
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
چەشنەکان
  • کۆمێدیا
  • ڕەخنەگری
سەبسکڕایبەرەکان٣٬٣٦ ملیۆن[١]
سەرجەمی بینینەکان٨١٦ ملیۆن[١]
Associated acts
  • ئێدی بێرباک
  • سمۆش
  • کریتیکاڵ
  • سڤێن جۆنسن
  • نەیکی جەیکی
  • دروو گوودن
  • دانی گۆنزالێز
  • گراندەی
  • ویڵیام ئۆزمەن
  • مایکڵ ڕیڤز
  • جاکس فیلمز
  • ئابێلینا سەبرینا
  • فەیربەیرن فیلمز
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٧
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر٢٠١٩

کۆتا نوێکردنەوە: ٥ی تەممووزی ٢٠٢١


گوزتاڤ ئێمیڵ جۆنسن (٢٠ی حوزەیرانی ١٩٩٥)[٢][٣] کۆمێدیان، فیلمساز، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە کە بە سکێچە کۆمێدییەکانی ناسراوە لە یووتیووب.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

گەس جۆنسن کوڕی دێبرا جۆنسن، ڕاھێنەرێکی ڤۆلیبۆڵ و مامۆستایەکی ئینگلیزی پێشوو،[٤] و پیت جۆنسنە. جۆنسن لە گرانتسبێرگ، ویسکۆنسن گەورەبووە، لەگەڵ خوشک و براکانی: سڤێن، تۆر، و ھان، کە زۆرینەی کات ڤیدیۆیان لەگەڵدا دەکات. خێزانەکەی بە نەژاد نەرویجی و سوێدین.[٥]

لە قوتابخانەی ناوەندیدا، جۆنسن «چەند سکێچێکی گەمژانە کە منداڵ بە پێکەنیناوی دادەنێن»ی تۆمارکرد.[٤] لە ٢٠١٣دا، ھەڵبژێردرا بۆ بوون بە پارێزگاری باجەر بۆیس ستەیت[٦] و لە ٢٠١٤دا، خوێندنی دواناوەندی لە قوتابخانەی دواناوەندی گرانتسبێرگ تەواوکرد. لە زانکۆی ویسکۆنسن ستاوت خوێندنی تەواوکرد و بڕوانامەیەکی لە نەخشاندنی شادیھێنەری سینەمای دیجیتاڵدا بەدەستھێنا.[٧] دواتر ماڵی گواستەوە بۆ لۆس ئانجلەس لەگەڵ یووتیووبەری ھاوڕێی ئێدی بێرباک.[٨]

جۆنسن کەناڵی یووتیووبەکەی لە ٢٠١٠دا دەستپێکرد بە ڤیدیۆی، «گۆرانییەکەی ئیەن».[٩] دواتر دەستیکرد بە دروستکردنی ڤیدیۆی میم کە خۆی و ھاوڕێکانی تێیدا بەژداربوون، کە بەرەبەرە بەناوبانگتر دەبوون. یەکەم ڤیدیۆی کە بەناوبانگبوو ڤیدیۆی «چۆنییەتی بەدەستھێنانی خواردنی خۆڕایی لە سەبوەی» بوو، کە ٢٬٨ ملیۆن بینەری ھەیە لە ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢١.[١٠]

جۆنسن مۆسیقا و گۆرانیشی لە یووتیووب بڵاوکردووەتەوە لە سەرەتای پیشەکەیەوە. ئەلبومی میلە بروسکەکان و بنمیچە تکەکردووەکانی بڵاوکردەوە لەگەڵ جۆو دوماسی ھاوڕێی لە ٢٠١٥، و ئەلبومی کورسییە شامپەینییەکانی بڵاوکردەوە لە ٢٠١٦.[١١] لە ٢٠١٧دا، جۆنسن پۆدکاستێکی لەگەڵ ئێدی بێرباکی ھاوڕێی دروستکرد بەناوی باشە قسە دەکەم.[١٢] دووانەکە گواستیانەوە بۆ باکووری ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لۆس ئانجلەس[٣] و پەخشێکی نوێیان دروستکرد، پۆدکاستەکەی گەس و ئێدی.[١٣] ئەم پۆدکاستە ھاوشێوەی باشە قسە دەکەمە، و جارجار میوانیش بانگێشت دەکەن. لە کۆتایییەکانی ٢٠١٧دا، جۆنسن دەستیکرد بە کۆمێدیای دوورودرێژ، بە بەکارھێنانی کیکستارتەر بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ زنجیرەیەکی کۆمێدی لەناو یاریگایەکی گۆڵفی ڕوخاو بەناوی «پار ٩».[١٤]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا، جۆنسن پاڵێورا بۆ ١١یەمین خەڵاتەکانی شۆرتی بۆ باشترین کۆمێدیانی یووتیووب.[١٥] لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩دا، کەناڵەکەی جۆنسن گەیشت بە ١ ملیۆن سەبسکرایبەر لە یووتیووب لەکاتی دەرکەوتنی لە پۆدکاستی ئەیچ ٣. بەھۆیەوە ڤیدیۆکی بڵاوکردەوە بەناوی «سپاس بۆ ١ ملیۆن»، کە تێیدا سپاسی ھەموو کەسەکان دەکات کە یارمەتی داون. لە ٢٠١٩دا، ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ ڤیاکۆم واژووکرد بۆ ئەوەی بەرھەم دروستبکات بۆ کۆمێدی سێنتراڵ.[١٦]

بەھۆیەوە کەناڵەکەی زیاتر گەشەی کرد و ڤیدیۆی «سپاس بۆ ٢ ملیۆن»ی بڵاوکردەوە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. دواتر ڤیدیۆی «سپاس بۆ ٣ ملیۆن! (پرسیار و وەڵامەکان)»ی بڵاوکردەوە لە ١ی ئازاری ٢٠٢١.

دیسکۆگرافی

[دەستکاری]

ئەلبومە ستۆدیۆیییەکان

[دەستکاری]
ناو وردەکارییەکان
کورسییە شامپەینییەکان
  • ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
  • نیشان: خۆی بڵاوی کردووەتەوە
  • جۆرەکان: دابەزاندی دیجیتاڵ
میلە بروسکەکان و بنمیچە تکەکردووەکان
(لەگەڵ جۆو دوماس)
  • ڕێکەوتی بڵاوبونەوە: ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
  • نیشان: خۆی بڵاوی کردووەتەوە
  • جۆرەکان: دابەزاندنی دیجیتاڵ

تاکەکان

[دەستکاری]
ناو ساڵ ئەلبوم
«گۆرانییەکەی ئیەن» ٢٠١٠ N/A
«من وازم ھێناوە» ٢٠١٣
«پەنیرەکە فابریزاوی بکە» ٢٠١٦
«بۆستە لە ژەنینی پیانۆ گشتییەکە» ٢٠١٧
«ئەو ماریوانا خراپە مەخۆ»
«کاتێک ڕادیۆکە کار ناکات»
(لەگەڵ تایلەر نۆ)
«جگەرە دەخۆم»
(لەگەڵ سڤێن جۆنسن)
«من چاکەت لەبەر ناکەم»
«کەس خوێ ناکرێت»
«من پشیکەیەکی ماڵی گەمژەم و ئەمەوێت ڕوەکەکانت بخۆم» ٢٠١٨
«میزکردن بە کورسییەکەدا»
(لەگەڵ ئابێلینا سەبرینا)
«من پیاوێکی پێگەیشتووم بە بەشداربوونێکی تەلەفۆنییەوە»
«کاتێک شیر لەماڵەکەدا نەماوە»
«تۆ کوڕێکی زۆر باشیت»
«ھاوڕێکانی دواناوەندیت کە باوەڕیان بە ڕێکخستەی قووچەکی ئەکرد»
(لەگەڵ ئابێلینا سەبرینا)
«سپاس بۆ تۆ ستیفن ھیڵنبێرگ»
«گۆرانی یوکەلێلێی کچە پێست سپییەکە» ٢٠١٩
«سێکس زۆر خراپە بۆت»
(لەگەڵ سڤێن جۆنسن)
«ئەم ڤیدیۆیە بۆ لابردنی باجەکانمە»
«کۆتا شۆرتەکانی دواناوەندیم لەناوچوون»
«ھاوڕێکانت کە دوای دواناوەندی ھاوسەرگیری دەکەن»
(لەگەڵ ئابێلینا سەبرینا)
«لەزگەی کاغەز»
«دەمەوێت لە خانوویەکی سکاڕیمدا بژیم» ٢٠٢١ تاکە گۆرانییەکی بێ ئەلبوم

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «About Gus Johnson». یووتیووب.
  2. ^ Gus Danger Johnson [@Gusbuckets] (June 20, 2021). «it is my birthday» (Tweet) – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا Stingl، Jim (May 25, 2018). «Small town dude makes a living posting funny videos for millions to view worldwide». Milwaukee Journal Sentinel. لە May 25, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا Richie, Jonathan (June 7, 2018). «Local YouTube creator honed skill in town and in college». Burnett County Sentinel. لە June 7, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Gus Johnson – H3 Podcast #112. YouTube. 4 minutes in. لە 8 September 2020 ھێنراوە. {{cite AV media}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  6. ^ «Badger Boys State Governors». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ Powers، Pam (٥ی ئایاری ٢٠١٨). «Graduate's social media comedy sketches viewed a billion times». University of Wisconsin-Stout. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «All Gussied up for Viral Laughs». VolumeOne. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ Johnson، Gus (١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠). «Ian's Song (original – by Gus)». YouTube. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ Johnson، Gus (١٥ی ئابی ٢٠١٥). «How To Get Free Food From Subway – Gus Johnson». YouTube. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Champagne Seats Gus Johnson». Genius.com.
  12. ^ «Childhood Stories We Tried to Suppress / Okay, I'll Talk Ep. 7 – Ok, I'll Talk». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Gus & Eddy – YouTube». YouTube. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ «YouTube Comedian Gus Johnson's 'Par 9' Web Series Arrives For Fast-Growing Audience». Tubefilter. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  15. ^ «Gus Johnson – The Shorty Awards». shortyawards.com. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  16. ^ «Viacom Is Creating New Original Shows for YouTube, Hulu, and Facebook». Cord Cutters News. ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]